بۆ مه‌رگی پاكی بێ تاوانی هه‌موو خانمانی به ناحه‌ق
كوژراو!
گه‌لاوێژ مێهفه‌ر
هه‌نگاوه‌كان
فێرم ده‌كه‌ن، هه‌تا رێگا له پێشم بێ،تاریكایی‌و روناكی
له دوایی یه‌ك بێ، بارگه‌ی غه‌می هه‌زار رێبوار له سه‌ر
رێم بێ، ڕێ بپێوم به‌ره‌و ئاسۆ. به‌ردمه‌خه‌نه ئه‌و
رێَگایه، كه هه‌زارانی وه‌كو من چاویان لێیه، ئاسۆ هه‌ڵێ،
ئاخر بۆچی رێگای دووری به ماف گه‌یشتن به مه‌رگی من
كۆتایی بێ؟!!!
ده‌پێم بڵێن چیمه تاوان ، ئه‌وه‌ی كه من مرۆڤێكێكم،
دروستكه‌رم، داهێنه‌رم!!!
بڵێن گوناحی من چیه؟ هه‌نگاو ده‌نێم، ده‌ستم ناگرن.
هه‌ڵده‌فڕم، به هه‌مووتان وركه قسه‌و گولله‌ی تانه‌م تێ
ده‌گرن. گه‌ر بۆو بكرێ یه‌كه‌یه‌كه‌ی په‌ڕی باڵه‌كانم
ده‌رده‌هێنن.
تازه نه‌مامی ڕواوم، قه‌ڵه‌م مه‌كه‌ن لقه‌كانم، شعرێكی
تازه نه‌گوتراو ، ره‌مزێكه ، رێگه‌م بده‌ن بیدركێنم،
شاره‌گی گه‌رووم مه‌گرن خه‌فه‌م مه‌كه‌ن كوا تاوانم؟
هه‌زار هه‌نگاو من هه‌ڵێنم، هه‌ر ده‌شێوێنن رێگاكه‌م، هه‌زار
جار له شه‌قه‌ی باڵده‌م ، به‌ختم نیه ،هه‌مووتان تیرم تێ
ده‌گرن، گه‌ر ئێوه‌ش ده‌ستان رانه‌گا، هه‌وره‌كانم بۆ ده‌نێرن.
خه‌نده‌بم، خونچه بم، گڵ بم، ژن بم، كچ بم،مژده‌بم هه‌ر
هه‌موویان هه‌ر منن.
هۆ دایه گیان، فریام كه‌وه خۆمن هیچم نه‌كردووه، جه‌سته‌م
سوتا بومه خه‌ڵوز، نازانم بۆچی چم كردوه؟ پێیان بڵێ ئه‌و
تفه‌نگه بۆ دانانێن، خۆ من كه‌سم نه گوشتوه؟ خه‌نجه‌ری
ده‌ستیان دڵۆپ دڵۆپ خوێنی گه‌رمی عه‌شقی دڵێ بێ تاوانمی
لێ ده‌چۆڕێ.
تكا ده‌كه‌م قه‌ڵه‌م بگرنه ده‌ست، ویژدان بخه‌نه گه‌ڕ،
هۆ
هاوره‌گه‌زه هاوشێوه‌ی چاره‌نوس،و داهاتووه نادیار‌و
رۆژگاره‌ڵێڵه‌كه‌م ، ئه‌وه تۆش به هه‌ڵپروكانی گوڵی
ته‌مه‌نی من دڵت خۆشه؟!!، نا تۆش خه‌ریكه خونچه‌ی هیوات
سیس‌و به‌ده‌م ڕه‌شه‌بای زریانه‌وه خه‌ریكه
هه‌ڵده‌وه‌رێی!! ئاخر گوڵم هه‌موو شتێكه تاوانن.
ویستم بژیم، وتیان بۆ تۆ مه‌رگ جوانه. وتم ده‌ڕۆم، وتیان
بمێنه‌وه جوانه! وتم ده‌فڕم، وتیان له په‌ڕو باڵ كراوی،
وتم ده‌ده‌وێم، وتیان به‌سه ئیتر مه‌ڵێ عه‌یبه كچێ، باكه‌س
گوێی له ده‌نگت نه‌بێ.
هه‌رچی كردم، هه‌رچی ویستم هه‌مووی نابوو، هه‌رچی هه‌بوو
لێره نه‌بوو. خنكام ، سوتام، كوژرام، دزرام، شكام، دوای بۆ
سه‌بوری دڵیان بلوكێكیشیان پێ دادام. هه‌رچی له ناو
بازنه‌ی هه‌ست‌و بیرم دا خوڵده‌خۆم من تێناگه‌م بۆ وام لێهات.
بۆ وام لێهات!!
ته‌نیا شتێك من شك به‌رم ،ره‌نگبێ كچ بوون بێ تاوانم!!
بۆیه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكا كوژرام، كه‌سێ نه‌بوو لێم بدوێ،
وێژدانێ نه‌بوو مافم بستێنێ، ته‌نیا خۆم بوم له خۆم دوام،
خوێنی سورمه، پێناسه‌ی بێ تاوانی خۆم.