هه‌واڵێكی پڕ له تاسه!
لوقمان مێهفه‌ر
خه‌ڵكی
شۆڕشگێڕی كوردستان، ئۆگرانی رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران.
ئه‌مرۆ رادیۆ ده‌نگی كوردستان هه‌واڵێكی پڕ له تاسه‌ی
پێ‌یه، هه‌واڵی مه‌رگی یه‌كه‌م نۆبه‌ره‌ی رایۆ ده‌نگی
كوردستانی ئێرانی پێ‌یه. هه‌ر خۆیه‌تی بیناسن، له
پێشه‌وه‌ی پرۆگرام، به هه‌ستێكی ناسك ده‌تان دوێنێ.
شمشاڵه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ماوییه، هه‌مووتان ده‌زانن كاتێ ئه‌م
شمشاڵه خه‌ماوییه وه‌ك شنه‌ی شه‌ماڵ ناخی مرۆڤـ
ده‌هه‌ژێنێ، ئاسایی نیه، هه‌واڵی مه‌رگی له ناكاوی
سه‌ركرده‌یه‌ك یا یاوه‌ری به‌وه‌فای قاسملوویه، وشه‌ی
قاسملوو وێردی سه‌ر زمانه، له هه‌ر كوچه‌و سه‌ر شه‌قامێ
روی له سیخوڕ‌و گه‌ل فرۆشانه، پیرێكی به ساڵداچوو، بێ‌باك
له مه‌رگ‌و ژیانه. سوێندی حه‌قیقی هه‌ر به سه‌ری كاكه
دوكتوری ئازیزیه‌تی.
ده‌بڕوانن له چاوه گه‌شه‌كانی، له قه‌ڵافه‌تی پیاوانه‌و
سیمای دێموكراتی راستی، ئه‌ی مامه قاله‌ی پێشڕه‌وی
رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران.
ئه‌مشه‌و له خه‌ودا بینیم، ئه‌ستێره‌ی ئیقباڵت له ئاسمانی
نیشتمان راكشا. به‌یانی زوو هه‌ستام‌و وتم، ئه‌مه خه‌ونه یا
حه‌قیقه‌ت؟ كه گه‌یشتمه شوێنی كار، یه‌كه‌م هه‌واڵێ كه
پێیاندام، هه‌واڵی مه‌رگی تۆ بوو. كه كارگێڕانی رادیۆ
ده‌نگی كوردستانی ئێرانی خسته ماته‌م. ئه‌مڕۆ دڵم
ده‌ترسێ، به په‌له‌و به دڵه خورپه‌وه په‌نجه بۆ مه‌وجی
رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران ده‌به‌م.
میوانه‌كه‌ی ئه‌م ئێواره‌یه نامۆ نیه، هه‌ر میوانه‌كه‌ی
جارانه، هه‌مو رۆژێك چه‌ند چركه‌یه‌ك ڕوو له ماڵی هه‌موان
ده‌كا، خه‌وی ماندوویه‌تیان ده‌تارێنێ، خه‌می نائومێدیان
ده‌ره‌وێنێته‌وه‌و بزه ده‌خاته سه‌ر لێوی پیرو جوان،
هیوای سه‌ركه‌وتنی گه‌ل‌و نیشتمانیان پێ ده‌به‌خشێ، لاوانی
نیشتمان به‌ره‌و شۆڕش‌و به‌رخۆدان هان ده‌دا، ئه‌ی مامه
قاله‌ی خاوه‌ن هونه‌ری ره‌سه‌نی شمشاڵ. تۆ هه‌ست بزوێنه‌ری
نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی.
ئه‌مرۆ به‌هاره‌و خێڵی گوڵان له پێده‌شتان به‌و به‌یانیه
زووه ئاونگی چاویان فرمێسكێكی به‌خوڕ بۆ مه‌رگی تۆ
ده‌ڕێژن. كێوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ره به‌یان
به ده‌نگی شمشاڵی تۆوه وه‌خه‌به‌ر هاتوون. به‌ڕێزه‌وه
وه‌ستاون، ده‌ست له‌ملانی ته‌ره‌غه، جه‌غه‌توو، ته‌ته‌هووش،
ده‌خرۆشێن، حه‌وزه‌كه‌ی بۆكان تینووه‌تی میوانه
شه‌كه‌ته‌كانی تۆ ده‌شكێنێ. حه‌سه‌ن زیره‌ك له
ناڵه‌شكێنه‌وه هاتووه له پێش كاروانێكی هونه‌رمه‌ندانی
ئه‌م دیوو ئه‌و دیوی كوردستانه‌وه، به‌ره‌و پیرت دێ،
مامۆستای حه‌قیقی. هێمن‌و هه‌ژارو تورجانی زاده‌و قزلجی‌و
خاڵه‌مین له كۆڕێكی گه‌وره‌دا جێیان بۆ راگرتووی‌و
ماته‌مباران، چاوه‌ڕێن بگه‌یه لایان تا به سۆزی شمشاڵی تۆ‌و
به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ئه‌م كۆڕه بكه‌نه‌وه، رادیۆ
ده‌نگی كوردستانی ئێران‌و تیشك، ئه‌مڕۆ هه‌واڵی پرسه‌و
خه‌می له ده‌ستانی تۆ. تۆیان كردۆته یه‌كه‌م ده‌ستپێكی
به‌رنامه تا ئه‌م كۆسته به گوێی هه‌موو گه‌لی كورد
رابگه‌یه‌نن.
بۆكان، بۆكان بوكی رازاوه‌ی موكریان، توخوا نه‌كه‌ی
قاله‌مه‌ڕه‌ی من به بێ نازی به‌ره‌و باوه‌شی دایكی
نیشتمان به‌ڕێ بكه‌ی. له جیاتی هه‌موو هه‌ڵۆ به‌رزه
فڕه‌كانی كوردستانی گڕگرتووم رای موسه، جامانه‌كه‌ی هێماو
سه‌مبولی پێشمه‌رگه‌یه، له ملی كه. ئاڵای كوردستانی به
سه‌ر كه‌ژاوه‌ی مه‌رگی داده‌ن، چه‌كی ده‌ستی
شمشاڵه‌كه‌یه‌تی، وه‌ده‌ستی ده‌ن. پڕ به‌گه‌روو هاوار بكه‌ن،
هه‌تاكو كورد بمێنێ، ده‌نگی شمشاڵی قاڵه‌مه‌ره له
كوردستان هه‌ر ده‌مێنێ. ده‌ی خێراكه‌ن كوڕگه‌ڵ، ئاپۆره‌ی
جه‌ماوه‌ر له ده‌وری كۆڕ ببه‌ستن، رێزی بێ هاوتای لێ‌بگرن.
پێشڕه‌وه‌كه‌ی رادیۆ ده‌نگی كوردستانه، یادگاره‌كه‌ی
دێموكرات‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندیمانه،
ده‌نگی شماڵی له ناو گوێمان‌و خۆشه‌ویستی له نێو
دڵماندایه، له خه‌بات به‌رده‌وام‌و له كاروانا له
گه‌ڵمانه، قاڵه‌مه‌ڕه هه‌ر پێشڕه‌وی رادیۆ ده‌نگی
كوردستانه.