چاو ده‌به‌خشمه باران
هيوا ميرزايى
تا
بێ ئابرو بێ له ورینا
ده‌نگم ده‌به‌خشمه دره‌خت
تا ببێته خشپه‌ی پێ
فێریان ده‌كه‌م ده‌سته‌كانم
خۆیان ببه‌خشنه هه‌تاو
ڕاده‌هێنم وشه‌كانم ، گیان
ببه‌خشنه به رووبار
رۆحم ده‌به‌خشمه تۆ ،
فێری بكه باران له شێعر گه‌وره‌تر
رووبار بۆ هه‌ر كوێ بچێ
له ئامێزی چاوی تۆ دا نوقم ده‌بێ
دره‌خت هه‌ر چه‌ند باڵایش بكا
ناگاته كه‌ڵه‌گه‌تی روانینی تۆ و
هه‌تاوه هه‌میشه له ئێواره‌ی چاوی تۆدا
ئاوا ده‌بێ
|