نه‌خوێنده‌واری‌و نه‌خوێندنه‌وه بۆته په‌تای كوردی
حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
یه‌كێك
له خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌كانی كۆمه‌ڵگای پێشكه‌وتوو،
رێژه‌ی به‌رزی خوێنده‌واری‌و ئاستی رۆشنبیری
تاكه‌كانییه‌تی.. چونكه هه‌رگیز نه‌بووه‌و نابێت به
كۆمه‌ڵگایه‌ك بووترێت گه‌شه‌سه‌ندوو یان كراوه‌و پێشكه‌وتوو
كه‌چی نیوه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی یان رێژه‌ی به‌رز له
هاوولاَتیانی نه‌خوێنده‌وارو نه‌زان بن.. به‌جۆرێك كه
نه‌توانن رۆژی ته‌نها یه‌ك كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن بۆ
خوێنده‌نه‌وه‌ی كتێبێك یان گۆڤارێك یان رۆژنامه‌یه‌ك جا
له‌رێی كاغه‌زه‌وه بێت یان ئینته‌رنێته‌وه..
دیارده‌ی نه‌خوێندنه‌وه له‌م چركه‌ساته‌داو له
كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ده‌گوزه‌رێت، له كاتێكدا له میدیاكانه‌وه
باس له پێشكه‌وتن‌و به دوبه‌ی كردنی شاره‌كان ده‌كرێت..
یان باس له هێنانی سیستمی خوێندن‌و فێركردنی سویدی‌و
میتۆده‌كه‌ی‌و پیاده‌كردنی ده‌كرێت.. یاخود باس له ژماره‌و
چه‌ندێتی زانكۆ‌و ئامۆژگاكانی دوای راپه‌ڕین ده‌كرێت...
به‌لاَم له‌گه‌ڵ قووڵبونه‌وه‌و چوونه ژێر پێسته‌وه یاخود
تێڕوانین له چۆنییه‌تی‌و كوالیتی ئه‌م سیستمه‌دا،
پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بینیه‌وه‌و ده‌توانین ئاوه‌هاش ئه‌م
دیارده‌یه بسه‌لمێنین:
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌وه بڵێین كه سیستمی فێركردن‌و
په‌روه‌رده كلاسیكیه‌و خه‌ڵكی ئاستنزم‌و كلاسیك‌و سوننه‌تی
پراكتیكی ده‌كه‌ن، بۆیه تاكێك به‌رهه‌مدێت كه ئاستی
زانستی‌و مه‌عریفی نزیكده‌بێته‌وه له نه‌خوێنده‌وار،
چونكه خوێندكاری كورد له رۆتینی وه‌رگرتنی وانه‌كانداو
شێوازی ده‌رخ‌و ئه‌زبه‌ركردن نوغرۆو سه‌رگه‌ردانه..
خوێندكارێكه نه له زمان‌و نه له ماتماتیك‌و نه له
جوگرافیای نیشتمانه‌كه‌ی خۆیدا ئاستی زیره‌كی‌و
زاناییه‌كه‌ی تووشی شۆكمان ناكات! ته‌نانه‌ت ئه‌فسووس كه
خوێندكاری زانكۆكانمان ناگه‌نه ئاستی قوتایییه‌كی
ئه‌وروپیی قۆناغی ناوه‌ندی له‌ڕووی باكگراوندی زانیاری‌و
زانسته سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا!
له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه: خوێندكاری كورد ئه‌و كولتووره
گرنگه‌ی له لا به‌رجه‌سته نه‌بووه‌و نه‌بۆته میكانیزمێك
له ژیانیدا، كه هانبدرێت به‌دوای سه‌رچاوه‌و كتێبدا بگه‌ڕێت
چ كاغه‌ز یان ئه‌لكترۆنی.. هیچ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی
زانستی یان مه‌عریفی له شێوه‌ی دیسكه‌ڤه‌ری‌و جه‌زیره‌ی
دۆكومێنتی‌و په‌روه‌رده‌یی له كوردستانه‌كه‌ماندا له‌ئارادا
نییه جگه له كلیپی سه‌قه‌تی گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ركێی
چه‌ندباره كه نه‌وه‌و وه‌چه‌یه‌كی له چه‌شنی (سمایلی
ته‌پڵ‌و عه‌زیزی وه‌یسی) ده‌سته‌به‌ر ده‌كات كه جگه له
تاكێكی غه‌ریزیی‌و مالۆسی ئالووده به مه‌ی‌و قوومارو
نێرگه‌له‌كێشان هیچی دیكه‌ی لێوه به‌رهه‌م نایه‌ت.!
به پێچه‌وانه‌وه نه‌ریت‌و خوویه‌كی ناجۆر فه‌راهه‌مبووه
كه خوێنه‌رو نووسه‌رو رۆشنبیر ببوغێنرێت‌و به ئاڵۆز‌و
نائاسایی ناوزه‌د بكرێت‌و ناووناتۆره‌یان بۆ دروست بكرێت..
توێژی خوێنده‌وار كه بریتین له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسی‌و وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو به‌ڕێوه‌به‌رو نوژدارو
ئه‌ندازیارو مامۆستا‌و كارمه‌ند‌و خوێندكاره‌كان به‌گشتی،
رێژه‌یه‌كی ئێجگار كه‌میان نه‌بن، له ملیۆن زیاتره‌كه‌ی
دیكه نه‌یانكردووه به به‌رنامه‌و خوو كه رۆژانه چه‌ند
كاتژمێرێك بخوێننه‌وه.. به‌پێچه‌وانه‌وه دیارده‌یه‌ك له
هه‌ڵكشاندایه كه بریتییه له گه‌ڕان به‌دوای وێنه‌ی
پۆرنۆو سێكسی‌و رووتی ژنه شۆخه‌كان‌و خوێندنه‌وه‌ی بورج‌و
كه‌لوه‌كان كه زۆرێك له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی ئێستا بۆ پڕ
فرۆشیان ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره بره‌و پێده‌ده‌ن... بۆ
پاسادان‌و سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌م، ئه‌وه جێگه‌ی
هه‌ڵوێست بۆ كردنه كه تیراژی هیچ كتێبێكی زانستی یان
فه‌لسه‌فی یان كۆمه‌لاَیه‌تی‌و ده‌رونناسی ناگاته هه‌زار
دانه له كاتێكدا خوێنده‌واری كورد زیاترن له دوو ملیۆن!
به‌لاَم
به پله‌ی یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی زۆرینه له مه‌دارو
فه‌له‌كی سیاسه‌تدا ده‌سووڕێته‌وه، سیاسه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌ڕه‌ی به‌رپرس‌و حیزبه‌كان له شاخ‌و له شار، هه‌ربۆیه‌شه
ئه‌و بلاَوكراوانه‌ی خه‌ریكی هه‌ڵكۆڵین‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی
فایلن، پڕ فرۆشترین كه‌ره‌سته‌ن بۆ خوێندنه‌وه كه ئه‌مه‌ش
له ئاكامدا پووچگه‌رایی‌و نه‌هلیستی لای تاكی كورد بۆ
ڕابردووی‌و بۆئاینده‌ی خۆی فه‌راهه‌مده‌كات كه راده‌ی
ئیلتیزام‌و دڵسۆزی بۆ خۆی‌و بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌ی كه‌مترو كاڵتر
ده‌كاته‌وه..
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت كه رێژه‌ی ئه‌و قوتابی‌و
خوێندكارانه‌ی واز له خوێندن دێنن ( به‌تایبه‌ت قۆناغی
ناوه‌ندی) روو له زیاد بوونن‌و به‌ره‌و بازاڕ‌و بژێو
په‌یداكردن ملده‌نێن، دیاره ناچاری‌و هه‌ژاریش له‌م
دیارده‌یه‌دا حاكمه‌و بڕیارده‌ره.. له‌به‌رئه‌وه دیارده‌ی
نه‌خوێنده‌واری‌و نه‌خوێندنه‌وه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگای
كوردی ده‌كات‌و كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێتیش زۆر شه‌رمنن‌و
نه‌یاتوانیووه ببنه به‌دیل‌و ئالته‌رناتیڤێكی ئه‌وتۆ!
له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه نه به‌رپرس‌و نه
وه‌زیرو نه گزیری حیزبی كوردی ئاماده نین رۆژی یه‌ك
كاژێر بخوێننه‌وه.. مامۆستای زانكۆ‌و ئامۆژگاو ئاماده‌یی‌و
ناوه‌ندییه‌كانی كوردستان رۆژی نیو كاژێریش كتێبێكی
مه‌عریفی یان زانستی یان مێژوویی‌و ته‌نانه‌ت سیاسیش
ناخوێننه‌وه.