شه‌و باش چاو ڕه‌ش گیان
به‌یانی نایه‌یت بچین بۆ ئه‌زمڕ....؟
دارا بینایی
شه‌وێكیان
كورته نامه‌یه‌ك “مه‌سیج “ بۆ مۆبایلی هاورێكه‌م ده‌چێت،
هاورێكه‌شم كه ده‌یخوێنێته‌وه ئه‌مه‌ی تێدا نووسرا بوو
“شه‌و باش چاو ڕه‌ش گیان به‌یانی نایه‌یت
بچین بۆ ئه‌زمڕ..؟ “ هاورێكه‌شم هه‌ر به كورته نامه‌یه‌ك
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ببوره له‌وه ناچێت كاتم
هه‌بێت.
كه‌چی ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناردنی كورته نامه‌و
ئه‌م جاره‌یان ده‌نووسێت: “نا... نا.. چاو ره‌ش گیان تكات
لێده‌كه‌م ده‌بێت به‌یانی هه‌ر بچین، چونكه له‌به‌ر تۆ
دووكانه‌كه‌م ناكه‌مه‌وه “.
ئیتر نامه له‌م‌و نامه له‌و، تا هاورێكه‌م پێی ده‌ڵێت:
“وه‌لڵا وه‌حده‌م پێنه‌ماوه ده‌كرێت هه‌ر به‌كورته‌نامه‌یه‌ك
كارتێكم بۆ بنێریت؟ “
دوای 15 خوله‌ك هاورێكه‌م له هه‌مان كه‌س‌و هه‌مان ژماره‌وه
كورته نامه‌یه‌كی بۆ دێت كه سه‌یری ده‌كات ئه‌مه‌ی تێدا
نووسرابوو “ ببوره چاو ره‌ش گیان دوا كه‌وتم چونكه چومه
ده‌ره‌وه‌ی ماڵ تا ئه‌م كارته “20$ “ی یه‌م بۆت كڕی، ئه‌مه‌ش
ژماره‌ی كارته‌كه‌یه تۆش هه‌ر ئێستا داخڵی مۆبایله‌كه‌تی
بكه..
“
ئیتر هاورێكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگی له داران‌دا
دۆزیبێته‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه به كورته نامه‌كه بۆی
هاتبوو داخلی مۆبایله‌كه‌ی ده‌كات‌و ده‌م‌و ده‌ست “23$ “ له
بالاَنسه‌كه‌ی زیاد ده‌كات، بۆیه كورته نامه‌یه‌كی بۆ
ده‌نێرێت‌و كه ئه‌مه‌ی تێدا نووسی بوو، “سوپاسی ئه‌و
دیاریه به نرخه‌ت ده‌كه‌م كه بۆت ناردم، به‌ڵام برا گیان
به‌خوا من ئه‌و كه‌سه نیم كه تۆ مه‌به‌ستته، من چاوره‌ش
گیان نیم چونكه چاوه‌كانم قاوه‌یی كاڵن، پاشان كه‌ڵه شێریشم
واته “كوڕم “.
كه‌چی ئه‌وكه‌سه واز ناهێنێت‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر
مه‌سیج ناردن‌و ده‌ڵێت “وه‌لڵا كه‌ڵه‌شێریش بیت هه‌ر خۆشم
ده‌وێیت، ده‌بێت به‌یانی بچین بۆ ئه‌زمڕ “ به‌ڵام هاورێكه‌م
تێی ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌راستی كوڕه‌و ئه‌و كه‌سه نییه كه
تۆ مه‌به‌ستته،ده‌كرێت جوانتر له‌و ژماره‌یه وردبیته‌وه،
ره‌نگه به هه‌ڵه بۆ منت ناردبێت.
زۆری پێناچێت كورته نامه‌یه‌ك له هه‌مان ژماره‌وه دێت بۆ
هاورێكه‌م‌و لێی نووسرا بوو “زۆر داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م،
راستیه‌كه‌ی به هه‌ڵه ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆم به‌كار هێنابوو،
ده‌بوو بمناردایه بۆ ئه‌م ژماره‌یه “ هاورێكه‌م كه‌سه‌یری
ئه‌و ژماره‌یه ده‌كات ته‌نها یه‌ك ژماره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
خۆیدا جیاوازه، تێده‌گات ئه‌و فه‌قیر‌و داماوه به هه‌ڵه
ژماره‌یه‌كی پاشه‌و پێش كردووه.
بۆ به‌یانییه‌كه‌ی هاورێكه‌م ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌ی چاو ڕه‌ش
گیان ده‌كات‌و پیره ژنێك وه‌ڵام ده‌داته‌وه، بۆیه
هاورێكه‌شم مه‌سه‌له‌كه له پیره ژنه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت،
پیره ژنیش به پێكه‌نین‌و نازی كچانه‌وه ده‌ڵێت: به‌خوا من
نه‌ك هه‌ر چاوم ڕه‌ش نییه، بگره وا چومه‌ته ته‌مه‌نیشه‌وه‌و
چاوه‌كانم رۆژ به رۆژ رۆشنایی له ده‌ست ده‌ده‌ن.
دوای ئه‌مه هاورێكه‌م ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه
سه‌ره‌تا به كورته نامه نووسیبوی “چاوڕه‌ش گیان به‌یانی
نایه‌یت بچین بۆ ئه‌زمڕ؟ “ لێی پرسی بوو ئاخۆ له‌گه‌ڵ
چاوره‌ش گیاندا نه‌چوی بۆ ئه‌زمڕ...؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌دوێنێ شه‌وه‌وه پێنج كورته
نامه “مه‌سیج “م بۆ ناردووه، كه‌چی تا ئه‌م ساته‌ش هیچ
وه‌ڵامێكی نییه.
هاورێكه‌م پێی ده‌ڵێت: برا گیان ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ نیازته
له‌گه‌ڵیدا بچیت بۆ ئه‌زمڕ چاو ڕه‌ش گیان نییه ، به‌ڵكو پیره
ژنێكی ڕه‌ش پۆشه‌و ره‌نگه له ته‌مه‌نی نه‌نكیشتدا بێت.
كوڕه ئاهێك هه‌ڵده‌كێشێت‌و به پێكه‌نینێكی شه‌رم ئامێزه‌وه
ده‌ڵێت:
من گه‌نجێكی كاسبكاری له ناو جه‌رگه‌ی بازاڕدا دووكانێكم
هه‌یه ، چه‌ندین جار كچه شۆخێكی جوانكیله‌و چاو ڕه‌ش به
مه‌به‌ستی شت كڕین ده‌هاته دووكانه‌كه‌م،به‌رده‌وام به نیگا
ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی ته‌واو مه‌ستی كردبووم، تا دواجار خۆم
پێنه‌گیراو ئارامم لێ هه‌ڵگیرا، بڕیارمدا هه‌ر چۆنێك بێت
قسه‌ی له‌گه‌ڵدابكه‌م ئه‌وه بوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ ره‌خساو
داوای ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌یم لێ‌كرد، ئه‌ویش هیچ لارییه‌كی
نیشان نه‌داو هه‌ر به‌ده‌م ژماره‌كه‌ی پێدام، كه‌چی له
جیاتی چاو ڕه‌ش گیان ئه‌و پیره‌ژنه ڕه‌ش پۆشه ده‌رچوو.
ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له فێڵه‌كانی چاو ڕش گیان...!