كێ
له به‌رانبه‌ر خۆكوژیی تاكه‌كاندا به‌رپرسیاره؟
ن:
شه‌فیع ره‌وشه‌نی
خۆكوژی،
پێناس، هۆكاره‌كان‌و نیشانه‌كان
ئایا خۆكوژی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كا؟ ئایا
خۆكوژی ده‌توانێ هۆكاری گۆڕانكاری له
كۆمه‌ڵگادا بێ؟ كێ له به‌رامبه‌ر خۆكوژیی
تاكه‌كاندا به‌رپرسیاره، كۆمه‌ڵگا یان خودی تاك؟
مرۆڤ بۆچی په‌نا ده‌باته به‌ر خۆكوژی؟ ئه‌م
پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری له‌م جۆره، له
كاتێكدا دێنه گۆڕێ كه دیارده‌ی خۆكوژی له
په‌ره‌سه‌ندن دایه‌و رۆژانه له هه‌موو شوێنكی
جیهاندا، گوێبیستی هه‌واڵی خۆكوژی ده‌بین.
خۆكوژی چیه؟
خۆكوژی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نیا
رێگا‌و دوایین رێگای له‌نێوبردنی "خود"ه كه
به شێوه‌یه‌كی ئاگایانه له لایه‌ن تاكه‌وه
به‌ڕێوه ده‌چێ. یان به مانای ئه‌نجامدانی
كرده‌وه‌یه‌كه به مه‌به‌ستی كۆتایی‌هێنان به
ژیانی كه‌سێك به‌ده‌ستی خۆی.
خۆكوژی به شێوه‌یه‌ك له مردن ده‌گوترێ كه
راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ ده‌رئه‌نجامێكی دیار‌و
به‌رچاوی هه‌یه، ئه‌م كرده‌وه‌یه تاكی خۆكوژ
ئه‌نجامی ده‌دا‌و خۆشی ئاگاداری ئاكامی
كرده‌وه‌كه‌ی خۆیه‌تی.
ئیمه‌یل دووركهایم، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵناسیی
مۆدێڕن، له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆیدا
به‌ناوی "خۆكوژی"، به شێوه‌یه‌كی زانستیانه
باس له
خۆكوژی ده‌كا‌و له‌م باره‌وه ده‌نووسێ:
"خۆكوژی كرده‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ده‌توانرێ لێكۆڵینه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵناسانه‌ی بۆ بكرێ. به بێ
له‌به‌رچاوگرتنی "هۆكار"ی شه‌خسیی تاكه‌كان بۆ
خۆكوژی، ته‌نیا به یارمه‌تیی كۆمه‌ڵناسی
ده‌توانین په‌ی به‌و هۆكارانه به‌رین كه
ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی راده‌ی خۆكوژی له
كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كاندا، جیاواز بێ.
هۆكارگه‌لێك كه له نه‌بوونی پێڕاگه‌یشتن‌و
چاودێریی دروست به‌سه‌ر ویست‌و ئاره‌زووه
تاكه‌كه‌سییه‌كاندا، سه‌رچاوه ده‌گرێ."(1)
ئه‌م دیارده‌یه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی
هه‌یه‌و ساڵانێكه وه‌ك كێشه‌یه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رۆكی هه‌موو كۆمه‌ڵگای
جیهانی‌و یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای كوردستانی
گرتۆته‌وه. خۆكوژی، له ئاكامی كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تێكچوونه ده‌روونییه‌كانی
مرۆڤه‌وه سه‌ر هه‌ڵ‌ده‌دا‌و له كوردستاندا به
یه‌كێك له كێشه گرینگه‌كان ده‌ژمێردرێ‌و
پێویستی به لێكۆڵینه‌وه، خه‌سارناسی‌و
به‌دواداچوون هه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌م دیارده‌یه
له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی‌دا به شێوه‌یه‌كی
گشتی په‌ره‌ی سه‌ندوه، به جۆرێك كه رۆژ نیه
گوێمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار
به خۆكوژییه‌وه نه‌بێ، یان له رۆژنامه‌و
ماڵپه‌ڕ‌و تۆڕی ئینتێرنێتدا نه‌خوێنینه‌وه كه:
ژنێك خۆی سووتاند، پیاوێك خۆی خنكاند، لاوێك له
رێگای خواردنی ده‌رمانه‌وه كۆتایی به ژیانی
خۆی هێنا، كچێك خۆی خنكاند، كچێك به‌هۆی
ده‌سترێژیی سێكسییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی
خۆی به‌ردا‌و مرد، كچ‌و كوڕێكی لاو، به‌هۆی
ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ
پێكه‌وه‌ژیانیان، خۆیان كوشت، گه‌نجێك به‌هۆی
هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خۆی كوشت‌و
ده‌یان‌و سه‌دان هه‌واڵی له‌م جۆره.
هۆكاره‌كانی خۆكوژی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خۆكوژی پێوه‌ندیی به
بڕیاری تاكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه یان
هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا بڕیاره تاكه‌كه‌سییه‌كان
نین‌و ناتوانین به بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر تاك،
باس له هۆكاره‌كانی خۆكوژی بكه‌ین. خۆكوژی،
پێوه‌ندیی به هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ژیانی تاكه‌كان له نێو بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا
هه‌یه‌و هه‌روه‌ك باس كرا، ئه‌م دیارده‌یه له
ئاكام‌و ده‌رئه‌نجامی كێشه ده‌روونی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵ‌ده‌دا‌و هۆكاری
واقیعیی خۆكوژییه‌كان، هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن
كه له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی
دیكه، له ده‌سته‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌یه‌كی
دیكه‌و له ئایینێكه‌وه بۆ ئایینێكی دیكه
جیاوازییان هه‌یه.
ده‌توانین هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه تاك هان
ده‌ده‌ن بیر له خۆكوژی بكاته‌وه یان په‌نا
به‌رێته به‌ر ئه‌م دیارده‌یه، به‌م جۆره
ده‌ستنیشان بكه‌ین: ژیانی شاری، زۆربوونی
حه‌شیمه‌ت، پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و
پێكه‌وه نه‌گونجانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، شكستی
كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ستكورتی‌و هه‌ژاری، بێكاری،
كێشه‌كانی بنه‌ماڵه، ته‌ڵاق‌و... . له هۆكاره
ده‌روونییه‌كانیش ده‌توانین ئاماژه به هه‌ستكردن
به ته‌نیایی‌و غه‌ریبی، گیرۆده‌بوون به مادده
هۆشبه‌ره‌كان، شكست له خۆشه‌ویستی‌دا، بێ‌هیوایی
یان ناهومێدی، خه‌مۆكی‌و هه‌ستكردن به پووچی
له ژیاندا‌و لاوازیی تاك له به‌رامبه‌ر
كێشه‌كانی ژیاندا بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌كرێ
گۆڕانی كۆمه‌ڵگا سوننه‌تییه‌كان به كۆمه‌ڵگای
مۆدێڕن‌و جیاوازیی نێوان بایه‌خه سوننه‌تی‌و
بایه‌خه نوێیه‌كانیش به هۆكارگه‌لێك ناو به‌رین
كه باندۆریان له‌سه‌ر تاكه‌كان هه‌یه‌و
له‌وانه‌شه هۆكاری په‌نا بردنه به‌ر خۆكوژی بن.
راده‌ی خۆكوژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا،
نیشانده‌ری ئاستی لاوازیی تێگه‌یشتنی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، خۆشنه‌ویستنی خود‌و ئاستی
ته‌ندروست نه‌بوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له باری
ده‌روونییه‌وه‌یه.
نیشانه‌كانی پێش له خۆكوژی
تاكێك كه بڕیاری خۆكوژیی دابێ، بێگومان له
قسه‌كردن، هه‌ڵسوكه‌وت‌و هاتوچۆه‌كانیدا دیاره.
ئه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی
تاكه‌كان، له‌وانه‌یه شێوه‌ی قسه‌كردن‌و
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیش جیاواز بن. به واتایه‌كی
دیكه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له تاكێكه‌وه بۆ
تاكێكی‌تر ده‌گۆڕێن. بۆ نموونه تاكێك پێش له
خۆكوژی، به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ
ده‌ور‌وبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا‌و پێی
وایه ده‌بێ به‌م جۆره سه‌رنجی كه‌سانی
ده‌ور‌وبه‌ری بۆلای خۆی راكێشێ. به‌ڵام
له‌وانه‌یه كه‌سێكی دیكه وا بیر بكاته‌وه كه
چوونكه ئه‌و خۆی ده‌كوژێ‌و ده‌مرێ، گرینگ نیه
كه هه‌ڵسوكه‌وتی باش بێ، بۆیه له‌مه‌ڕ
ده‌ور‌وبه‌ر بێ‌بایه‌خ ده‌بێ‌و هه‌وڵ نادا
سه‌رنجی ئه‌وان بۆلای خۆی راكێشێ.
بێگومان هه‌ركه‌س یان هه‌ر تاكێك كه په‌نا
ده‌باته به‌ر دیارده‌ی دزێوی خۆكوژی، كێشه‌ی
تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه پێی وایه رێگای
ده‌ربازبوون له‌و قه‌یران‌و كێشانه، خۆكوشتنه.
به‌ڵام ئایا خۆكوژی ته‌نیا رێگای چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانه؟ بێگومان نا. چوونكه، مرۆڤ تاكه
بوونه‌وه‌رێكه كه له به‌رامبه‌ر كێشه‌و
گرفته‌كانی ژیاندا به بنبه‌ست ناگا، به‌و
مانایه كه هه‌رچه‌نده‌ش ژیان له تاریكایی‌دا
بێ، رۆچنه‌یه‌كیش هه‌یه كه ئه‌و رۆچنه‌یه
ده‌توانێ رووناكی به ژیان ببه‌خشێ‌و مرۆڤ
هیوادار بكا.
(1) تیم دیلینی، نظریه های کلاسیک جامعه شناسی