وتنه‌وه‌ی وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی له قوتابخانه‌كان
مسته‌فا رابه‌ر - له‌نده‌ن
ئه‌م
پڕۆژه‌و پێشنیاره‌ی سه‌ره‌وه له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ڕێكخه‌ری
پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دا ده‌رباره‌ی رێگه‌چاره‌ی
گه‌نده‌ڵی‌و گه‌شه‌پێدان باسكراوه ئه‌و رێكخه‌ره ناوی دوكتۆر
(ئێچ. ئێس دیلۆن) ه له هه‌رێمی سۆمه‌ترای ئه‌نده‌نۆزیا
له‌دایك بوه ئێستا ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵه ڕووێكی پڕشنگداری
سیخه‌كانه، دوكتۆرای له‌بواری ئابۆری كشتوكاڵ له زانكۆی
كۆرنیلی ئه‌مریكا وه‌ده‌ست هیناوه. له ماڵپه‌ری ویكیپیدیا‌و
بلۆگ‌و ماڵپه‌ر‌و رۆژنامه‌كانی ئه‌نده‌نۆزیا ده‌نگۆی چاڵاكی
ئه‌و زانایه گه‌رم‌و گوڕه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌سێكی
راستگۆیه له‌بواری به‌ربه‌ره‌كانی په‌تای گه‌نده‌ڵی له
ئه‌نده‌نۆزیا هه‌روه‌ها جێی ده‌ست وقه‌له‌می دیاره له‌سه‌ر
كێشه‌كانی چاكسازی‌و بنه‌بڕكردنی چاوچنۆكی‌و گه‌نده‌لی له
دام‌و ده‌زگاكانی حوكمڕانی له ولاتی ئه‌نده‌نۆزیا
(كۆماری
ئه‌نده‌نۆزیا ده‌كه‌ویته باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا خاوه‌نی
١٧.٥٠٨ دورگه‌یه ژماره‌ی دانیشتوانی ٢٣٨ ملیۆن كه‌سه
پایته‌خته‌كه‌ی شاری جه‌كارتایه له ١٧ ئابی سالی ١٩٤٥
سه‌ربه‌خۆی له هۆله‌نده وه‌رگرتوه)
دوكتۆر دیلۆن به تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خۆی له وولاتێكی
هه‌ژاری وه‌كو ئه‌نده‌نۆزیا زه‌ره‌رو زیانی گه‌نده‌ڵی
به‌كێشه‌یه‌كی زۆر دژوار پێناسه ده‌كات كه به‌داخه‌وه له
هه‌ناوی حكومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگای ئه‌نده‌نۆزیا تووند ڕه‌گو ڕیشه‌ی
داكوتاوه مه‌ترسیه‌كی زۆری لێده‌كریت پێشنیاری ئه‌و بۆ
چاره‌سه‌ركردنی دزی له دام وده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت پیویستی به
گه‌له‌كۆمه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رۆشنبیرانه‌وه هه‌یه پێویستی
به‌ڕێ خۆشكردن هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پاكژ‌و
دور له هه‌ڕه‌شه‌و ساخته‌كاری.
پیویست به‌وه ده‌كات له پرۆگرامی په‌روه‌رده‌و فێركاری
وانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت وه‌كو وانه‌كانی مافی
مرۆڤ‌و په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی‌و میژو بخوێنریت.
له
راپۆرتی به‌ریوبه‌ری پرۆگرامی گه‌شه پێدانی نه‌ته‌وه
یكگرتوه‌كان به‌دورو درێژی باسی گه‌نده‌ڵی كراوه كه جه‌خت
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌موزۆر له هه‌مو ولاتانی دونیا
به‌دیكراوه به‌ڵام له‌ولاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی‌تر خه‌ستو
قوڕستره به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی
به قوناغی گه‌شكردنی سیاسی دیموكراتی‌و
ئابوری‌و كۆمه‌لایه‌تیدا ڕه‌ت ده‌بن.
( public power)
پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵیان كردوه : گه‌نده‌ڵی
به‌كار هینانی هێزه‌كانی گشتیه
یان پله‌و پایه یان ده‌سته‌لات بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی جا چ به‌شێوه‌ی وه‌رگرتنی به‌رتیل یان
فرت‌و فێڵ یان به‌كارهینانی ده‌سته‌لات
یان به‌هۆی پێدانی خه‌ڵات‌و یان به‌رێگه‌ی ئیختلاس‌و ریكه‌وتنی
ژێر به‌ژێر له گه‌ل به‌لێنده‌ر‌و وه‌رگرتنی كۆمشن‌و كرین‌و
فرۆشتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ری پرۆژه‌كانی كه‌رتی
گشتی هه‌رچه‌ند گه‌نده‌ڵی تایبه‌ته به دزی‌و پاره خواردن
له‌ناو دام‌و ده‌زگانی میری به‌لام كه‌رتی تایبه‌تیش به‌هۆی
چاوچنۆكی رۆلی خراپ ده‌گێریت. دیاری‌و میوانداری‌و مێز
رازاندنه‌وه‌ش بۆ به‌رپرسه‌كان به‌پێی دابونه‌ریت له
شوێنیكه‌وه بۆ شوێنیكی تر جیاوازی هه‌یه سه‌رۆكی پیشوتری
نێجیریا ئۆلیسۆنگ ئۆباسانگۆ ده‌ڵی: زۆر ئاسانه به‌ر‌تیل‌و
دیاری لێك جیا بكر‌ینه‌وه دیاری به ئاشكرا ئه‌درێت، به‌رتیل
به نهینی وه‌رده‌گیرێت.
له پوخته‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتوه
ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌لی گاریگه‌ری خراپی هه‌یه هه‌ره‌شه
له ژیانی خه‌ڵك ده‌كات به‌تایبه‌تی هه‌ژاره‌كان هه‌روه‌ها
هه‌ره‌شه له حكومه‌تیش ده‌كات ده‌یكاته دڕه‌نده به‌رامبه‌ر
ئه‌وهه‌ژارانه‌ی ناتوانن به‌رتیڵ بده‌ن متمانه‌ی خه‌ڵك به
ده‌سته‌لات كز‌و لاواز ده‌كات، گیانی تۆڵه كردنه‌وه‌و شۆڕشگێڕی
له‌ناو خه‌ڵكی به‌شخوراودا به‌هێز ده‌كات. گه‌نده‌ڵی وا ده‌كات
یاساكانی هات‌و چۆ‌و له‌شساغی فه‌رامۆش بكرێت هه‌لاتن له‌ده‌ست
یاسا ئاسان ده‌كات كاریگه‌ری یاسا شڵ‌و خاو ده‌كاته‌وه تاوان
له‌ناو كۆمه‌ڵگا زیاد ده‌كات ته‌لارو باڵه‌خانه‌ی پرد‌و رێگه‌و
بانی كه‌رتی گشتی به سه‌قه‌تی دروست ده‌كرێت.
نوسه‌ری
پێشكه‌وتوی كورد محه‌مه‌د ره‌نجاو له رێگا‌ی كوردستاندا
ووته‌یه‌كی زانای ئه‌لمانی ئه‌ریك فرۆم ( ١٩٠٠ - ١٩٨٠) وه‌ك
نمونه باس ده‌كات ده‌ڵێ:(ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ته‌نها گرنگی به
موڵكدارێتی وپاره په‌یداكردن ده‌دات، ئه‌وه‌كه‌سێكی نه‌خۆشه
له‌ڕووی عه‌قڵییه‌وه وتووشی شێزۆفرونیاش بووه) ته‌رجومه‌ی
واقعی كورده‌واری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان بكه‌ین ،ئه‌وا
زۆربه‌مان نه‌خۆشی عه‌قلیمان گرتووه وتووشی شیزۆفرونیا بووین.
ڕێـكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی وه‌ك بانكی جیهانی، سـندوقی
دارایی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ی‌و ئێن ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی له پاش
دیارده‌ی تێرۆریزم گه‌وره‌ترین كێشـه‌یه له جیهاندا. بێگۆمان
گه‌نده‌ڵی له‌كۆنه‌وه هه‌ر بوه بۆ نمونه له سه‌ر تابلۆیه‌كی
پارێزراو له ژیاری هیندی ٣٠٠ سال به‌ر له‌دایك بونی عیسا
نوسراوه مه‌حاله پیاو بتوانی تامی هه‌نگو‌ین یان ژه‌هرێك
نه‌كات ئه‌گه‌ر زمانی بگاتێ، بۆیه‌ش مه‌حاڵه ئه‌وكه‌سه‌ی
سه‌رپه‌رشتی دارایی ده‌وله‌ت ده‌كات كه‌مێك له دارایی پاشا
تام نه‌كات به‌لام گه‌ندڵی ئه‌م سه‌رده‌مه له تام كردن
ده‌رچوه به‌ڵكو گه‌یشتوته پڵه‌ی هه‌ڵقۆڕاندن.
ساده
ترین دیارده‌ی گه‌نده‌لی له له فه‌رمانگه‌كاندا ڕێز نه‌گرتنه
له كات دره‌نگ هاتنه سه‌ر كار‌و زوو رۆیشتنه یان خۆ خافلاندن
به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ته‌له‌فۆن كردن، خواردن‌و
چونه لای فه‌رمانبه‌ره‌كان یان نوێژكردن‌و به‌كۆمه‌ڵ رۆیشتن
بۆ پرسه. یان جێبه‌جی نه‌كردنی كاری خه‌ڵك به ئاره‌زوبی یان
به ئه‌نقه‌ست بۆئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ری ئه‌م ئه‌زمونه‌كه
نه‌خوات كه به خوێنی هه‌زاران خه‌ڵكی دڵسۆز گه‌یشتوته ئه‌م
قۆناغه..
پێویسته
كورده‌كانی سه‌رتاسه‌ری دونیا گه‌رمتر مشوری ریسوا كردنی
دزه‌كان بخۆن پێویسته ده‌ست بكرێت به كه‌مپینێكی چڕ‌وپڕ هه‌ر
له شانۆگه‌ری‌و سیمینارۆ كۆرۆ كۆبونه‌وه دانیشتنی بن
دیواره‌كان هه‌تا كاری هونه‌ری وه‌ك
:
شانوگه‌ری، هه‌ڵبه‌ست، كاریكاتێر، له‌سه‌ر روبه‌ری رۆژنامه‌و
ماڵپه‌ره‌كان‌و له ژوره‌كانی پاڵتاك‌و مۆبایل بڵاو
بكر‌ێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و خه‌ڵك وه‌كو تاوانه‌كانی
ساخته‌كاری‌و دزی‌و گیرفان بڕین‌و له‌شفرۆشی به تاوانی
شه‌ڕه‌ف له‌كه‌داركردن ئاماژه‌یان پێ بكه‌ن. ده‌بی
ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌زه‌قی گه‌نده‌ڵیان پێوه دیاره ئه‌گه‌ر له‌م
قۆناغه لێ پرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ل نه‌كرێت پیویسته به
نیشتمان په‌روه‌ریان نه‌ژمێرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
به‌ڵگه‌شه‌وه ده‌یان سه‌نگه‌رو ده‌بابه‌ی دوژمنی داگیركه‌ری
به خه‌نجه‌ر گرتبیت، له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌ردو ووشه‌ی (
پاڕادۆكس‌و ئۆكسی مۆرۆن ) مانای وایه كه‌سێك یان حاڵه‌تیك دوو
شتی دژه یه‌كی تیا بیت كه نامۆ بیته به‌رچاو وه‌كو بڵێی
(كه‌مخۆره‌و قه‌له‌ویش ده‌بی، من تێنوه‌تیم به گڕ ده‌شكێ )
واته نابی له‌ناو كۆمه‌ڵ كه‌سانێك رێزیان لێ بگیرێت هه‌م دز‌و
هه‌م پیاوچاكیش بن له‌سه‌رده‌می رژێمی پاشایه‌تیدا تیكۆشه‌رێكی
خه‌ڵكی شه‌قلاوه گیرابو به‌هۆی وازهینان تۆبه كردن
له‌شیوعیه‌ت له زیندان ئازاد كرا به‌ڵام كه گه‌راوه
خزمان‌و خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌ی سه‌ربه‌رز پشتیان تێكرد‌و
فه‌رامۆشیان كرد ئه‌وه‌بو له‌داخا توشی وه‌ره‌می سیل هات‌و
كۆچی دوایی كرد. بێگومان له‌كوردستان پیاوه‌كانی ئاینی له
كوردستان ئازا‌و راستگۆ جێی متمانه‌ن خه‌ڵك گوێ یان لێ ده‌گرن،
كاریگه‌ریان خۆیان هه‌یه ده‌توانن له‌م بواره رۆلێكی به‌رچاو
بگێرن. راسته زۆریان له بلنگۆی مزگه‌وته‌كان كه‌م‌و زۆر باسی
ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا كه‌سێكیان به
فه‌توایه‌ك گه‌نده‌ڵ مشه خۆره‌كانیان ریسوا نه‌كردوه.
تیبینی:
ئه‌م بابه‌ته (تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵه) چه‌ند خاڵێكی له
ماڵپه‌ڕی‌و یكیپیدیا‌و چه‌ند سایتێك به‌زمانی ئینگلیزی‌و كوردی
وه‌رگیراوه.