به‌ڕێز ئه‌میری له گێڕانه‌وه‌ی راستی یه‌کاندا "سادق" نی یه
قادر ئه‌لیاسی ـ ئۆسلۆ
له
هه‌فته‌ی رابردوودا، له رێگا‌ی ماڵپه‌ڕی "یارسان"ه‌وه وتارێکی
دیکه‌ی له چه‌شنی پێنووسه چه‌واشه‌کاره‌کانم خوێنده‌وه که
دیسان به ناوی درکاندنی راستی، کۆڵێک بوختانی تێکه‌ڵ به
بێحورمه‌تی دژی من تێدابوو.
نووسه‌ری ئه‌م وتاره که ناوی کاک سادق ئه‌میری یه، له به‌ر
سۆزی خزمایه‌تی له گه‌ڵ "غه‌فار که‌ره‌می" دوای تێپه‌ڕینی
زیاتر له دوو مانگ به سه‌ر مه‌رگی سه‌رشۆڕانه‌ی ناوبراودا،
به بیانووی دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ حوکمی له سێداره‌دان‌و
گوایه خستنه رووی به ناو راستی یه‌کان، به
ده‌سته‌واژه‌گه‌لێکی ناشیرین وه‌ڵامی وتاره‌که‌ی منی
داوه‌ته‌وه. ئاره‌زووم ده‌کرد، ناوبراو له باتی به کار
هێنانی وشه‌گه‌لێکی وه‌ک "حماقت"، "توبره‌و آخور"
نووسراوه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کیتر دابڕشتایه، به‌ڵام وه‌ک
ده‌ڵێن: "سرکه ترشه بۆ ئه‌و ده‌فره ترشه که تێیدایه".
ره‌نگه کاک "سادق"یش له‌و کاته‌دا پێی وابووبێ، ئه‌گه‌ر له
وشه‌گه‌لێکی ئه‌وتۆ که‌ڵک وه‌ربگرێ، نووسراوه‌که‌ی کاریگه‌رتر
ده‌بێ!!
وه‌ک خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕی "یارسان" ئاگادارن، من پاش
کوژرانی غه‌فار‌و 11 که‌سیتر به تاوانی بازرگانی به
ماده‌هۆشبه‌ره‌کانه‌وه، وتارێکم له ژێر ناوی " مه‌رگی پڕ له
شووره‌یی غه‌فار که‌ره‌می " له 6/3/2009دا نووسی‌و له
ماڵپه‌ڕی "یارسان" دا بڵاوم کرده‌وه. کاکه "سادق"یش له
29/4/2009 وتارێکی به زمانی فارسی له ژێر ناوی " قادر الیاسی
شریك دزد یا رفیق قافله" نووسیووه‌و له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوی
کردۆته‌وه.
ئه‌و کاته(6/3/2009) که ئه‌و وتاره‌م نووسی، دوو مه‌به‌ستم
هه‌بوو: 1. به خه‌ڵک بڵێم: غه‌فار ته‌نیا بازرگانی
ماده‌هۆشبه‌ره‌کان نه‌بووه، به‌ڵکوو ئاڵقه له گوێیه‌کی
رێژیم بووه‌و له‌و راستایه‌دا جینایه‌تێکی ئاوا سامناکیشی
ئه‌نجام داوه. 2. به‌و که‌سانه‌ش که ئێستاولا ده‌که‌ونه
داوی رێژیم یان ده‌یانه‌وێ رێگا‌ی غه‌فار بگرنه به‌ر، بڵێم:
که فریوی کۆماری ئیسلامی نه‌خۆن، چوونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
نه‌گریسه به که‌س ره‌حم ناکا‌و له کاتی ته‌نگانه‌دا‌و بۆ
مانه‌وه‌ی خۆی‌و نیزامه‌که‌ی، ده‌ست ده‌داته گشت جینایه‌تێک.
نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش کوشتنی غه‌فار‌و ئه‌و 11 که‌سه‌یه.
با بزانین کاک سادق چی نوسیووه. من به کورتی له چه‌ند خاڵدا
ئاماژه به نووسراوه‌ی ناوبراو ده‌که‌م:
1.
نووسیویه‌تی: "من به کوژرانی غه‌فار خۆشحاڵ بووم". کوژرانی
غه‌فار به‌و شێوه‌یه، نه‌ک منی خۆشحاڵ نه‌کرد، به‌ڵکوو زۆر به
داخیش بووم، چوونکه ده‌کرا غه‌فار له باتی ئه‌وه‌ی ببێ به
دارده‌ستی رێژیم‌و دواتریش ئاوا به‌و شێوه‌یه له ناوی به‌رن،
ببا به درێژه‌ده‌ری رێگا‌ی شه‌هیدان عه‌بدوڵڵا زارعی‌و
سوحبه‌توڵڵا میهرابی‌و له سه‌نگه‌ری خه‌باتی گه‌له‌که‌یدا دژی
دوژمن وه‌ستابا‌و له پێناوی مافی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیدا گیانی
به‌خت کردبا. به‌ڵام مه‌خابن، که‌وته داوی رێژیم‌و به‌و
مه‌رگه رۆیشت که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێگایه بوو که رێگه‌ی
سه‌ربه‌ستانه. به واتایه‌کیتر ئه‌و رێگا‌ی سه‌رشۆڕی
هه‌ڵبژارد‌و به "سه‌رشۆڕی"ش سه‌ری نایه‌وه. له سێداره‌دانی
ناوبراویش له لایه‌ن رێژیمه‌وه، وه‌ک له وتاری 6/3/2009 دا
ئاماژه‌م پێکردووه، له نیازپاکی رێژیمه‌وه سه‌رچاوه‌ی
نه‌گرتووه، به‌ڵکوو کوژرانی غه‌فار‌و ئه‌و 11 که‌سه‌ی دیکه
بۆ پاکانه حیساب‌و دێزه‌به‌ده‌رخۆنه کردنی پیلانه‌کانی رێژیم
که‌ڵکیان لێوه‌رگیراوه. ئه‌گینا وه‌ک خۆم حه‌زم ده‌کرد هه‌ر
هیچ نه‌بایه، سبه‌ی ناوبراو له دادگای گه‌لدا، به به‌شداری
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که به ده‌ستی ئه‌و شه‌هیدکران،
ئاماده بایه‌و حوکمی درابا.
2.
کاک سادق نووسیویه‌تی که غه‌فار یارمه‌تی حیزب‌و رێکخراوه
کوردییه‌کانی داوه. ئه‌مه لانیکه‌م به‌رامبه‌ر به حیزب
راسته‌و ناوبراو ئه‌ندامێکی چالاکی ته‌شکیلاتی نهێنی حدکا
بووه‌و زۆر جار پێشمه‌رگه‌ی له برسیه‌تی رزگار کردووه،
هه‌واڵی دوژمنی به پێشمه‌رگه راگه‌یاندووه‌و زۆر کاری باشی
ئه‌نجام داوه. به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن: کار کێ کردی، ئه‌وه کردی
که ته‌واوی کرد. غه‌فاریش ئه‌نجامه‌که‌ی خراپ بوو، ئه‌گینا با
منیش له گه‌ڵی کارم نه‌کردبێ، ئاگادارم که ناوبراو تا
رووداوی 29/4/1373 ی هه‌تاوی"20 ی جوولای1994ی زایینی"و
شه‌هیدکردنی کاکی حه‌سه‌ن‌و هاوڕێیانی، ئه‌ندامێکی چالاکی
ته‌شکیلاتی حیزب بووه.
له دێرزه‌مانه‌وه وتراوه: "مێژوو ئه‌وه نی یه، که من‌و
کاک سادق ئاره‌زووی ده‌که‌ین، مێژوو ئه‌وه‌یه که رووی
داوه". مێژوو زۆر رووداوی دژ به یه‌کی له دوو توێی
لاپه‌ڕه‌کانی خۆیدا تۆمار کردووه.
زۆر که‌س له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه له به‌ره‌ی دوژمن‌دا بوون،
به‌ڵام دواتر هاتنه ریزی شۆڕش‌و به خوێنی خۆیان سه‌لماندیان
که رۆڵه‌ی گه‌لی خۆیانن. که‌چی غه‌فار به پێچه‌وانه‌وه
هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا.
بۆ روون بوونه‌وه‌ی زیاتر حه‌ز ده‌که‌م نموونه‌یه‌ک
بهێنمه‌وه: چه‌ند که‌س که سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه بوون‌و دواتر
بوون به جاش‌و له شه‌ڕی دژی پێشمه‌رگه‌دا به جاشیه‌تی
سه‌ریان نایه‌وه، جگه له غه‌فار که به‌و شێوه‌یه گیانی
له ده‌ست دا، ئاماژه به ناوی لانیکه‌م یه‌ک که‌سی دیکه
ده‌که‌م، ئه‌ویش ئه‌حمه‌دی خه‌لیفه حوسه‌ین، خه‌ڵکی جوانڕۆ
بوو. ناوبراو ساڵی1360 ی هه‌تاوی هاته ریزی حیزب‌و له
هێزه‌کانی بێستوون‌و شاهۆ‌و داڵه‌هۆدا تا پله‌ی سه‌رلکی
درێژه‌ی به خه‌بات دا. به‌ڵام ساڵی1365 خۆی ته‌سلیمی رێژیم
کرده‌وه‌و سه‌ره‌نجام له به‌هاری 1367(1988)و له شه‌ڕی
هه‌ڵه‌بجه‌دا، له یه‌که‌م په‌لامار بۆ سه‌ر حیزب له
هه‌ورامان، له ریزی دوژمن‌و به جاشیه‌تی کوژرا.
ئه‌وه‌ش که کاک سادق نووسیویه‌تی ناوبراو"غه‌فار" چۆته لای
دوکتور قاسملوو‌و وێنه‌ی کێشاوه‌و ده‌مانچه‌ی خه‌ڵات کراوه،
ته‌نیا زاده‌ی خه‌یاڵی کاک "سادق"ه‌و له گه‌ڵ راستی یه‌ک
ناگرێته‌وه. حه‌ز ده‌که‌م کاک سادق هه‌ر به قسه رابردوو بۆ
غه‌فار دروست نه‌کا، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه، با بیخاته
روو. هه‌ر چه‌ند دیسان ئه‌وه‌ش له تاوانی غه‌فار لانیکه‌م
وه‌ک بکوژی ئه‌و پێشمه‌رگانه که‌م ناکاته‌وه.
3.
باسی برینداربوونی شه‌هیدخه‌لیل خه‌له‌بانی کردووه که گوایه
غه‌فار نه‌جاتی داوه!؟ ئه‌مه‌ش هه‌ر زۆر له راستی یه‌وه
دووره. ئه‌و به‌یانی یه که کاک خه‌لیل‌و هاوڕێیانی له
ناوچه گه‌ڕانه‌وه، له بناری به‌مۆ که‌سێکی دیکه که ناکرێ
ئێستا ناوی بێنم، له پێشی کاک خه‌لیله‌وه که‌وته سه‌ر
مه‌یدانی مین‌و به سه‌ختی بریندار بوو که دوایی گیانی له
ده‌ست دا. شه‌هید"خه‌لیل"یش که له پشتی سه‌ری ئه‌و که‌سه‌وه
بوو، به سووکی بریندار بوو. ئه‌و کاته"به‌هاری1365"، وابزانم
کاک "عه‌لی زه‌مان"ی برای کاک "سادق"یش له‌وێ پێشمه‌رگه بوو.
زۆر که‌سی دیکه که ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌ن، ئێستا له
ده‌ره‌وه‌ن‌و ئه‌گه‌ر وه‌ک کاک سادق، ته‌م‌و مژی خزمایه‌تی
به‌ری چاوی نه‌گرت بن، ده‌زانن غه‌فار له‌و رۆژه‌دا نه له
دوور‌و نه له نزیکه‌وه هیچ رۆڵێکی له‌و باره‌یه‌وه
نه‌بووه.
4.
هۆکاری تێوه‌گلانی غه‌فار به خه‌یانه‌ت!
به رای ئه‌وانه‌ی ئاگاداری ژیانی پڕ له هه‌ڵبه‌زدابه‌زی
ناوبراون، شایه‌تی ده‌ده‌ن‌و ئێژن: ئه‌وه‌ی غه‌فاری تووشی
خه‌یانه‌ت کرد، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی حیزب،
وه‌ک کاک سادق نووسیویه‌تی. به‌ڵکوو سه‌ری پڕ له گێچه‌ڵی خۆی
بوو به هۆکاری تێداچوونی. غه‌فار کۆمه‌ڵێک چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی
ده‌کڕێ‌و له شوێنێکدا حه‌شاری ده‌دا. به هۆی جاسووسی که‌س
یان که‌سانێکه‌وه، رێژیم ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گرێ‌و ئه‌ویش
یاغی ده‌بێ. ناوبراو وێڕای زیانی ماڵی به هۆی له ده‌ست دانی
ئه‌و چه‌کانه‌وه، ده‌زانێ ئه‌گه‌ر خۆ به ده‌سته‌وه بدا،
ده‌یکوژن. یان ئه‌گه‌ر نه‌شیکوژن، ره‌نگه به چه‌ند ساڵ
زیندان حوکم بدرێ‌و چه‌ند میلیۆن تمه‌نیش وه‌ک جه‌ریمه
بکه‌وێته ئه‌ستۆی. له‌و ماوه‌یه‌شدا رێژیم له رێگا‌ی
رایه‌ڵکه جاسووسی یه‌کانی یه‌وه ئاگاداری پێوه‌ندی
ته‌شکیلاتی غه‌فار له گه‌ڵ شه‌هید کاکی حه‌سه‌ن ده‌بێ، بۆیه
په‌یغامی بۆ ده‌نێرێ که ئه‌گه‌ر کاکی حه‌سه‌ن به زیندوو یان
مردوو له سه‌ر رێی رێژیم لابه‌رێ، نه ته‌نیا چاوپۆشی له‌و
تاوانه‌ی ده‌که‌ن، به‌ڵکوو پووڵێکی زیادیشی ده‌ده‌نێ.
ئه‌وه بوو به‌داخه‌وه پیلانه‌که سه‌ری گرت‌و له ئاکامی
ئه‌و پیلانه‌دا که له لایه‌ن غه‌فاره‌وه گه‌ڵاڵه‌ی بۆ
داڕێژرابوو‌و هه‌ر به هۆی ناوبراو‌و چه‌ند که‌سی دیکه‌وه
به‌ڕێوه‌چوو، کاکی حه‌سه‌ن‌و 3 پێشمه‌رگه‌ی تری حدکا شه‌هید
کران.
5.
کاک سادق له نووسراوه‌که‌یدا نه‌ک کرده‌وه پڕ له شووره‌یی
یه‌کانی غه‌فار مه‌حکووم ناکا، به‌ڵکوو به وشه‌گه‌لێکی زۆر
ناشیرین داده‌وارێته سه‌ری من‌و خۆی ئه‌کا به نووسه‌رێکی
راستوێژ. بۆ ته‌واوکردنی شانامه‌که‌شی، ده‌ست ده‌با بۆ چه‌کێکی
ژه‌نگاوی دیکه، ئه‌ویش کێشه‌ی ئۆردووگایه. رێزدار ئه‌میری له
نێو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که زۆرجار به بیانووی جۆراوجۆره‌وه له‌و
ئۆردووگایه‌دا رووی ده‌دا، ده‌ستی بردووه‌و یه‌کێک له‌و
شه‌ڕانه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و خستوویه‌ته ئه‌ستۆی حیزب‌و منی
وه‌ک رێکخه‌ری ئه‌و کرداره به تایبه‌تی ده‌ست نیشان
کردووه، چوونکه ئه‌و کاته من به‌رپرسی کۆمیته‌ی حدکا له‌و
ئۆردووگایه‌دا بووم.
من به کورتی ده‌ڵێم: ئه‌وکاته حیزب، کۆمیته‌یه‌کی له
ئۆردووگادا هه‌بوو که له11 که‌س پێکهاتبوو. بێجگه له
نه‌مرخاڵۆ عه‌زیزمرادمیهرابی، ئه‌وانی دیکه که ئه‌ندامی ئه‌و
کاتی کۆمیته‌که بوون، له ژیاندا ماون‌و ئێستا له ئورووپان.
ئه‌گه‌ر کاک سادق‌و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که
ئه‌و کاره حیزب ئه‌نجامی داوه، با بچن‌و له گه‌ڵ ئه‌و
که‌سانه قسه بکه‌ن. بزانن ئه‌مه بوختانه یان راستی؟
له‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه، بڕیاری حیزب به شێوه‌ی ئۆرگانی یه،
نه‌ک تاکه‌که‌س. واته ئه‌گه‌ر به فه‌رزی مه‌حاڵ حیزب بڕیاری
له‌سه‌ر ئه‌و کاره دابێ، ده‌بێ بڕیاری کۆمیته‌ی له سه‌ر
بووبێ. واته بڕیارێکی ده‌سته‌جه‌معی بووبێ. ئیتر ئه‌گه‌ر
ویژدانێکی هوشیار هه‌بێ، نابێ تا روون بوونه‌وه‌ی ئه‌و راستی
یه، من به ته‌نیا به تاوانبار له قه‌ڵه‌م بدا. با ئه‌وه‌ش
بڵێم: ئه‌و بوختانه له لایه‌ن نه‌یارانی حیزبه‌وه ته‌نیا بۆ
شێواندنی راستی یه‌کان‌و به نیازی خه‌وشدارکردنی سیمای خاوێنی
حدکا له‌وکاته‌دا دژی حیزب وه‌ڕێ خرا‌و ئێستاش هه‌ر به‌و
مه‌به‌سته ناپیرۆزه دووپات ده‌کرێته‌وه. پاشان به کاک
سادق‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌و قه‌وانه کۆنه لێده‌ده‌نه‌وه،
راده‌گه‌یه‌نم: ئه‌گه‌ر تا ئه‌و رۆژه‌ی سێبه‌ری دێوه‌زمه‌ی
زوڵم‌و زۆرداری له سه‌ر وڵات ده‌ڕه‌وێته‌وه، من له ژیاندا
مابم؛ وه‌ک چۆن تا ئێستا له خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆم دام،
ئه‌و کاتیش وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک داکۆکی له مافی ئه‌و که‌سه
ده‌که‌م که ئه‌و زوڵمه‌ی لێکراوه. هه‌ر وه‌ها ده‌بێ ئه‌و
که‌س‌و لایه‌نانه‌ش منیان خسته زیندان‌و تووشی ئازار‌و
زیندانی یان کردم، بدۆزرێنه‌وه‌و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
کاک سادق! تۆش که ئه‌وه‌نده به ناوی دیفاع له مه‌زڵوومان
داکۆکی له غه‌فار ده‌که‌ی‌و له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی
کوژرانه‌که‌یدا پرسه‌ی بۆ داده‌نێی!! چ وه‌ڵامێکت هه‌یه بۆ
منداڵانی ئه‌و شه‌هیدانه که غه‌فار هه‌تیوی کردن؟ ئه‌وکاته
ئه‌و رووداوه رووی دا، تۆ چیت کرد؟ به کرده‌وه، به نووسین
یان هه‌ر هیچ نه‌بێ، دڵۆپه فرمێسکێکت بۆ ئه‌و شه‌هیدانه
هه‌ڵوه‌راند؟ ئاخۆ ئه‌و جینایه‌ته که غه‌فار ئه‌نجامی دا،
مه‌حکووم ده‌که‌ی؟ ئه‌گه‌ر غه‌فار زیندوو بێته‌وه، به‌رامبه‌ر
به‌و جینایه‌ته چ حوکمێکی له سه‌ر ده‌ده‌ی؟
کاکه سایه‌خان!
له باتی داکۆکی له غه‌فار‌و شه‌وشام بۆ کوشتنی، باشتر نه‌بوو
وه‌ک چۆن دوای ئه‌و کاره‌ساته خوێناوییه به ده‌ستی
ناوبراو، بێده‌نگ بووی، ئێستاش بێده‌نگ بای؟ ئه‌ی ئه‌وه‌نده
دژی خوێنڕشتن‌و مرۆڤکوشتنی، ئه‌ی بۆ دوای ئه‌و کاره‌ساته‌ش،
له شاری که‌لار باوه‌شت بۆ غه‌فاری بکوژی ئه‌و شه‌هیدانه
کرده‌وه‌و له گوڵ کاڵترت پێ نه‌وت؟ نه‌کا شه‌هیدکرانی ئه‌و
پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ت به ره‌وا زانیبێ؟
من وه‌ک به‌ڕێزت فارسی نازانم، ته‌نیا ئه‌م به‌یته‌ی حافظ
نه‌بێ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له بیرم مابێ، ئه‌یکه‌مه کۆتایی ئه‌م
نووسراوه که ئه‌ڵێ:
خوش بود گر محک تجربه آید به میان
تا سیه روی شود هر که در او غش باشد
تێبینی:
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌میری سه‌یری ئه‌م
تاڵۆکه‌یه بکه:
http://yarsan.web.surftown.se/newyarsan/public/showarticle.php?id=1871