بیانوی کوردایه‌تی، به‌رزو پیرۆزه
حه‌یده‌ر محه‌مه‌دی ـ نۆروێژ
بۆ
تۆکاک ره‌حیم رهشیدیو بۆ بیانوی پیرۆزت!. دڵنیا به سبه‌ی
شیرن دادێت‌و تۆ‌و هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ری پیرۆزی
تیشک تێ ڤێ، تاجی ئیفتختاری خۆ بهخشیو فیداکاری له سه‌ر
دهنینو ده‌بنه سۆنبولی خه‌باتکارانی کورد له سه‌نگه‌ری
راگه‌یاندن. برای هێژا ئێمه‌ی کورد زۆر له مێژه گۆش کراوین
به‌م هه‌مو تهنگو چه‌ڵه‌مانه که رۆژگاری نا مۆ پێمان
هه‌ڵده‌چنی. له‌وه‌تا مرۆڤ له‌م گۆی زه‌ویه ژیانی بۆ هاتۆته
ئاراوه‌و له‌و کاته‌وه پاک‌و قڕێژ لێک ته‌میز ده‌کاو له‌و
ساته‌وه عهداڵهتو ناحه‌قی ده‌ناسێ، ئا راست له‌و ده‌مه‌وه
بۆ هه‌مو کات حه‌قیقه‌ت ئاسته‌نگی له‌به‌ر بووه‌و زۆری پێ
چوه تا ده‌رکه‌وتوه‌و خۆری راستی گهشاندۆتهو بۆ گشت
لایه‌ک. تیشک تێ ڤێ حه‌قیقه‌ته! راستیه‌و ده‌نگێکی پیرۆز‌و
به گوڕه له مه‌ڕ مه‌زڵومیه‌تی گه‌لێکی غه‌در لێکراو.
هه‌ڤاڵانی ماندو نه‌ناس زۆر باش ده‌زانم له‌سه‌ره‌تای ده‌ست
پێکی ئه‌م سه‌رچاوه‌ی راستیه گه‌لێ خه‌ڵکی هاوکارتان بون‌و
هه‌ر که‌سه‌و به نۆره‌ی خۆی ئه‌رکێکی راده‌په‌راند، به‌ڵام..
به‌ڵام وه‌ک خه‌باتی شاخ تا رۆژگاری سه‌خترو ناهه‌موار تر
ده‌هاتنه پێش کوڕانی خۆراگرترو به توانا تر زیاتر ده‌یان
سه‌لماند که جێی باوه‌ڕن. دڵنیابه ئهرکو ماندو بونتان
پیرۆزه‌و گه‌ل پێده‌زانێ. له شه‌قامی مێدیای کورددا بيشک زۆر
دهنگو سیما هه‌ن که نان به‌نرخی رۆژ دهخۆنو له پێناو
ته‌نیا ههبوندا، سهربهخۆێیان بێ ره‌نگه!.دڵنیامو دڵنیاش
به ماندو نه‌ناس ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێ وه‌ک ئه‌رکی نیشتمانی
درێغ ناکه‌یه‌ن. گرینگ ئه‌وه‌یه که به فه‌رمودی شه‌هیدی
هه‌رده‌م سه‌رکرده‌و رابه‌ر قاسملوی شه‌هید: ئێمه ئه‌گه‌ر
وه‌ک نه‌سڵی ئێستا ئه‌رکی خۆمان به باشی به‌رێوه به‌رین
ده‌توانین هیوادار بین که نه‌وه‌ی دوای ئێمه کامرهواتر
ده‌ژین!. سه‌ربازانی ونی میلله‌ته‌که‌م ئه‌وه سهرنهوێشتی
هه‌موو گه‌لێکی مه‌زلومه که رۆڵه راپه‌ڕیوه‌کانی ده‌بنه
پارێزه‌ری سه‌نگه‌ری کهرامهتو مانی گهلهکهیانو له‌م
پێیه‌دا ئاوا ده‌که‌ونه به‌ر به‌رداشی چه‌رخی چهپگهردو
جه‌زره‌به ده‌کێشن.گرینگ ئه‌وه‌یه تۆی به رێز‌و هه‌ڤاڵانی
شۆرشگێرت به‌حه‌ق سه‌لماندوتانه که رۆڵه‌ی سادقی
نهتهوهکهتاننو له بواره‌دا چیتان له‌ده‌ست هات ئه‌لحه‌ق
درێغتان نه‌کرد. ئێوه ده‌نگێکی زوڵاڵن که نه‌عره‌ته‌ی
شێرانه‌ی پێشمه‌رگه له کاتی هه‌ڵمه‌ت بردنه سهردوژمنو
سرودی هه‌رده‌م له خرۆشی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد
زمان‌و نوزانه‌وه‌ی مناڵانی باب شه‌هید کراو ودوا هه‌ناسه‌ی
گه‌روی تێکۆشه‌ری کورد‌و گریانی به سۆزی دایکان‌و باوکانی
جه‌رگ سووتاو هه‌نیسکی خوشکانی برا له کیس چون!.برام کاک
ره‌حیم! گرنگ ئه‌وه‌یه ئێوه شه‌رافه‌تمه‌ندانه ئه‌رکی خۆتان
وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی گهلو نیشتمان به ئه‌نجانم دهگهیهننو
ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستتان دێت ویژدانانه ده‌ریغی ناکه‌ن.ئه‌مه
ئه‌مانه‌تێکی گه‌وره‌یه که له خه‌باتکارانی به‌ر له
ئێوه‌وه به ده‌ستتان گه‌یشتوه، ئه‌مه ئه‌مانه‌تی هه‌زاران
شه‌هیدی له خوێنا شهڵاڵو ملوێنان خه‌ڵکی چاو له مهچهکو
هیمه‌تی به‌رزی رۆڵه نهبهزهکانیهتی.ئه‌م ئه‌مانه‌ته لای
کوڕان‌و کچانی بهئهمهگو خاوه‌ن وره‌ی به‌رزی شۆڕشگێری به
سه‌داقه‌ته‌وه پارێزراوه. هاورێیان!، مرۆڤ که لاپه‌ڕه‌کانی
مێژووی گه‌لانی چه‌وساوه هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وکات ده‌زانی که
ئاخۆ چی ها ناگوزوریو تهنگو چه‌ڵه‌مه‌یان له‌رێی خه‌باتی به
ئازادی گه‌یشتن دا هاتۆته سه‌ر رێگا.ره‌نگ بێ له راستی دا
وه‌زعیه‌تی کورد زۆر تایبه‌ت بێت‌و زیاتر له گه‌لانی راپه‌ریو
تر قوربانی دابیو رۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی زۆرتر توشی نه‌هامه‌تی
هاتبێتن. به ئه‌رخه‌یان به سبه‌ی فهراهیو ئاسۆی به
مه‌به‌ست گه‌یشتن دوور نیه. سڵاو له تۆ له سه‌رجه‌م هاوڕێ
ماندو نهناسهکانت. سڵاوی دڵی پڕ له مرازی ئێمه ئارسته‌ی
گشت ئه‌و که‌سانه بێت که به حه‌ق پێشمه‌رگه‌ی فیداکاری
گه‌له مهزڵوومهکهیانن. وهرهتان به‌رزو ئیمانتان محکه‌م
وه‌ک ئاگری‌و قهندیلو چیا سه‌ر که‌شه‌که‌ی شاهۆی کوردان. کاک
رحیمو هاو سه‌نگه‌رانی له تیشکی سیمای راسته قینه‌ی کوردان،
ئه‌رکتان پیرۆزه، ماندو بوونتان هێزی دوژمن به‌زێنه، وره‌تان
پۆڵاینهو بیانوی کار کردنتان زۆر به نرخ‌و
شیرینه.بیانوتان، بیانوی کوردایه‌تیه. له کۆتایدا.....
داهاتو .. مێژوی نه‌ته‌وه‌که‌م مێداڵیای خۆراگری‌و
ئهمهگداریتان ده‌کا به به‌رۆکا.