ده‌ریای ئه‌ڤین
ن: که‌ژاڵ نه‌قشبه‌ندی
له
کزه‌ی هه‌ناسه‌ی شه‌وێکی بێ ئه‌ستێره
له خه‌زانی ژیانێکی بێ ته‌مه‌ن
له گڕوگاڵی هه‌ستێکی وون بوو
هه‌ڵی پێچام له ناکاو ده‌ریایه‌کی لێڵی
ماندوو
ده‌ریایه‌کی گه‌وره....
هێنده‌گه‌وره....
که‌گشت فرمێسکی ته‌مه‌نی بێ تۆ بوونی له‌خۆدا
حه‌شار دابوو
ده‌ریایه‌کی شێت....
هێنده شێت که شه‌پۆله‌کانی دونیای
بێگوناحیمیان ڕاماڵی و....
حه‌زی ڕووتم دایه ده‌ست هه‌ستی پڕ له ترسی
خۆزگه‌کانم
له‌نیوه‌شه‌وی ژوانێکی نهێنی
که‌پرێکم به‌ست...له ئه‌ستێره‌ی ئاره‌زووه
دزراوه‌کانی هه‌ناسم
و......
له ئامێزی هه‌ستی گه‌رمی ده‌ستانت
خۆم تێکه‌ڵ به شادی لێوانی سنووری هه‌ناسه‌ت
کرد
چرۆی هه‌ستم....
وه‌کوو منداڵی تاوان .....جار... جار سه‌ر
ده‌ر دێنێ و....
ماچه نهێنیه‌کانی نیگات ده‌شارێته‌وه‌و....
بێخه‌به‌ر له شنه‌ی به‌یان
که ماچه به‌ند کراوه‌کانی هه‌ناسه‌ت له‌سه‌ر
تاڵی زۆڵفانم ده‌له‌رێنێته‌وه
و...
گردنم نه‌وازش ده‌که‌ن
ترسه‌کانیشم وه‌کوو مه‌لی ده‌م طوفان......
بۆ په‌لاماردانی که‌ناره‌کانی له‌گه‌ڵ تۆ بوون
په‌له‌قاژێ ده‌که‌ن
نا.... نامئه‌وێ باران
...
به ئێواران جێی پێت له نێو کۆڵانی ژوانی
ئه‌ڤینم بسڕێته‌وه
نا.... نامئه‌وێ ده‌ستی قه‌ده‌ر
...
ماچه به‌ندکراوه‌کانی هه‌ناسه‌ت ...له سه‌ر
تاڵی زوڵفانم بڕنێته‌وه
نا.... نامئه‌وێ
..
بروسکه‌ی نیگات له‌نیگامدا بکوژێته‌وه
نا... نامئه‌وێ