بار‌ودۆخی لاوانی ئێران له ساڵی رابردوودا
دارا ناتق
سی
ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی رێژیمی تۆتالیتێر‌و پاشڤه‌ڕۆ‌و
ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
رێژیمێك كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی به ده‌سته‌وه‌گرتنی
ده‌سه‌ڵات‌و تاڵانبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران، فه‌رهه‌نگی شین‌و تازی‌و ره‌شپۆشی‌و خه‌مۆكی،
سه‌ركوت‌و ئازادیكوژی بۆ وڵاته‌كه‌مان به‌دیاری هێنا‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی ئیدئۆلۆژیك‌و چه‌قبه‌ستووی
ولایه‌تی مۆتڵه‌قه‌ی فه‌قیه هه‌وڵیاندا كه هێژمۆنی
سته‌مكارانه‌ی خۆیان به سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی
ئابووری، سیاسیی‌و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا زاڵ
بكه‌ن‌و به دوور له هه‌ر جۆره یاسا‌و عورفێكی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و سه‌پاندنی دیسیپلینی وشك‌و
نامرۆڤانه‌و ئامرازی سه‌ركوتگه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان
رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قووڵ بكاته‌وه.
به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت له كه‌ش‌و هه‌وای ته‌م‌و
مژاویی وڵاته‌كه‌مان له ژێر سێ ده‌یه له
ده‌سه‌ڵاتداری رێژیمی فه‌نده‌مینتاڵ‌و ئیدئۆلۆژیكی
كۆماری ئیسلامی، ده‌بینین كه وڵاته‌كه‌مان به هۆی
سیاسه‌ته دژه مرۆڤی‌و دوور له هه‌ر جۆره عۆرف‌و
یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و تیرۆر‌و
ره‌شه‌كوژی‌و تۆقاندنی خه‌ڵك له لایه‌ن رێژیمه‌وه رۆژ
له رۆژ زیاتر به‌ره‌و هه‌ڵدێر‌و چاره‌نووسێكی
نادیاره‌وه ده‌چێت، ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌مان به‌هۆی
سیاسه‌تی چه‌قبه‌ستوو‌و داخراوی ولایه‌تی فه‌قیه
له‌گه‌ڵ زۆرێك له قه‌یرانه‌كانی ئابووری، سیاسیی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووری به‌ره‌وڕوویه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامیی هه‌رله یه‌كه‌م رۆژی
هاتنه سه‌ركاریانه‌وه به ملیتاریزه‌كردنی وڵات‌و
هه‌روه‌ها پۆلیسی كردنی كه‌ش‌و هه‌وای وڵات‌و سه‌ركوت‌و
كوشتن‌و ئیعدامی خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و نه‌هادینه‌كردنی
ناوه‌نده‌كانی نیزامی، سیخۆری، زانستكوژی‌و مرۆڤكوژی
له جێگای دامه‌زراندنی دام‌وده‌زگای مه‌ده‌نی‌و
شارستانی كۆمه‌ڵگای به‌ره‌و ئاقارێكی ره‌ش‌و نادیار
برد، كه ئه‌مڕۆكه ده‌بینین به له به‌رچاوگرتنی
ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌مان له بواره
جۆرا‌وجۆره‌كاندا، كۆمه‌ڵگاكه‌مان رۆژ له ڕۆژ زیاتر له
ره‌وتی مۆدێڕنیته‌و به‌جیهانیبوون‌و له كاروانی
پێشكه‌وتن‌و زانست‌و تێكنۆلۆژی سه‌رده‌م به دواكه‌وتووه.
ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ئاست كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و دۆرپێچه سیاسی‌و ئابوورییه یه‌ك له
دواییه‌كه‌كان له لایه‌ن جیهانی پێشكه‌وتنخوازه‌وه بۆ
سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به هۆی گوێ نه‌دانی رێژیم به
ویست‌و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ده‌ست
تێوه‌ردان له كار‌وباری وڵاتانی جیران، پشتیوانی كردن
له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌وڵدان بۆ ده‌ست
پێڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و بنبڕكردنی مافی
مرۆڤ‌و...هتد‌و، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی مه‌زنخوازی له
ناوچه‌و جیهاندا‌و هه‌وڵدان بۆ پێكهێنانی ئیمپراتووری
ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای بیری ئیدۆئۆلۆژیكی مه‌زهه‌بی
شیعه‌و رێبه‌رایه‌تیی كردنی جیهانی ئیسلام‌و ...هتد،
وڵاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵ زۆرێك قه‌یرانی ئابووری‌و
دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك: بێكاری، هه‌ژاری، ده‌ست
كورتی، ئێعتیاد، ئایدز، له‌شفرۆشی، هه‌ڵاتنی
مێشكه‌كان‌و خۆكوژی‌و خه‌مۆكی به‌ره‌وڕوو كردۆته‌وه به
پێی ئاماری ناوه‌نده حكوومی‌و ناحكوومیه‌كان رێژه‌ی
ئه‌و دیارده‌یانه له به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا
چه‌ند قات چوونه‌ته سه‌رێ‌و هه‌ر به پێی ئه‌و
ئامارانه توێژی لاو له ئێران‌دا له هه‌موو چین‌و
توێژێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتر بوونته قوربانی ئه‌و
سیاسه‌ته دژی مرۆڤی‌و پاشڤه‌ڕۆیانه‌ی رێژیمی
سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران.
قه‌یرانی بێكاری له وڵاتی ئێمه‌دا بۆته هۆی زۆر
گرفت‌و دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی ده‌یان میلیۆن
خه‌ڵكی وڵاتی ئێمه‌و به‌تایبه‌تی لاوه‌كان له ژێر
مه‌ترسی دایه. بێكاری له وڵاتی ئێمه‌دا
به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی سه‌نعه‌تی‌و پێشكه‌وتوو كه له
ئاكامی په‌ره‌گرتنی تێكنۆلۆژی‌دا رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ
پێویستییان به هێزی مرۆڤی كه‌متر ده‌بێ، به‌هۆی
دواكه‌وتوویی وڵات‌و قه‌یرانی قووڵی ئابوورییه‌وه
په‌ره‌ی گرتووه.
"د.
جه‌میشد عه‌داله‌تیان" له هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ
هه‌والنێری "مێهر"دا به‌ئاشكرا ره‌خنه‌ی له ناوه‌ندی
سه‌رژمێری رێژیم ده‌گرێت‌و باس له‌وه ده‌كات كه:
"شێوه‌ی سه‌رژمێری گرتن له ئێران‌دا كه‌م‌و كۆڕی زۆری
پێوه دیاره‌و هیچكات ئاماری راستی بێكاری له ئێران‌دا
رانه‌گه‌یه‌ندراوه". ناوبراو رایگه‌یاند كه: به پێی
ئامارێك كه له لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه
ئاشكرا كراوه، ئاستی بێكاری له ئێران‌دا 11% تا13%ه،
ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه بار‌ودۆخی خراپی پارێزگا
جۆرا‌وجۆره‌كانی وڵات ئه‌م راستییه نیشان ده‌ده‌ن كه
ئاستی بێكاری له ئێران‌دا دوو به‌رابه‌ری ئه‌و
ئاماره‌یه كه ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها ناوبراو
گوتی كه: زۆرترین رێژه‌ی بێكاری له نێو كه‌سانی
ته‌مه‌ن 18تا 25 ساڵدایه‌و، توێژی لاوان زۆرترین ئاستی
رێژه‌ی بێكاری له ئێران‌دا پێك دێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی قسه‌كانی جێگری
ئیداره‌ی پلان داڕێژی سه‌ركۆمار، 20% له خه‌ڵكی ئێران
واته 14میلیۆن كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌ی ئابووری "میس" له راپۆرتێكدا
ده‌نووسێت كه 34% له لاوانی ته‌مه‌ن 15تا 24 ساڵه له
ئێران‌دا بێكارن‌و به‌گشتی 25% له حه‌شیمه‌تی چالاكی
وڵات له‌گه‌ڵ قه‌یرانی بێكاری رووبه‌ڕوون‌و به پێی
قسه‌كانی "ئیشقاپی" جێگری ئیداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان، بێكاری له نێو لاوانی
ته‌مه‌ن 15تا 24 ساڵه‌دا 21/32 له سه‌ده‌و له نێوان
لاوانی ته‌مه‌ن 15 تا 29 ساڵه 5/20 له سه‌دییه.
بڵاوكراوه‌ی ئابووری "میس" باس له‌وه ده‌كات كه ژنان
13% له هێزی كاری وڵات پێك دێنن، ئاستی بێكاری ژنان
له ئێران‌دا 40%و به پێی هێندێك له راپۆرته‌كان ته‌نیا
15% ژنانی خوێندكار له ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن. له كاتێكدا
به پێی مادده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، كاركردنی منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵ
قه‌ده‌غه‌یه، ده‌بینین كه 80% له منداڵانی ته‌مه‌ن
خوار 15 ساڵ به هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان، له
سه‌رمای زستانی سه‌خت‌و گه‌رمای به‌تینی هاویندا بۆ
بژیوی ژیانی خۆیان له سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ریكی كارن،
یان رۆژانه 12 كاتژمێر له كارگه بچووكه‌كانی وڵات‌دا بۆ
مانگانه 30 تا 40هه‌زار تمه‌ن كار ده‌كه‌ن. و به پێی
ئامارێك كه له‌م دواییانه‌دا ئاشكرا بوو، ته‌نیا له
شاری تاران زیاتر له 20 هه‌زار منداڵی سه‌ر شه‌قام
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست درێژی سێكسیان لێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها
به‌شێكی به‌رچاو له ژنان‌و كچان به هۆی هه‌ژارییه‌وه
به‌ناچار تووشی دیارده‌ی له‌شفرۆشی هاتوون‌و به پێی
ئامارێك كه بڵاوكرایه‌وه ساڵانه زیاتر له 300هه‌زار كچ
له رێگای بانده‌كانی قاچاغی مرۆڤه‌وه بۆ وڵاتانی
عه‌ره‌بی‌و پاكستان‌و... به مه‌به‌ستی كاری له‌ش
فرۆشی ده‌برێن. قه‌یرانی بێكاری‌و فه‌قر‌و هه‌ژاری
راده‌به‌ده‌ر له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، بۆته هۆی
پێكهاتنی زۆر دیارده‌ی نه‌خوازراو‌و زۆربه‌ی لاوانی
وڵاته‌كه‌مان تووشی نه‌خۆشی ره‌وانی‌و خه‌مۆكی بوون،
به چه‌شنێك كه هیچ هیواێكیان به ژیان نه‌ماوه. به
پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی "جوانان ایران" زیاتر
له یه‌ك میلیۆن‌و 250هه‌زار كچی 20 تا 29 ساڵ له‌گه‌ڵ
قه‌یرانی شووكردن به‌ره‌وڕوون. هه‌روه‌ها به پێی قسه‌ی
"سید حسن موسوی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی خه‌ساره
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران‌دا، ئاستی رێژه‌ی ته‌ڵاق
له ئێران‌دا له چاو ساڵانی رابردوو 12% چووته‌سه‌رێ‌و،
له‌م پێوه‌ندییه‌دا ژنان زیاتر له پیاوه‌كان داوای
ته‌ڵاق وه‌رگرتن ده‌كه‌ن. یانی له هه‌ر 100كه‌س كه
داوای ته‌ڵاق ده‌كه‌ن، 48 كه‌سیان ژنن، 23كه‌سیان پیاو‌و
29كه‌سیان ژن‌و پیاون. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه
52% ئه‌و زه‌واجانه‌ی كه ده‌گه‌نه ئاستی ته‌ڵاق
وه‌رگرتن ژیانی هاوبه‌شیان كه‌متر له 5 ساڵ بووه. كه
هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێكاری، هه‌ژاری‌و
ده‌ستكورتی‌و...هتد. هه‌روه‌ها به پێی راپۆرتی
ناوه‌ندی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی ئێران: رۆژانه
300 لاو تووشی مه‌وادی موخه‌دێر ده‌بن‌و، له ساڵدا
زیاتر له 700 تۆن مه‌وادی مۆخه‌دێر له ئێران‌دا مه‌سره‌ف
ده‌بێت. و به پێی تازه‌ترین سه‌رژمێری كه له ئێران‌دا
كراوه ته‌مه‌نی لاوانی مۆعتاد له 17 ساڵیه‌وه
دابه‌زیوه بۆ 13 ساڵی‌و لاوانی خوار ته‌مه‌ن 13تا 30
ساڵ زۆرترین رێژه‌ی مۆعتادبوون له ئێران‌دا پێك دێنن. به
پێی سایتی مه‌جلسی شورای ئیسلامی ئێران 65% له
مۆعتادانی وڵات كه‌سانی ژێر ته‌مه‌ن 35ساڵدان. له
لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی كێشه‌كانی عاتفی، بێ
ئیمكاناتی، نه‌بوونی ئازادی، بێكاری، هه‌ژاری،
گرانی‌و...هتد، ساڵانه له هه‌ر 100 كه‌س 8 كه‌س ده‌ست
به خۆكوژی ده‌به‌ن‌و رێژه‌ی خۆكوژی له نێوان لاوانی
ته‌مه‌ن 15تا 34 ساڵه‌و خوێندكاران‌و ژنان رۆژله‌ڕۆژ له
زیادبووندایه‌و زۆرترین رێژه‌ی خۆكوژی له پارێزگاكانی
ئیلام‌و كرماشان روو ده‌دات، به چه‌شنێك كه ئێران له
پله‌ی سێهه‌م دایه بۆ خۆكوژی. هه‌روه‌ها به پێی
ئاماری سه‌ندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ ساڵانه 150 تا
180 هه‌زار كه‌س له هێزی خوێنده‌وار‌و شاره‌زا‌و نوخبه
له ئێران‌دا به هۆی نه‌بوونی ده‌ره‌تانی كار‌و
نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست له وڵات‌دا، بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ئێران كۆچ ده‌كه‌ن‌و، 92% له‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵاتی
ئۆلۆمپیاده جیهانییه‌كان له رشته جۆرا‌وجۆره‌كاندا
به‌ده‌ست هێناوه ده‌چن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌مان
سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كا كه ئێران له ساڵی
رابردوودا، له ریزی چواره‌مین وڵاتی جیهاندا بوو بۆ
دیارده‌ی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان. له راپۆرتی رێكخراوی
شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی "تره‌نس پرێنس ئه‌نتر ناشناڵ"
ئێران له ساڵی1387ی هه‌تاوی‌دا له رێزی گه‌نده‌ڵترین
وڵاتانی جیهاندا جێی گرتووه‌و له ئاستی جیهاندا له
نێوان 22 وڵاتی گه‌وره‌ی ئاسیایی‌و ئۆرووپایدا، كۆماری
ئیسلامی له رووی گه‌نده‌ڵی ماڵی‌و ئیداری‌و به‌رتیل
وه‌رگرتن، له پله‌ی هه‌ره به‌رزی ئه‌و وڵاتانه‌دا
دانراون كه تووشی گه‌نده‌ڵی ماڵی‌و ئیداری هاتوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بینین كه هه‌نووكه زیاتر له
ده‌یان هه‌زار كه‌س له ئێران‌دا تووشی نه‌خۆشی ئایدز
بوون‌و ئه‌م دیارده‌یه رۆژبه دوای رۆژ به‌ره‌و زیادبوون
ده‌چێت، كه‌چی كاربه‌ده‌ستانی ئێران هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌لانه نه‌هاوێشتوون. به پێی
راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جیا له ئه‌زیه‌ت‌و
گرتنی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینیه‌كانی ئێران،
سه‌ركوتی ژنان، لاوان، بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كان،
ناوه‌نده‌كانی داكۆكی‌كار له مافی مرۆڤ، مامۆستایان‌و
خوێندكاران‌و كرێكاران، ژماره‌ی ئێعدام له چاو ساڵانی
رابردوو زیادی كردووه‌و ته‌نیا له ساڵی 1387ی
هه‌تاوی دا زیاتر له 300كه‌س له ئێران‌دا ئێعدام كراون
كه ته‌نیا له یه‌ك رۆژدا 29كه‌س له دار دراون.
هه‌روه‌ها به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی داكۆكی‌كار له
مافی مرۆڤی كوردستان ته‌نیا له ساڵی 2008ی زاینیی
له كوردستاندا زیاتر له 22 چالاكی سیاسی سه‌ربه
"NGO"كان
له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گیراون، له
58كه‌س له لایه‌ن رێژیمه‌وه كوژراون‌و 29 كه‌سیش بریندار
بوون، 16كه‌س به هۆی مینه چێندراوه‌كان گیانیان له
ده‌ست داوه. لانیكه‌م 102 كه‌س به 4مانگ زیندان‌و
ته‌نانه‌ت زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراون، 9كه‌س
به سزای ئێعدام مه‌حكووم كراون، 76كه‌س دادگایی كراون.
و له ساڵی 2008ی زاینی دا 237 كه‌س سزای شه‌لاقیان
لێ دراوه كه 18 كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌ر له هه‌مان
ساڵدا رێژیم دانشتووانی 8 گوندی ناچار به چۆڵكردن
كردووه‌و زیاتر له 200 دووكان داخراون‌و به‌هه‌زاران
ماهواره‌وسه‌ته‌لایت ده‌ستیان به سه‌ردا گیراوه‌و،
هه‌مان سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كات كه ره‌وتی
په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوت‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ
له كوردستان رۆژ له دوای رۆژ له زیاد بوون دایه. له
راستی‌دا
ئه‌گه‌ر بێت‌و له رێگای ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه‌خۆ‌و
داكۆكی‌كار له مافی مرۆڤ له ئێران‌دا سه‌رژمێری دروستی
ئه‌و دیاردانه‌ی كه باسمان كردن بكرێت، ئاماره‌كان زۆر
له‌وه زیاتر ده‌بن كه باسمان لێ كردن چوونكه سیستمی
حاكم له ئێران‌دا هیچكات ئیزنی به ناوه‌نده‌كانی
سه‌رژمێری نه‌داوه كه ئاماری دروستی دیارده
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ
رابگه‌یه‌ندرێت، هه‌میشه هه‌وڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی داوه
له هه‌موو بواره‌كاندا. به‌گشتی ساڵی رابردوو، ساڵێكی
ناخۆش‌و ئه‌سته‌م بوو له به‌رده‌م هه‌موو توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگای ئێران‌و توێژی لاوان به‌تایبه‌تی، به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م به‌ربه‌سته سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییانه، لاوانی ئێران توانیان له سه‌ر مافه
دێموكراتیكه‌كانیان سوورترین‌و خه‌باتی خۆیان درێژه پێ
بده‌ن‌و "نا"یه‌كی مه‌زن به كۆماری ئیسلامی بده‌نه‌وه.