ئێران زیندانێکی گه‌وره‌یه بۆ ژنان
ساڵه نه‌ڵۆسی
کۆماری
ئیسلامی ئێران که ته‌مه‌نی ناموباره‌کی ده‌بێته 30
ساڵ ، له ماوه‌ی حکومه‌تی خۆی دا هه‌میشه هه‌وڵی
داوه که ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کان که ته‌نیا له قشری
پیاو پێک هاتوون زیادتر بکات و بۆ ئه‌م کاره‌ش له هیچ
کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانی دژی ژنان خۆی
نه‌پاراستووه، هه‌رچی قانوونی له ده‌سه‌لاتی ئاخوندی
دا سپێنراون به هۆی ئاخونده‌کانه‌وه بۆوه و
ئه‌گه‌ر ژنان دژی بڕیاره‌کان هه‌ڵوێستیان گرت بێت له
گه‌ڵ زیندان و ئه‌شکه‌نجه و بێحورمه‌تی ئاخونده‌کان
به‌ره‌وڕوو بوونه، یه‌کێک له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ژنان
که ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو که‌مپه‌ینی یه‌ک میلۆن
ئیمزا بوو ، كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا له ساڵی
85 و بۆ لابردنی جیاوازی له‌سه‌ر ژنان له یاساكانی
كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دروستبوو‌و زۆربه‌ی ژنانی
ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ینه‌دا كه له‌سه‌ر
ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری
لێكه‌وته‌وه،داوای مافی به‌رابه‌ری‌و یه‌كسانی چینی
ژنانیان بۆ ده‌سه‌ڵات به‌رزكرده‌وه. که به‌داخه‌وه
بۆ هۆی ئه‌وه‌ی له‌م نیزامه دا گوێ له ژنان ناگیریت
له گه‌ڵ زیندان و ئه‌شکه‌نجه به‌ره‌و روو بوون
.
کۆماری ئیسلامی ئێران له رۆژی یه‌که‌می هاتنه سه‌ر
کاریه‌وه هه‌وڵی پێشێل کردن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی
ماڤی ژنانی داوه و خشوونه‌ت دژی ژنانیش هه‌ر به‌ره‌و
زیاد بوونه . ژنانی ئێران زۆر ئازایانه هه‌وڵی
بردنه سه‌ری زانیاری خۆیان ده‌ده‌ن و ئێستا قوتابیانی
ژن ئه‌گه‌ر له قوتابیان کوڕ زیادتر نه‌بن له
زانکۆکان که‌متر نین و به‌ڵام ئه‌م نیزامه هیچ
به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ ژانان نیه ، ده‌یان
قانوونی پیاو سالاری له ئیران هه‌یه که له
کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو دا ده‌یان ساڵه نه‌ماون
.
وه‌ک:
1.
ژن بێ ئیزنی مێرده‌که‌ی ناتوانێ پاسپۆرت وه‌ر بگرێت
یان سه‌فه‌ر بکات ، حه‌تتا ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه سه‌تحی
زانیاری و کاروباری به خێو کردنی بنه‌ماله‌شی له
ئه‌ستۆ بێت.
2.
به دوو ژن به ئه‌ندازه‌ی یه‌ک پیاو میرات وه‌ر
ده‌گرن له کاتی له ده‌ست دانی باوک دا
.
3.
له قانوون دا ئه‌گه‌ر پیاوێک بی هه‌وێت ده‌توانێ چوار
ژنی هه‌بێت ، هه‌رچه‌ند زۆ جار هه‌یه ئه‌و پیاوه
توانای به خێو کردنی مناڵی یه‌ک ژنیشی نیه.
4.
به دوو ژن به شاهیده‌ک حیساب ده‌کرێن.
5.
له نیزامی کۆماری ئیسلامی دا ژن ماڤی ئه‌وه‌ی نیه
ببێت به مه‌لا و ئه‌م شوغڵه ته‌نیا بۆ پیاوانه و ژن
لێی مه‌حرومه و زۆربه‌ی وه‌خته‌کان بۆ گوێ گرتن له
مه‌ڵاش ژنان ده‌بێ له ڕێگه‌ی بڵینگۆوه بێت و ماڤی
ئه‌وه‌یان نیه وه‌ک پیاوان رو له مزگه‌وت بکه‌ن
.
6.
هه‌ر کات ژن جوێ بۆوه مناڵه‌کان راسته و خۆ ده‌رێن
به پیاوه‌که و حه‌تتا ژن له دیتنی مناڵه‌که‌ی بێ
به‌ش ده‌کرێت.
7.
هه‌ر کات ژن جوێ بێته‌وه ، ئه‌گه‌ر دوای ده‌یان ساڵ
ژیانی هاوبه‌شیش بێت ده‌بێت ، هه‌موو ماڵ و
سه‌روه‌ته‌که بۆ پیاوه‌که ده‌بێت و ژن ده‌بێ به
ده‌ستی خاڵی له ماڵ بچێته ده‌ر و ئه‌مه‌ش وای کردوه
که ژنان ناچار بن له ژیانێک که زۆریش لێی نارازین
بمێننه‌وه و به ئاخ و ئۆخه‌وه درێژه به ژیانی
خۆان بده‌ن.
8.
له کاتی مردنی پیاوه‌که‌ش که‌سوکاری پیاوه‌که هه‌موو
سه‌روه‌ته‌که بۆ خۆیان ده‌به‌ن و ژن هه‌رچه‌ند له
په‌یا کردنی ئه‌م ماڵ و سه‌روه‌ته‌دا نه‌خشی به‌رچاوی
هه‌بووه ، بێ به‌ش ده‌کڕین و زۆر جار هه‌یه وه‌ک
ئه‌وه‌ی روحمیان پێی دابێت تا ئه‌و کاته‌ی ته‌نیایه و
ژیانی هاوسه‌ری دروست نه‌کردوه ئیزنی پێ ده‌درێ له
ماڵه‌که‌ی خۆشی دا بمێنێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ئیشاره‌مان پێ کردن نموونه‌ی هه‌ر بچوکن که
له وڵاتانی پێشکه‌وتوو دا نه‌ماون و له ماوه‌ی سی
ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی دا دژی ژن به کار ده‌برێن و
حه‌تتا ژن ئیزنی پێ نادرێ به دڵخوازی خۆی لیباس بکرێ
یان لیباس ده‌به‌ر کات و رۆژ نیه چوماغ به ده‌ستانی
کۆماری ئیسلامی له سه‌ر ده‌رکه‌وتنی تۆزێک مووی سه‌ر
ژنان له بازار نه‌ده‌نه به‌ر شه‌لاقکاری و
بێحورمه‌تی کردن.
کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێرانی کردوه به زیندانێک بۆ
ژنان و لاوان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئێران که بۆچوونیان
له گه‌ڵ ئه‌م نیزامه یه‌ک ناگرێته‌وه و تا عومری
ئه‌م نیزامه درێژتر ده‌بێت، ئه‌م نیزامه دورتر
ده‌که‌وێته‌وه له دونیای یه‌کسانی . ده‌رباز بوون
له‌م زیندانه‌ی که سی ساڵه ئه‌م نیزامه رۆژ له
گه‌ڵ رۆژ زۆرتر په‌ره‌ی پێ ده‌دات.
زۆرڵم زۆر دژی ژنان له کۆماری ئیسلامی دا له
رۆژنامه‌کانی سویدیش دا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و لێره‌ش
ده‌یان هه‌واڵ و بابه‌ت له سه‌ر به‌دره‌فتاری گۆپاڵ
به‌ده‌ستانی ئه‌م نیزامه و هه‌ڵسووکه‌وتی نادروست و
کۆنه‌په‌ره‌ستانه دژی ژنان بلاو کراوه‌ته‌وه، که من
لیره‌دا به کورتی ئێشاره ته‌نیا به 4 هه‌واڵ
ده‌که‌م.
رۆژنامه‌ی داگێنس نیهێتر
DN
ـ ژن له ئێران زیندانی ده‌کرێن
له رۆژی 24 ی ئاپریڵی 2007 داداگای ئینقلابی ئیسلامی
له تاران دوو ژن واته خانمی په‌روین ئه‌رده‌ڵان و
نووشین ئه‌حمه‌د خوراسانی نزیک به سێ ساڵ زیندان
مه‌حکوم کرد و پێیان وایه که باری ئه‌منیه‌تی
رێژیمان خستۆته خه‌ته‌ره‌وه، خانمی په‌روین و نووشین
ماوه‌یه‌کی زۆره که بۆ مافی یه‌کسانی به نووسین و
قسه کردن و وه‌ڕێخستنی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلۆنی و داوا
ده‌که‌ن که رێژیم مافی ژنان پێشێل نه‌کات و دیاره
ماوه‌یه‌ک له مه‌و به‌ریش چوار ژنی تر هه‌ر به هۆی
دیفاع له مافی ژنان ده‌ست به سه‌ر کران به
ناوه‌کانی : ئازاده، سوسه‌ن ته‌هماسبی ، فه‌ریبا
داودی موهاجر و شه‌هلا ئینتزاری و نیزامی کۆماری
ئیسلامی به‌م جۆره ده‌ی هه‌وێ ژنان له ئێران بێ
ده‌نگ بکات.
ـ
13
ی یونی 2006
DN,
راده‌یه‌کی که‌م له ژنان هاتنه ناو پارکێکی شاری
تاران ده‌ستیان کرد به خوێندنه‌وه‌ی سرودی ژنان و
داوای ئازادی و مافی خۆیان کرد سه‌باره‌ت به ته‌ڵاق و
یه‌کسانی به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌وڵوێستی توندی پۆلیس
به‌ره‌و روو بوون و به زه‌ربی شه‌ڵاق بڵاوه‌یان پێ
کردن.
ـ
9
ی مای 2007
DN
موباره‌زه‌ی ژنان له ئێران دژی ئه‌پارتایدی جنسی
به‌رده‌وامه
خه‌باتی ژنان له ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاکان و
قانونه‌کانی دژی ژنان به‌رده‌وامه و رێژیم به لێدان
و زیندان و ترستاندن و‌ڵامیان ده‌داته‌وه. هه‌ر که
رێژیم هاته سه‌ر کار ده‌ستی کرد به دانانی قانوونی
تووند دژی ژنان و لێچکه له سه‌ر نان و حیجابی
ئیسلامی کرده دیاری بۆ ژنان.
هه‌ر له‌م مانگه دابوو که مه‌نوچێهر موته‌کی وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی سه‌ردانی سویدی کرد و
چه‌ندین ئه‌نجومه‌ن داوایان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
سوید کرد که باسی توند و تیژی دژی ژنان له کۆماری
ئیسلامی دا له گه‌ل موته‌کی بێنێته به‌رباس و هه‌وڵ
بدات که ئێران هه‌ڵوسێته‌کانی نیسبه‌ت به ژنان باشتر
بکات و ژنانی زیندانی وه‌ک نووشین و په‌روین
ئه‌رده‌ڵان ئازاد بکرێن.
ـ نیشاندانی فیلمێک له سه‌ر وه‌زعی ناله‌باری ژنان و
موحتاد و خۆفرۆشی ژنان له تاران له لایه‌ن ناهید
په‌رشۆن
خانمی ناهید په‌رشۆن له ساڵی 2005 فیلمه‌کی
دوکۆمێنیتی له سه‌ر ژنان که له کۆماری ئیسلامی دا
رویان له مه‌وادی موخه‌دیر و خۆفرۆشی کردوه و بۆ
بژیوی ژیان و به‌خێو کردنی کردنی مناڵه‌کانیان و
ئه‌وانه‌ش که موحتاد بوونه بۆ په‌یا کردنی پاره‌ی
رۆژانه خۆ فرۆشی ده‌که‌ن یان به سێغه بۆ ماوه‌ی
کاتی مێرد به که‌سانی پاره دار ده‌که‌ن و لێره له
سوید له کاناڵه‌کانی ته‌لڤیزیۆن بڵاو بۆوه که
ده‌نگدانه‌وه زۆری هه‌بوو و له هه‌موو رۆژنامه‌کانی
سوید به درێژی باسی لێوه کرا، له کاتێکدا کۆماری
ئیسلامی باس له وه ده‌کات که فه‌حشا نیه و وه‌زعی
ژنان به‌ره‌و باشی ده‌روات به‌ڵام له‌م فیلمه‌دا که
خانمی ناهید په‌رشۆن نیشانی دا رووی دروستی کۆماری
ئیسلامی بۆ خه‌ڵک ده‌رکه‌وت که ئه‌م نیزامه چه‌نده
کۆمه‌ڵگای ئێرانی بۆ دواوه بردوه.
خانمی په‌رشۆن ده‌ڵێ ئێمه شامان روخاند بۆ ئه‌وه‌ی
وه‌زعمان باشتر بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زعی ژنان و
مافی ژنان هه‌روا پێشێل ده‌کرێت.
له کۆتایی دا ده‌بێ بڵێم به هۆی ئه‌وه‌ی که
کوردستانیش هه‌ر له ژێر ده‌سه‌ڵاتی قرونی وستایی
کۆماری ئیسلامی دایه وه‌زعه نه‌ک باش نیه به‌ڵکوو
زۆریش خراپتره و فشار بۆ سه‌ر ژنانی چالاک له بواری
مافی مرۆڤ و خوازیاری یه‌کسانی زۆر توندتره و زۆر بێ
ره‌حمانه به‌رخوردیان له گه‌ڵ ده‌کرێت و تا ئیستا
ده‌یان ژنی چالاکی کورد که‌وتوونه‌ته به‌ندیخانه‌کانی
کۆماری ئیسلامی و چه‌ندین که‌سیش ناچار بوونه
مه‌یدانی خه‌بات به جێ بهێڵن روو له ده‌ره‌وه‌ی ولات
بکه‌ن.
ئازادی له کوردستان نه‌ک نیسبه‌ت به ژنان به‌ڵکوو
نیسبه‌ت به پیاوانیش به توندی به‌ره‌وه به‌رته‌سک
بوونه‌وه ده‌چێت و رێژیم به هه‌موو توانای خۆیه‌وه
هه‌وڵی کۆنترؤل کردنی خه‌ته‌کانی ته‌له‌فوون و
ئیته‌رنێت ده‌دات و هه‌ر ماڵپه‌ڕێک بزانێت بره‌ک
کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌م نیزامه له قاو ده‌دات
فیلتێر ده‌کرێت و ده‌یان رؤڵه‌ی کورد له سه‌ر ئه‌وه‌ی
که دیفاع له مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن که‌وتوونه‌ته
ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ئه‌م نیزامه ، هه‌ڵسوکه‌وتی
رێژیم له کوردستان زۆر تووندتره تا به‌شه‌کانی تری
ئێرانی به‌ڵا لێدراو.
به‌م هیوایه رۆژه‌ک ئه‌م نیزامه بۆ هه‌میشه بڕوات و
بتوانین کوردستانێکی ئازاد و دێمۆکڕاتمان هه‌بێت و
چیتر رۆڵه‌کانمان له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاری ئه‌م
نیزامه‌دا نه‌چه‌وسێنه‌وه و چیتر ئازادی خوازان
کوردستان به‌جێ نه‌هێڵن.
تێبینی: ئه‌م کورته بابه‌ته پێشتر بۆ یه‌کیه‌تی ژنان
ناردراوه به بۆنه‌ی 30 ساڵه‌ی هاتنه سه‌رکاری
نیزامی ئاخوندی.
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان