NGOكان‌و
كۆمه‌ڵگای كوردستان
ئه‌فراسیاب گرامی
زایه‌ڵه‌ی
به‌جیهانیبوون‌و تێكچڕژانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
له گوندێكی چوكه‌ی جیهانی دا، به‌رهه‌می چاخی
رۆشنگه‌ری‌و ئه‌و ره‌وته‌ی كه دوای رێنسانس‌و
پاشان رۆشنگه‌ری‌و شۆڕشی پیشه‌سازی لێ‌كه‌وته‌وه،
بوو. ئه‌م ره‌وته جیهانیی‌و سه‌رتاپاگیره كه
ئه‌وڕۆكه به بێ‌پرس‌وڕا سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
ده‌سڕێته‌وه‌و خۆی به كون‌و قوژبنه‌كانی
په‌ڕانپه‌ڕی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌كا، گه‌لێك گۆڕانكاری
بنه‌ڕه‌تی هێنا كایه‌وه كه به وته‌ی ئالوین
تافلێر:" شه‌پۆلی نوێی شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی
سه‌ری هه‌ڵدا". واته مێژووی شارستانییه‌تی مرۆڤی
به‌سه‌ر دوو ژیاردا، "ژیاری وه‌رزێری"و "ژیاری
پیشه‌سازی" دابه‌ش كرد‌و پاشان ململانێی نێوان پاشا‌و
خوداشاكانی بۆ ملمڵانێی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان
گواسته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته دینی‌و سوننه‌تییه‌كانی
تێكشكاند‌و گۆڕانێكی قووڵی له كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تیدا، هێنا ئاراوه. بیرمه‌ندی مه‌زن، ماركس
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیاره نوێیه‌و شه‌پۆله
نوێیه‌دا، ده‌ڵێ :"مرۆڤه‌كان هه‌تا پاش شۆڕشی
پیشه‌سازی به‌دوای دۆزینه‌وه‌و پێكهێنانی گۆڕان
له جیهانی ده‌وروبه‌ریان دا نه‌بوون، به‌ڵام
به‌دوای ئه‌و شه‌پۆله‌وه مرۆڤ ئیدی به‌دوای خۆی‌و
جیهانی ده‌ورووبه‌ری دا ده‌گه‌ڕێ". به هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی ژیاری مودێڕنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی
گه‌لێك مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار به پرسه
كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و كولتوورییه‌كان هاتنه ئاراوه كه
ده‌وڵه‌ت توانایی كۆنترۆڵ كردنیانی نه‌بوو و ئه‌و
په‌رۆشییه‌ش كه داوێنی كۆمه‌ڵگای جیهانی گرتبوو،
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی، خه‌سارێكی مه‌زنی له
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌دا. لێره‌دایه كه
NGOكان
به‌رهه‌می بیر‌و هزره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
سه‌رده‌م‌و وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسه نوێیانه‌ی كه
داوێنگری كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی ببوو، سه‌ریان
هه‌ڵدا. هاوكات له كاتی تێپه‌ڕین له دنیای كۆن‌و
باوه‌ڕه میتافیزیكییه‌كان بۆ دنیای مودێڕن‌و ئاكامی
ئه‌م تێكچڕژانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، خوڵقاندنی
گه‌لێك ده‌سته‌واژه بوون كه یه‌ك له‌وان كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی
(Cirisociety)و
چه‌مكه‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بوون. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه دابینكه‌ری ئاسووده‌یی‌و
ته‌ناهیی‌و ئازداییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ بێ.
NGOكان
له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێن‌و گرینگ‌ترین ئامرازه‌كانی سه‌قامگیری
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێك دێنن. له نێو ئه‌م شه‌پۆله
به گوڕ‌و تینه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه‌دا‌و
به‌رهه‌می به‌جیهانیبوون،
NGOكان
سه‌ریان هه‌ڵدا‌و بوونه هه‌وێنی بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كانی جیهان.
NGO
یان رێكخراوه ناحكوومییه‌كان كورتكراوه‌ی سێ وشه‌ی
Non – Govermental – Organisaiton)،
به دوای تێكڕووخانی پێكهاته نه‌ریتی‌و كۆنه‌كان
له جیهاندا‌و بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمه نوێییه‌كان
هاتنه ئاراوه‌و خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی ئاسۆیی‌و
راوێژكارانه‌ن. بزاڤه نوێیه‌كان كه له 1970
به‌ملاوه گه‌شه‌و په‌ره‌یان سه‌ند‌و بوونه هۆی
سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
NGOكان
گرینگ‌ترین فاكته‌ری ئه‌و گۆڕانه مه‌زنه‌ی
كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوون. ئه‌م بزاڤه نوێیانه
كه له ئاستی جیهان دا، شێوازێكی مودێڕنی
حه‌قیه‌قه‌ت‌ته‌وه‌ر‌و كرده‌كارانه‌یان هه‌یه‌و
راستییه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویستی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای
جیهانییه‌و به شێوه‌یه‌كی گونجاو ژیانی ئه‌م
دۆخه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ره‌وتێكی نوێ‌دا
ره‌نێو ده‌هێنێ. تایبه‌تمه‌ندی گرینگی ئه‌م بزاڤه
نوێیانه‌ی جیهان له بنه‌ماشكێنی، به‌ره‌نگاری،
ئاكارخوازی، فره‌ڕه‌هه‌ندی، شه‌به‌كه‌یی،
كه‌رنه‌ڤاڵی دایه. "هابرماس" دوایین لایه‌نگرانی
قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، "گرینگ‌ترین هۆكاری
سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و راده‌ی ناسینی
دێموكراسی له وڵاتێكدا، راده‌ی به‌شداریی
NGOكان
و ئاماده‌بوونی
NGOكان
له كۆمه‌ڵگادا ده‌زانێ".
NGOكان
گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی به‌رچاوییان هه‌یه كه وێڕای
هێماكردن به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه باندۆرییه‌كی
ئه‌رێنییان له‌سه‌ر رۆژه‌ڤی دێموكراسیخوازی له
وڵات‌دا هه‌یه. له كاتێكدا ده‌وڵه‌ت ناتوانێ
پێویستییه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ دابین بكا‌و هێندێك
له پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت ناته‌واون، رێكخراوه
ناحكوومییه‌كان بۆ ئه‌وه سه‌ریان هه‌ڵِدا كه ئه‌و
بۆشاییه له ده‌وڵه‌ته‌كاندا پڕ بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر
چاوێك به‌سه‌ر پێكهاته‌ی بزاڤه نوێیه‌كان كه له
به‌ستێنه جۆراوجۆره‌كاندا سه‌رهه‌ڵده‌دا، بخشێنین،
NGOكان
كاراكتێری بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كانی وه‌ك
بزاڤی ژنان، لاوان، خوێندكاران، ژینگه‌پارێزان، ....
هتدن كه خوازیاری رێفۆرم له پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تدان
نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت یان
كۆمه‌ڵگا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
NGOكان
وه‌ك میكانیزمێكی پرسهه‌ڵگر‌و جێگای تێڕوانین بووه
كه دنه‌ده‌ری توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له پێوه‌ندییه‌كی
كۆمه‌ڵایه‌تیی گۆڕانخواز‌و كرده‌كار دا بووه‌و
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ بنیاتنانه‌وه‌و
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی
رێك ده‌خا. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی بوونی
NGOكان
چاكسازی‌و سڕینه‌وه‌ی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
كولتوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. ئه‌گه‌ر
به واتایه‌ك بزاڤه نوێیه‌كان، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی
NGOكان
بوون، به واتایه‌كی دیكه
NGOكان
خوڵقێنه‌ری سیستماتیك بوون‌و یاسایی بوونی ئه‌و
بزاڤه نوێیانه‌ی جیهانی ئه‌وڕۆكه‌ی مرۆڤن. بۆیه
زۆرجار
NGOكان
ده‌بنه ره‌وگه‌ی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و
پراكتیزه‌كردنی پره‌نسیپه دێموكراتیكییه‌كان.
یه‌كێكی دیكه له‌و كرده‌كارانه‌ی كه له هه‌ناوی
NGOكان
له كۆمه‌ڵگادا شاردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه
NGOكان‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ك كه خاوه‌ن فره‌ده‌نگی
NGOكان
بێ، ده‌بێته ناوه‌ندێكی تێلۆرانس‌و سه‌رچاوه‌ی
پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و ته‌ناهیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ. له
كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاكه‌كان به ئازادییه
تاكه‌كه‌سییه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ن، ئاڵۆزی‌و بشێوی
پێك دێ كه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی رووبه‌ڕووی
مه‌ترسیی ده‌بێته‌وه. لێره‌دایه كه رێكخراوه
ناحكومییه‌كان بزاڤه نوێیه‌كان ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن‌و
سیستمه كۆنه‌كان هه‌ڵده‌ته‌كێنێ‌و سیستمه نوێیه‌كان
ده‌بنه ئالتێرناتیڤی ئه‌و سیستمه له‌كه‌ڵك
كه‌وتووانه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی رێكخراوه
ناحكوومییه‌كان، ئه‌وه‌یه كه گۆڕه‌پانێكی راهێنان‌و
په‌روه‌رده‌ی دێموكراسیین. كه‌ش‌و هه‌وایه‌ك
ده‌خوڵقێنن كه تاك بتوانێ خاوه‌ن ده‌نگی خۆی بێ.
به واتایه‌ك زایه‌ڵه‌ی ده‌نگه جیاوازه‌كان‌و
فه‌زایه‌ك بۆ بارهێنان‌و ناوه‌ندێكی فێركاری
كۆمه‌ڵایه‌تییه. یه‌كێكی دیكه له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه ناحكومییانه،
بزوێنه‌ری بزاڤێكی ته‌كووز، سیستماتیك‌و دینامیكی
كۆمه‌ڵگایه كه باندۆری خۆی له‌سه‌ر ته‌واوی
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ داده‌نێ. به گشتی ده‌توانین له
پێناسه‌یه‌كی كورتی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان دا
بڵێین كه: رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌رهه‌می بزاڤه
نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیین. ئه‌م پێناسه‌یه
بۆ وڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندوو و خاوه‌ن پێكهاته‌ی
كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نییه، به‌ڵام ئه‌م پێناسه‌یه
له وڵاتانی جیهان سێهه‌مدا، پێچه‌وانه‌یه،
رێكخراوه‌كان ده‌توانن ببنه هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی
بزاڤه نوێیه‌كان‌و یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌قامگیری
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له وڵات‌دا بن.
ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و رۆڵی
NGOكان
هه‌روه‌ك هێمام بۆ كرد، ره‌وتی به‌جیهانیبوون،
سه‌رتاپای جیهان ده‌ته‌نێته‌وه‌و ئه‌و تیرێژه
نوێیانه‌ی گۆڕانگارییه جیهانییه‌كانیش به دوای
خۆیدا ده‌وه‌شێنێ. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه ناوه‌ندی
فره كولتووری، فره ئایینی، فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌و
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئاڵۆزی‌و بشێوی جیهانیشه‌و
په‌تایه‌ك كه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ،
بوونی رێژیمه دیكتاتۆر‌و توتالیتێره‌كان له‌و ناوچه
جوغرافیاییه‌دایه. فره‌چه‌شن بوونی ئه‌م ناوچه
جوغرافییاییه، رۆڵی
NGOكانی
ئه‌سته‌م كردۆته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر به تێڕوانینێكی
قووڵ له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، شرۆڤه‌ی بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین
كه رۆڵی
NGOكان
له‌م چه‌شنه كۆمه‌ڵگایانه‌دا دو قات بۆته‌وه. له
لایه‌ك سنووردابوون‌و ئیزن نه‌دانی ده‌وڵه‌ته
دیكتاتۆر‌و توتالیتاره‌كان به دامه‌زراندنی
رێكخراوه ناحوكمییه‌كان‌و ترس له‌و شه‌پۆله نوێیه‌ی
چالاكی رێكخراوه‌كان‌و له لایه‌كی دیكه‌وه بوونی
پێكهاته‌ی خێڵه‌كی‌و زاڵبوونی سیستمی
عه‌شیره‌تی‌و داگیركردنی بیروهزری تاكه‌كه‌سی به
كولتوورێكی چه‌قبه‌ستوو و ره‌گداكوتاو بۆته هۆی
كه‌مڕه‌نگ بوونی كاریگه‌ری
NGO
كان له‌م ناوچه‌یه‌دا. به سه‌رنجدان به‌م
به‌ربه‌ستانه،
NGOكان
وه‌ك رێكخه‌ری بزاڤێكی نۆڤینی كۆمه‌ڵایه‌تی له
سێ بواری سه‌ره‌كیدا، چالاكیی ده‌نوێنن: 1ـ
چاكسازی ده‌وڵه‌ت ، 2ـ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كولتووره
نه‌رێنییه‌كانی ئایینی‌و عه‌شیره‌تی، 3ـ دژایه‌تیی
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت‌و به واتایه‌كی دیكه
NGO
كان ته‌واوكه‌ری ده‌وڵه‌تن. شایانی باسه كه
NGOكان‌و
رۆڵی
NGOكان
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، بزاڤێكی به‌رهه‌ڵستكار بۆ
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌و ناساندنی خۆی وه‌ك پردێكی پێوه‌ندی
نێوان ده‌سه‌ڵات‌و خه‌ڵكه. هه‌وێنی كرده‌كاری به
كۆمه‌ڵی
NGOكانیش
گرێدراوی ئه‌و هزره دێموكراسیخوازانه‌یه.
كۆمه‌ڵگای كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و رۆژه‌ڤی
NGOكان
ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر ره‌وه‌شی هه‌نووكه‌یی ئێران‌و
كۆمه‌ڵگای كوردستانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی
بخشێنین، ده‌بینین كه بوونی چه‌شنێك چه‌كه‌ره‌كردنی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئێران‌دا هاتۆته ئاراوه‌و
له ئاكامی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هزره دێموكراسیخواز‌و
گۆڕانخوازه، كۆمه‌ڵێك
NGO
سه‌ریان هه‌ڵدا كه بوونه هۆی گۆڕانێكی به‌په‌له‌و
ناهاوسه‌نگ له ئاستی ئێران‌دا. ئه‌م گۆڕانه بووه
جێگای مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر رێژیمی كۆماری
ئیسلامی‌و تێكشكانی بنه‌ما فكرییه‌كانی ئه‌و
سیستمه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه. بۆیه هه‌مان هه‌ست
به مه‌ترسی كردنه‌ی رێژیم له بوونی
NGOكان،
ئاكامه‌كه‌ی راپێچان‌و داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی
NGOكان
بوو.
NGOكان
له كوردستاندا به‌رهه‌می گه‌شه‌سه‌ندنی خودئاگایی
كۆمه‌ڵگای كوردی بوو. له كاتێكدا كه خه‌باتی
میللی ـ دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌یی كورد رووبه‌ڕووی
توند‌وتیژی ده‌بێته‌وه، ئه‌زموونكردنی خه‌باتی
مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگیش تاقی ده‌كرێته‌وه كه
هه‌میسان وه‌ڵامی ئه‌و خه‌باته سێڤیله‌ی خه‌ڵكی
كورد به شێوه‌ی توندوتیژانه ده‌درێته‌وه. له
ساڵی 1378 به‌ملاوه كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی
هاتنه نێو گۆڕه‌پانی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و
توانیان كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی به‌ربڵاو
له ئاستی كوردستاندا بێننه ئاراوه‌و ته‌نانه‌ت
باندۆری له سه‌رانسه‌ری ئێران دا هه‌بێ. له
ئاكامی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك له
ئه‌نجوومه‌ن‌و رێكخراوه فه‌رهه‌نگییه‌كان سه‌ریان
هه‌ڵدا‌و بۆ نموونه دامه‌زرانی رێكخراوی مافی
مرۆڤی كوردستان، رێكخراوی پاراستنی مافی منداڵان،
ژنان‌و دامه‌رزانی ده‌یان رێكخراو‌و ئه‌نجوومه‌نی
دیكه له شاره‌كاندا بوو كه ده‌توانین بڵێن یه‌كه‌م
هه‌نگاوی كۆمه‌ڵگای كوردی له ره‌وگه‌ی
سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و دێموكراتیك له
كوردستاندا بوو. سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنی
NGO
له كوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكاری
سه‌ره‌كی:
1ـ
نه‌بوونی ئازادی‌و فه‌زایكی دێموكراتیك له
كۆمه‌ڵگای ئێران به تایبه‌ت كوردستان. بۆیه
چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و كولتوورییه‌كان،
پێویستییه‌كی گرینگ بوو كه رێكخراوه ناحكومییه‌كان
ببنه به‌ستێنێكی له‌بار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌و
خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
2ـ
به هۆكاری بوونی كێشه‌و كه‌لێنی نه‌ته‌وایه‌تی
له كۆمه‌ڵگای كوردیدا‌و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی
ئاسمیلاسیۆنی كولتووری ـ نه‌ته‌وه‌یی كورد له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه،
NGO
كان هاتنه مه‌یدانه‌وه‌و له‌و گۆڕه‌پانه‌دا
باندۆریان له‌سه‌ر ره‌وتی خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی
كورددا، هه‌بوو.
3ـ
كۆمه‌ڵگای كوردستان خولیای گه‌ڕان به دوای
دێموكراسی‌و ره‌هایی له دیكتاتۆرییه‌تن. بۆیه
هه‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی خوازیاری
دامه‌رزانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیك‌و
دادپه‌روه‌رانه‌ن. بزاوته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
فه‌رهه‌نگییه‌كان به مه‌به‌ستی رۆشنگه‌ری‌و
بنیاتنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی ئازاد‌و دێموكراتیكن‌و
NGOكانیش
پێشمه‌رجی سه‌قامگیری ئه‌م دێموكراسییه‌یه.
به‌رفراونی شه‌پۆلێكی گۆڕانخوازی
NGO
كان له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، ئاسۆیه‌كی گه‌ش‌و
به باندۆر له كۆمه‌ڵگای كوردیدا هه‌یه. به‌شداری
NGOكان
له‌م شه‌پۆله گۆڕٍانه‌دا‌و دینامیك بوونی ئه‌م
شه‌پۆله بۆته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری
نه‌ته‌وایه‌تی‌و په‌ره‌سه‌ندنی پره‌نسیپه
دێموكراتییه‌كان له ئاستی كۆمه‌ڵگای كوردیدا.
گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌كان له به‌ستێنه
جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،
ئاسۆیه‌كی هیوابه‌خشه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئاگایی
كۆمه‌ڵگا. هه‌رچه‌ند كه رێژیمی توتالیتاری كۆماری
ئیسلامی له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م
دێموكراتیزه‌كردنی وڵاته‌و سه‌ركه‌وتكه‌ری هه‌ر
چه‌شنه ده‌نگێكی ئازادیخوازییه. بۆیه سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌ی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای ئێران
به تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردستان،
NGOكان
چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆیان له راستای
نۆیژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی
ئاستی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراسیخوازی
دایه‌و رۆژ به رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و پێگه‌ی خۆیان
له نێو دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا كردۆته‌وه‌و
بوونه‌ته هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.