هۆنراوه‌یه‌کی به‌په‌له بۆ مه‌ریوان
ن: هاواربانیخێلانی
هۆگه‌لینه
سه‌ره‌تایه
وامه‌ریوان له‌شه‌قه‌ی بال ده‌دات
به‌ره‌ولوتکه ده‌فرێت
وا وه‌رزی به‌هاره
ئێوه‌ش هه‌مشهریان چین چین
ره‌ژبه‌ڵه‌ک ببه‌ستن
واسه‌رماوه‌ز به‌کۆتا هات
ئیتر رێوی توک ده‌وه‌رێنێ
گه‌له‌گورگ ده‌بێ باربکات
سه‌ربه‌ره‌و خوار بقوچێنێ
ئه‌مرۆ مه‌ریوان هه‌ڵده‌په‌رێ و
چاوله‌رێیه
چاوه‌روانه بگاته جێ
بوکی ئازادی
وا شاره‌کانی دیکه بانگهێشت
ده‌کات
تاسه‌رچۆپی زه‌ماوه‌ندێک بگرنه ده‌ست
به‌ڵام کوانێ وکێ
به‌ره‌و پیری ئه‌و ره‌ژبه‌ڵه‌که‌وه ده‌چێ
کێی ئاماده‌یه شه‌ره‌فی سه‌رچۆپیه‌که‌ی
له ئه‌ستۆ بگرێ.
من لێره‌وه له خۆشیان وه‌خته باڵ ده‌رکه‌م
ده‌مه‌وێ بفرم. راکه‌م به‌ره‌و زرێبار
خۆ له‌فیشه‌ک سورکه‌م
به‌ڵام چ بکه‌م
منیش هه‌روه‌ک هه‌موتان له چاوه‌روانیدا
سه‌رم گێژده‌خوا
ده‌م به‌دوعاو لاڵانه‌وه
هه‌تا که‌سێک تێم ده‌قیرێنێ و ده‌ڵێ
برۆ
به‌ره‌و شاهۆ وه‌رێکه‌وه
والاوان و خه‌ڵکی شارم
له‌مه‌ریوان
خوێنیان له‌نێوله‌پی ده‌ستیان
داناوه
باشه ده‌پرسم
له‌هه‌موتان
که‌سێک نامێنێ لێی نه‌پرسم
که‌پیی بڵێم ئیتر چاوه‌روانی له چی ده‌که‌ن.
نا نا مه‌ڵێن په‌له مه‌که‌ن چاوه‌روان بن
هه‌تا زوه ئاخونده‌کان له ووڵاتمان وه‌ده‌ر
بنێین.