وتوووێژی خاتوو گه‌لاوێژ موحه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ خاتوو
شه‌هین به‌همه‌ن سوڵتانی
پێکهێنانی
ووتوووێژ: گه‌لاوێژ موحه‌ممه‌دی
شه‌هین به‌همه‌ن سوڵتانی:
له په‌ڕاوێزخستنی ژنان و خستنه‌ژێرپێى مافه‌کانیان
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، له چاو ساڵانی ڕابردوو
زۆر زیاتر بووه
پرسیار:
هۆکاری ئه‌وه چیه که خه‌بات و جوڵانه‌وه‌ی ژنان له
کوردستاندا نه‌یتووانیوه بۆ خواسته‌کانی خۆی فشارێک
دروست بکات؟
وه‌ڵام:
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، ئه‌گه‌ر بێین کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری شی بکه‌ینه‌وه، له هه‌ر پارچه‌یه‌کی
کوردستاندا تایبه‌تبه‌ندی خۆی هه‌یه و له چه‌ند
خاڵ‌دا وه‌ک ژنی کورد له هه‌موو پارچه‌کان‌دا
هاوبه‌شین. یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که به درێژایی مێژوو
رێژیمگه‌لێکی دیکتاتۆر به‌سه‌رمان‌دا زاڵ بوون و مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی له ئێمه زه‌وت کراوه و بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد،.ژنی کوردیش له
پاڵ هێزه سیاسیه‌کان‌دا خه‌باتی کردووه و شان به
شانی پیاوان چه‌ندین ساڵ له شاخ و کێوه‌کان‌دا
ئاواره‌یی کێشاوه، وه ئیدی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو
له په‌راوێز خراوه و گرنگی تایبه‌ت ته‌نها به
خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی دراوه، وه هێشتاکه زۆربه‌ی
ژنان پێیان وایه که وه‌ده‌ست هێنانی مافی
نه‌ته‌وایه‌تیی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرنگتره له
ده‌سته‌به‌رکردنی مافه سه‌ره‌کیه‌کانی ژنان.
له خاڵێکی دیکه‌ی هاوبه‌ش‌دا کوردستان هه‌ر له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندییه‌وه له‌بیر کراوه،
وه هه‌رگیز له بوواره‌کانی پیشه‌سازی و
فه‌رهه‌نگییه‌وه پێی ڕا نه‌گه‌یشتوون. وه دیارده‌کانی
وه‌ک نه‌خوێنده‌واریی، هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگ، نه‌بوونی
سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، کاریگه‌ری یه‌کجار گه‌وره‌ی
نه‌رێنییان له‌سه‌ر خه‌باتی یه‌کسانیخوازی و کۆمه‌ڵگای
کورده‌واریی داناوه. هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگ له
کوردستاندا وای کردووه که فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریی
ڕۆژ له دووای ڕۆژ زاڵتر بێت له پاڵ یاسای بنه‌ڕه‌تیی
ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا.
له کوردستان توندوتیژی دژ به ژنان به دوو شێوه‌ی
سه‌ره‌کیی هه‌تا دێت ڕوو له زیاد بوون ده‌کات،
یه‌که‌م توندوتیژی فیزیکی‌یه، که لێدان و کوشتن و
ده‌ستدرێژی جنسیی له خۆ ده‌گرێت، دووهه‌م توندوتیژی
ده‌روونی‌یه، که بریتییه له هه‌ڕه‌شه و قسه و
ووشه‌ی هه‌ست بریندارکه‌ر و زۆر جاریش ئه‌م
توندوتیژییه‌یان زۆر ئاکامی ناخۆشتر و بزێوتری
به‌دوواوه‌یه، وه‌ک درووستبوونی ترس و تووشبوون به
خه‌مۆکی و خۆ به که‌مزانین و باوه‌ڕ به خۆ نه‌بوون،
هه‌ر ئه‌مانه‌ش له ئاکام‌دا ده‌بنه هۆی
دووره‌په‌رێزیی ژنان له خه‌باتی یه‌کسانیخوازی‌دا.
پرسیار:
ئایا له ئێران و کوردستاندا یاساکانی دادگا له
به‌رژه‌وه‌ندی ژنان‌دایه؟
وه‌ڵام:
به‌داخه‌وه، نه ته‌نها له ئێران‌دا به‌ڵکو له‌و
وڵاتانه‌ی دیکه‌ش‌دا که کوردستانیان به‌سه‌ردا به‌ش
کراوه، یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه له سه‌ر
ئه‌ساسی ئایین دانراون و نه ته‌نها له
به‌رژه‌وه‌ندیی ژنان‌دا نین، به‌ڵکو به
پێچه‌وانه‌وه، دژ به ژنانیشن.
له یاسای ئه‌م وڵاتانه‌دا دین له ده‌وڵه‌ت جیا
نییه، کاتێک که ده‌وڵه‌تێکی سیکۆلاریزم ده‌سه‌ڵاتدار
نه‌بێت، مافی ژنان له‌لای ئه‌وان هه‌ر به‌م چه‌شنه
ده‌مێنێته‌وه، وه به تووندی دژی هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کسانیخوازی ڕاده‌وه‌ستن و
سه‌رکووتی ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها یه‌کسانیخوازی به
ته‌نها داوای ژنان نیه، به‌ڵکو پارت و ڕێکخراوی
سیاسیی پێشکه‌وتنخوازیش هه‌ن که بۆ مافی یه‌کسانی
تێده‌کۆشن و له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ن که ژن نیوه‌ی
کۆمه‌ڵه و ئازادی ژن نیشانه‌ی دێموکراسی و
پێشکه‌وتنه.
پرسیار:
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ
ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کی خۆی له نێوخۆ و
ده‌ره‌وه‌دا بگێڕێت، چالاک و ئه‌کتیڤتر بێت، ده‌بێت چ
هه‌نگاوگه‌لێک هه‌ڵبگرێت؟
وه‌ڵام:
له په‌ڕاوێزخستنی ژنان و خستنه‌ژێرپێ‌ی مافه‌کانیان
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، له چاو ساڵانی ڕابردوو
زۆر زیاتر بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ئه‌وڕۆکه
بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ناوچه‌که هۆشیارترن و له
به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و توند‌و و تیژی و گرتن و
ئه‌شکه‌نجانه خۆڕاگرتر بوون، وه ده‌توانین بڵێین که
یه‌کێک له به‌هێزترین بزووتنه‌وه‌کانی نێوخۆی وڵاتن
.بۆ هه‌رچی به‌هێزتر کردن و گه‌وره‌تر کردنی مه‌یدانی
خه‌باتیان، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کورد ده‌بێت پشتیوانی
پتری بزووتنه‌وه‌کانی وه‌ک لاوان و خوێندکاران
به‌ده‌ست بهێنن و په‌یوه‌ندی پته‌ویشیان له‌گه‌ل ژنانی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی خۆیان. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ئێمه‌ی
ژنان ده‌بێت به‌هۆی بوونی مافی ئازادی بیر‌و ڕاده‌ربڕین
له‌م وڵاتانه‌ی که تێدا نیشته‌جێین، به‌ر له هه‌موو
شتێک ده‌بێت هه‌رده‌م پشتیوانی ژنانی نێوخۆ بین و
سه‌رنجی ڕای گشتی بۆ لای خه‌باتی مافخوازانه‌ی ژنانی
کورد ڕابکێشین.
لێره‌ش‌دا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه به پێکهێنانی
کۆمیته‌ی گشتی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستانی
ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکه‌م، که ئه‌مڕۆ یه‌ک ساڵ
به‌سه‌ر دامه‌زرانی‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وه ئامانجی
کۆمیته‌که یه‌کگرتوویی ژنانه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وریپایی‌دا وه‌ک سوئێد، نۆروێژ،
فینلاند، ئاڵمان... کۆمیته دامه‌زراوه و
سه‌رکه‌وتووانه ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕاندووه،
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی گشتی تووانیویه‌تی په‌یوه‌ندی
پته‌وی نێونه‌ته‌وه‌یی و سنفی و سیاسی هه‌بێت له‌م
وڵاتانه‌دا.