کاک سوله‌یمان که‌ڵه‌شی له سه‌ر کۆنفرانسی هه‌ولێر
ده‌دوێ
سازدانی دیمانه : کاووس عه‌زیزی
خوێنه‌رانی هێژا ،
هه‌ر
وه‌ک هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین ، ماوه‌یه‌که له
میدیای کوردی دا باس له پێکهاتنی کۆنفرانسێک له
ئه‌حزابی کوردی له هه‌ولێر ده‌کرێ . ڕاستییه‌که‌ی تا
ئێستا ته‌نیا باس له وه‌ها کۆنفرانسێک ده‌کرێ ، بێ
ئه‌وه‌ی به فه‌رمی شتێک بڵاو کرابێته‌وه.
بۆ تیشک خستنه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ی که میدیا کوردی
یه‌کان به گرینیگی یه‌وه باسی ده‌که‌ن، داوامان له
به‌ڕێز کاک سوله‌یمان که‌ڵه‌شی ، تێکۆشه‌ری سیاسی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ودانیشتووی وڵاتی دانمارک
کرد که ، ڕاو بۆچوونی خۆیان له وڵامی پرسیاره‌کانمان
دا بۆتان بخاته‌وه ڕوو.
زۆر سوپاس کاک سوله‌یمان ، له‌وه‌ی که ئاماده‌یی تان
ده‌ربڕی بۆ وڵامی پرسیاره‌کانمان
.
ئێستا یه‌که‌م پرسیارمان ئاوا ده‌ست پێ ده‌که‌ین
:
1.
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ، ماوه‌یه‌که باس له پێکهاتنی
کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌ولێر ده‌کرێ ،
جه‌نابت تا چه‌نده ئاگاداری پێک هاتنی وه‌ها
کۆنفرانسێکن ؟
پێش هه‌موو شێتک دا زۆر سوپاسی جه‌نابت ده‌که‌م بۆ
ئه‌و ده‌رفه‌ته که بۆ منتان ڕه‌خساند، تا له
سه‌رئه‌م مه‌سه‌له گرینگه بدوێم.
کاک کاووس ئه‌وه‌ی راستی بێ، منیش هه‌ر له ڕێگای
ڕاگه‌یاندن‌و میدیاکانی کورد ی یه وه ئاگادار بووم،
به‌لام ئێستا گرتنی کونفرانسی نه‌ته‌وه‌ی کورد
له‌هه‌ولێربۆته باسی گه‌رم‌و رۆژانه‌ی گه‌لی کورد‌و
ده‌وروبه‌ری به گشتی وبۆ پارت ورێکخراوه‌کانی کورد‌و
حکوومه‌ت وکاربه‌ده‌ستانی هه رێم به تایبه‌تی. تا
ئێستا چه‌ندین جارله سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بگره تا
به‌رێز نێچیروان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم باسی
گرتنی ئه‌م کونفرانسه‌یان کردووه ، بێ ئه‌وه‌ی باسی
نێوه‌رۆکی بکه‌ن.
2.
داخوا کۆنفرانسێکی له‌و شێوه‌یه‌ی که له میدیاکاندا
باسی ده‌کرێ ، چه‌نده کاری گه‌ریی ده‌بێ؟ یان بڵێین
بۆ ئه‌مڕۆ چه‌نده پێویسته؟
ئه‌وه‌ی راستی بێ، گرتنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌ی بۆ
کوردان هه‌مێشه پێویست بووه‌و پێوسته، به ده‌لیلی
ئه‌وه کورد که پارچه پارچه کراوه،
وهه‌رپارچه‌یه‌ک زرۆفی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له
هه‌موویان گرینگتر ئه‌وه‌یه که حکوومه‌ته
داگیرکه‌ره‌کانی كوردستان هه‌مێشه ویستوویانه
کورده‌کان دژی یه‌کتر به کار بێنن. هه‌ر بۆیه بۆ له
یه‌کتر تێگه‌یشتن وداڕشتنی ستراتێژییه‌کی یه‌کگرتووی
نه‌ته‌وه‌ی پێویسته ، به تایبه‌تی له حالێک دا که
جیهان به گشتی‌و رۆژهه‌لاتی ناوین‌و هه‌رێمی ئێمه
به خاسما ئال وگۆربه خۆیه‌وه بینیوه‌و ده‌بینێ ،
هه‌ر وه‌ها هه‌رێمه‌که‌مان ئاوسی زۆر ئال‌و گۆر‌و
بوویه‌رێن چاوه‌روان نه‌کراوی دیکه‌یه. هه‌ر بۆیه
ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی 40 ملیونی
ئاماده‌گی هه‌بێ که له هه‌ر ئال‌و گۆر‌و بوویه‌رێک ،
له ناوچه دا روو بدا، کورده‌کان تا ئه‌و جێگایه‌ی
که مومکین بێ ، یه‌ک ده‌نگ وه‌ک فاکتورێکی گرینگ له
معادلات سیاسی ناوچه داڕۆلێکی به باندۆر یان هه‌بێ
بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد.
به‌لام کۆنفرانسێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی که له میدیا‌کان‌و
له لایه‌ن هێندێک لایه‌نه وه باس ده‌کرێ بۆ چه‌ک
دانان ودوایه‌ش وازهێنانی له خه‌باتی وتێکۆشان بۆ
رزگاری کورد بێ ، بێ ئه‌وه‌ی که حکوومه‌ته‌کانی
داگیرکه‌ر مافی کورد به ڕه‌سمی بناسن‌و هه‌نگاو
هه‌لێنن بۆ جێ به جێ کردنی یان.
گرتنی کونفرانسێک به‌و شوعار وبه‌رنامه‌و
نێوه‌رۆکه‌وه، نه پێویسته‌و نه جێگای په‌سندی
کورده‌کانه، وه‌ها کۆنفرانسێک ناتوانێ له کاره‌کانی
دا سه‌ر که‌وتوو بێ.
3.
تا ئێستا ئه‌وه‌ی دیاره ، هه‌م ده‌وڵه‌تی تورک‌و هه‌م
کۆماری ئیسلامی ، نه‌ک مۆخالیف نین، بگره هانده‌ریشن،
پێتان وایه
ئاکامی کۆنفرانس بۆ کورد زیانبه‌خش ده‌بێ؟ مادامی که
تورک وکۆماری ئیسلامی موافیقن؟
کاک کاووس ئه‌وه‌ی راستی بێ، تا ئێستاش زۆر لایه‌نی
ئه‌م کۆنفرانسه دیار نین! ئه‌وه‌ی ده‌گۆترێ‌و
ده‌نووسرێ هه‌موو هه‌ر وه‌ک فیکر‌و ئیده‌و پێشنیار
باس ده‌کرێ، بۆ نموونه ماوه‌یه‌ک پیش ئێستا سه‌رۆکی
دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌رێزکاک فوئاد حسین له
جوابی رۆژنامه نووسێک دا ده‌لێ :ئه‌وه فیکری به‌رێز
سه‌رۆکی هه‌رێمه که نێزک به دوو سال پێش ئێستا
هه‌بووه ، هه‌روه‌ها له گه‌ل به‌رێز مام جلالیش باس
کردووه‌و ئه‌ویش رازی بووه به گرتنی ئه‌م
کۆنفرانسه، هه‌ر وه‌ها ده‌لێ
:
ئه‌وه وه‌ک پێشنیار هه‌یه ماوه‌یه‌ک باسی لێ ده‌کرێ
به ڵام که‌نگێ ده‌گیرێ معلوم نیه؟؟ مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه که جارێ نه حکومه‌تی هه‌رێم، نه" پدک‌و
ینک " نا‌لێن ئه‌وه بریاره وده‌گیرێ.
به‌لام پێم خۆشه له وه‌لامی پرسیاره‌که‌ت دا بلێم ،
نابێ کورد له سیاسه‌ت دا ته‌نیا ڕه‌ش‌و سپی ، یا
سیفرو هه‌زار ببینێ، ده‌توانێ شتی دیکه‌ش هه‌بێ،
به‌لام ئه‌وه‌ی که من بزانم کۆنفرانسێک که کۆماری
ئیسلامی ئیران‌و ده‌وله‌تی تورکیه هانده‌ر‌و له پشتی
بن، نان‌و ئاوێک بۆ کوردان لێی په‌یدا نابێ. ئه‌گه‌ر
بێت‌و یه‌ک هه‌نگاو به قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد
باوێژن بۆخاپاندن‌و ده‌یان هه‌نگاویش به زه‌ره‌ری
ده‌هاوێژن. چوونکه تا ئێستا که پێکه‌وه قسه
ده‌که‌ین سیا سه‌تی هه‌ر دوو حکوومه‌تی داگیرکه‌ر، دژی
هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندی‌و قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد
بووه، چۆنه که ئێستا ئه‌وان هاتوون پشتگیری له
کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن ، که هه‌ر چوار
پارچه‌ی کوردستان پێکه‌وه کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ی بگرن!؟
4.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌و په‌یوه‌ندی یه دا
بڵاو ده‌بنه‌وه ، باس له چه‌ک کردنی ئه‌حزابی باکووو
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێ ،
ئه‌گه‌ر هاتوو شتێکی‌و اداوا کرا، یان بڵێین سه‌پێنرا
به سه‌ر ئه‌و هێزه کوردیانه دا، پێتان وانیه له
پێشدا حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌نگ وقورسایی خۆی له ده‌ست
دادات؟
ئه‌وه پرسیاره‌که‌ت سێ به‌شه، منیش به سێ به‌شه‌وه
وه‌لام ده‌دمه‌وه. به‌شی یه‌که‌م که باسی چه‌ک
دانانی ئه‌حزابی کوردی باکوور‌و رۆژهه‌لاته، به‌شی
باکوور دیاره له مێژه حکوومه‌تی هه‌رێم و(پارتی
ویه‌کیتی) تێکۆشاون پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک
ک)بێننه ژێر کۆنتروڵی خۆیان ، هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته زۆر جاریش شه‌ری خوێناوی له به‌ینیان دا
روویداوه‌و به سه‌دان‌و بگره به هه‌زاران که‌س له
هه‌ردوو لا کوژراو‌و برینداری هه‌بووه ، به‌لام
ئێستاشی گه‌ل بێ ، پ ک ک ته‌سلیمی ئه‌و داوا‌و ویسته‌ی
ئه‌وان نه‌بووه‌و هه‌ر له سه‌ر شاخه‌کانی کوردستان
له مه‌یدانی شه‌ری چه‌کداری دا ماوه‌و مسته‌قلانه
بریار ده‌ده‌ن به چ شێوه‌یه‌ک وچۆن دژی دوژمنی خۆیان
شه‌رو خه‌بات بکه‌ن.
هه‌ر وه‌ها پ ک ک وه‌ک پارتێکی سه‌رکه‌وتوو‌و خوه‌دی
هێزێکی زۆره له کوردستانی باکوور، هه‌تا له
ده‌ره‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر بێت وئه‌وان ناچاریش به چه‌ک
دانان بکرێن،( هه‌ر چه‌ند به نه‌زه‌ری من کارێکی
ئاسان نیه) ده‌یان ده‌سته‌و رێکخراو یان هه‌یه که
، بتوانن بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه دا رێبه‌ری
بکه‌ن. ئه‌وه پارتی د ت پ.وه‌ک باسکی سیاسیی پ ک ک 21
پارلمانته‌ری له پارلمانی تورکیه دا هه‌یه که
ناراسته و‌خۆ سیاسه‌تی پ ک ک به رێوه ده‌به‌ن، هه‌ر
وه‌ها ده‌یان شاره‌داری شاره‌کانی مه‌زن‌و بچووک له
ده‌ستی ئه‌وان دایه هه‌ر وه‌ک ده‌بینن رۆژانه به
هه‌ر مناسبه‌تێک بێ ، ڕێپێوان وده‌یان کۆر‌و کۆنفرانسی
گه‌وره له تورکیه‌و ده‌ره‌وه‌ی تورکیه رێک ده‌خه‌ن
. بێجگه‌له وه حکوومه‌تی تورکیه‌ش له ژێر فیشاری
کار‌و خه‌باتی گه‌لی کورد دا مه‌جبوور بووه یاواش
یاواش ڕێفورم بکا ، رێگا بدۆزێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی کورد.
به‌لام به‌شی دوهه‌م: هێزه‌کانی رۆژهه‌لات، هه‌ر وه‌ک
ده‌زانین ئه‌حزابی عێراقی به گشتی‌و پارته‌کانی
باشووری کوردستان به تایبه‌تی له گه‌ل حکوومه‌تی
ئێران دۆستایه‌تیی نێزیک یان هه‌بووه‌و هه‌یه،
به‌ڵام دوای شه‌ری ناوخۆیی پارته‌کانی باشوور، ئه‌و
جار که‌وتنه ژێر باندۆری سیاسه‌تی ڕه‌شی کۆماری
ئیسلامی. ئه‌وانیش زۆر له تورکه‌کان به
ته‌جره‌به‌تر‌و عاقلتر بوون ، ده‌یان زانی چۆن زه‌ربه
بوه‌شێنن.
هه‌ر ئه‌و کات که ئه‌حزابی ڕۆژهه‌ڵات له شاخ بوون‌و
شه‌ڕی چه‌کداریان دژی کۆماری ئیسلامی به رێوه
ده‌برد، پیلانی کۆماری ئیسلامی وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک، به
هاوکاری کورده‌کانی باشوور ده‌ستی پێ کردووه‌و تا
ئێستاش به‌رده‌وامه. پروسه‌که دارێژراوه‌و زۆرهێدی
به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌نگاو به هه‌نگاو چۆته پێش
،ئه‌وه‌لین هه‌نگاو له‌سنوورو شاخه‌کان بێنه خوار تا
ته‌نبه‌ڵی‌و ماڵ وماڵداری ده‌ست پێ بکا. دووهه‌م:
راگرتنی شه‌ری چه‌کداری . سێهه‌م: چه‌ک دانان‌و پرشوو
بلاو کردنی بنکه‌کان . چواره‌م : وه‌ک ئێمه ببن به
په‌نابه‌ر‌و له ماڵێ دابنیش به ئینته‌رنه‌ت ....
کار‌و خه‌بات بکه‌ن. مه‌خابن ئه‌حزابی رۆژهه‌لات
زۆرساده‌و ساده‌لووحانه له شاخه‌وه هاتنه خوارێ‌و
له قووڵایی پرۆسه‌و پیلانه‌که تێ نه‌گه‌یشتن،
ئێستاش گه‌رانه‌وه زۆر زۆر سه‌خت وزه‌حمه‌ته. کۆماری
ئیسلامی له پروسه‌ی چوار مه‌رحه‌له‌یی خۆی دا ، دوو
مرحه‌له‌ی زه‌حمه‌ت‌و سه‌ختی بریوه‌و چۆته پیش،
ئه‌گه‌ر وه‌زعی حکوومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌حزابی رۆژهه‌لات
ئاوا برواته پێش کۆماری ئیسلامی ئه‌و دوو فازه‌ی که
ماون جێ به جێ ده‌کا.
هه‌ر چه‌نده ئه‌حزابی رۆژهه‌لاتی کوردستان مه‌خابن
که‌مپ نشین بوون،به‌لام ئێستاش جێگای ئۆمید‌و هیوای
خه‌لکی رۆژهه‌لاتن ، ئێستاش که له کوردستان دا
خه‌بات‌و به‌ر خۆدان هه‌یه ، ئه‌وان رێبه‌ری ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر بێت هه‌نگاوی سێهه‌م جێ به‌جێ بێ زه‌ربه‌و
زیانێکی مه‌زن له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد ده‌که‌وێ،
چوونکی هه‌روه‌ک باسم کرد مه‌وقعییه‌تی ئێران
وتورکیه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌حزابی هه‌ر دوو لا زۆر له
یه‌کتر جیاوازن{مه‌به‌ستم ئه‌حزابی کوردی یه}.
به ڵام هیوادارم هه‌م کوردی باشوور‌و هه‌م ئه‌حزابی
رۆژهه‌لات ئیجازه نه‌ده‌ن دوژمنانی گه‌لی کورد به
ده‌ست خۆدی کورد ، ئاش به‌تاڵ به کورد بکرێ.
به شی سێهه‌م: دیاره به زه‌عیف بوون له مه‌یدان
ده‌رچوونی ئه‌حزابی کوردی باکوور‌و رۆژهه‌لات حکومه‌تی
هه‌رێمیش زه‌ربه ده‌خوا‌و قورسایی خۆی له ناو کورد
دا له ده‌ست ده‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و
ئه‌حزابانه نه‌بن ئه‌و جار ئیران‌و تورکیه ڕوو له
کوردی باشوور‌و حکومه‌ته‌که‌یان ده‌که‌ن بۆ له ناو
بردنی.
5.
ئێستا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی نێوان ئه‌حزابی باشوور
وته‌نانه‌ت نێو حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌ن که چاره‌سه‌ر
نه‌کراون و، کێشه‌ی ده‌وڵه‌تانی داگیر که‌ری کوردستان
له گه‌ل هه‌رێمی کوردستانی باشوور وزۆر شتی دیکه‌ی
له‌و بابه‌ته ، داخوا کاتی گرتنی ئه‌و کۆنفرانسه
گونجاوه؟
به نه‌زه‌ری من کاتی گرتنی کۆنفرانسه‌که بۆ کوردان
موناسیب نیه، کاتێک رێکخه‌ر وبه رێوه‌به‌رانی
کۆنفرانسه‌که ی هه‌ولێر حکوومه‌تی هه‌رێم (پارتی
ویه‌کیتی) بن ، ئێران‌و تورکیه ش پشتگیری بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که به‌ر چاوه ده‌یبینین‌و ده‌یبیسین که
حکوومه‌تی هه‌رێـم‌و یه‌کیتی‌و پارتی له گه‌ل چه‌ندین
موشکیلاتی جیدی‌و مه‌زن رووبه‌روون که به‌شی هه‌ره
زۆری له لایه‌ن ئه‌و دوو حکوومه‌ته‌وه بۆیان
خۆلقاون، هه‌روه‌ک له پرسیاره‌که‌ت دا هاتووه
،ئیختیلاف و" تنش" له به‌ینی حکوومه‌تی هه‌رێم‌و
بغداد هه‌ربه‌رده‌وامه‌و رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی
ده‌چێ، مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک وناوچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان، کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئامریکا‌و به‌هێز
بوونی حکوومه‌تی مالیکی‌و جواب نه‌دانه‌وه‌ی به
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و زۆر فیشاری دیکه‌ی
ده‌ره‌کی که به‌شێکیان له قسه‌کانی کاک مه‌حمود
عسمان دا ده‌رده‌که‌ون.{ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، دكتۆر
"مه‌حمود عوسمان" كه ئێستا له سه‌ر لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراقه، له لێدوانێكدا هۆشداریدا، راسپارده‌كانی
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی
چاره‌سه‌ركردنی پرسی شاری كه‌ركوك، بۆنی توركیای
لێدێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سیاسیه‌تی ئه‌مه‌ریكا
له هه‌مبه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور روون
نییه‌و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كاری ژێر
به ژێر ده‌كه‌ن}بێجگه‌له موشکیلاتی ده‌ره‌کی ،
حکوومه‌تی هه‌رێم (پارتی‌و یه‌کیتی) له گه‌ل زۆر
موشکیلاتی دیکه له ناو خۆی کوردستان دا رووبه‌روون.
ئێستا ئیختیلاف‌و دوو به‌ره‌کی له نێو ئه‌حزابی
باشووری کوردستان به گشتی ،و یه‌کیتی نیشتمانی
کوردستان به تایبه‌تی. هه‌ر وه‌ها قه‌راره به‌و
وه‌زعه‌ش به‌ره‌و هه‌لبژاردنی پارله‌مانی کوردستان
بچن! کاک نوشیروان مسته‌فا‌و هاورێ یان‌و هاوفیکرانی
ده‌یانهه‌وێ به لیستێکی جیا له یه‌کیتی بچن بۆ
هه‌لبژاردن ئیحتیمالی ئه‌وه هه‌یه که پارسه‌نگی هێز
بگورێ . بۆیه ئه‌و شتانه‌ی که باسم کردن، نیشان
ده‌دن که کات بۆ گرتنی کۆنفرانس گونجاو نیه . به
نه‌زه‌ری من له وه‌زعێکی وا دا حکوومه‌تی هه‌رێم
(پارتی‌و یه‌کیتی) ناچار ده‌بن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان
ئیمتیاز بده‌ن به دوژمنان. له ڕاستی دا کۆماری
ئیسلامی‌و حکوومه‌تی تورکیه ش باش ده‌زانن که هه‌موو
موشکیلات له سه‌ر یه‌ک که‌ڵه‌که بووه‌و ده‌توانن
باشتر‌و هاسانتر ئامانجه‌کانیان بپێکن.
6.
وه‌ک دوا پرسیارمان ، جه‌نابت وه‌ک که‌سێک که
ده‌مێکه له نێو بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی دا شاهیدی
ڕووداوکانن ، چه‌نده خۆش بینن به پێکهاتن‌و ئاکامی
به‌سوودی ئه‌و کۆنفرانسه بۆ ئێمه‌ی کورد ؟ داخوا
ئه‌گه‌ر کوردی پارچه‌کانی دیکه بکه‌ونه ژێر فیشاری
چه‌ک کردن
چ ئاکامێکی لێ ده‌که‌وێته‌وه؟ ئایا پێتان وایه که
ئه‌وان ده‌چنه ژێر باری وه‌ها داوا ، یان
بریارێکه‌وه؟ ئه‌و حیزبانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌و باکوور
پێویسته چ هه‌ڵوێستێکیان هه‌بێ ؟
کاک کاووسێ ده‌لال هه‌ر پرسیارێکی ئێوه چه‌ندین
پرسیارن، هه‌رکامه‌شیان چه‌ند به‌شه!! هه‌ر وه ک له
سه‌ره‌تا دا باسم کرد، نابێ ئێمه یان به ره‌ش یانیش
به سپی ببینین،هه‌ر شتێک له سیاسه‌ت دا ئیمکانی
هه‌یه،به‌ڵام من پێم وا نیه به‌و وه‌زعه‌ی که
شروڤه‌م کرد ، ده‌ست که‌وتی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بێ.
له وڵامی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌ت دا ده‌بێ
ده‌لێم : ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م ئه‌حزابانه ناچار به
چه‌ک دانان بکرێن، دیسان ده‌لێم هه‌م وه‌زعی پ ک ک له
گه‌ل ئه‌حزابی رۆژهه‌لات جیاوازه‌و هه‌م سیسته‌م‌و
فه‌زای سیاسیی تورکیه له گه‌ل سیسته‌می ته‌ک حیزبی
وئیدولۆژیکیی ئێران که قابیلی ڕێفۆرم‌و چاره‌سه‌ریی
مه‌سه‌له‌ی کورد نیه، فه‌رقی هه‌یه. هه‌ربۆیه نابێ
هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک چاو لێ بکه‌ین. کورد
هه‌میشه‌گوتویه‌تی وده‌لێ : چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی
کورد به چه‌ک ناکرێ، ئه‌گه‌ررۆژێک دوژمنه‌کانیش
به‌وقه‌ناعه‌ته بگه‌ن که مه‌سه‌له‌ی کورد بێ چه‌ک‌و
شه‌ر چاره‌سه‌ربکرێ ، زۆر باشه، ئه‌و کات چه‌ک دانان
مانایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه، به‌لام ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌وان
مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ر نه‌که‌ن ،و بلێن: چه‌ک
دابنێ‌و واز له‌وخه‌باته‌ی چه‌کدارانه بێنن ، دیاره
ئاکامه‌که‌ی باش نابێ. هه‌ر بۆ نمۆنه ش بێ کورده‌کانی
رۆژهه‌لات ئه‌وئیمتیحانه‌یان داوه‌و ئاکامه‌که‌شی
دیار‌و به‌ر چاوه.
ئایا ئه‌و ئه‌حزابانه ده‌چنه ژێر باری ئه‌م داوا ،
یان بریاره‌وه؟ هه‌ر وه‌ک پێشتریش باسم کرد ئه‌حزابی
رۆژهه‌لات تا ئێستا به هه‌ر ده‌لیل وبورهانێک بێ دوو
هه‌نگاو پاشه‌کشه‌یان کردووه ، وه‌ک هاتنه خوار له
سنوور‌و شاخه‌کان‌و ده‌ست هه‌لگرتن له شه‌ری چه‌کداری
. ئایا ئه‌و پاشه کشه‌یه به ویست‌و خواستی خۆیان
بووه که بۆ پاراستنی حکوومه‌تی هه‌رێم‌و
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له‌و به‌شه دا ؟ یان
براده‌رانی باشوور له ژێرزه‌خت‌و فیشاری حکوومه‌تی
کۆماری ئیسلامی دا ئه‌حزابی رۆژهه‌لاتی یان ناچار
کردوون که واز له شاخه‌کان‌و شه‌ری چه‌کداری بێنن؟
به نه‌زه‌ری من دووهه‌می راسته.
ئه‌گه‌ر بێت‌و داوای برایانه بێ، پێم وا نیه که
ئه‌حزابی رۆژهه‌لات رازی بن به چه‌ک دانان ، به‌لام
ئه‌گه‌ر بریار بێ ؟
به‌لام پ ک ک زۆر زوو هه‌لوێستی نیشان دا‌و ده‌لێن:
ئێمه له وه‌ها کۆنفرانسێک دا به‌شدار نابین، دیاره
که‌سێک ئاماده نه‌بێ به‌شداری کۆنفرانس بێ ، خۆی
به‌رپرس نازانێ که بریاره‌کانی کۆنفرانسیش جێ به جێ
بکا
.
به‌شی ئاخه‌ر: ده‌بێ راوه‌ستین بزانین نێوه‌رۆک‌و ئا
مانجی ئه‌م کۆنفرانسه چییه؟ به نه‌زه‌ری من نابێ
که حیزب ولایه‌نه‌کانی باکوور ورۆژهه‌لات به‌شداری
کۆنفرانسێک بن که نه‌زانن کۆنفرانسه‌که له سه‌ر
چی‌و بۆ چی ده‌گیرێ؟.
به‌لام کاتێک نێوه‌رۆک‌و ئامانجه‌کانی روون ودیار بوون
،ئه‌و کات ئه‌گه‌رکۆنفرانسه‌که بۆ چاره‌سه‌ری‌و
قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ ، ده‌بێ چالاکانه
به‌شداربن‌و سوپاس‌و قه‌دردانی له پێک هێنه‌رانی
بکه‌ن، ئه‌گه‌ر هات‌و ئامانجه‌که
به‌ره‌واژی{به‌پێچه‌وانه‌وه} بێ ، بۆ ئه‌وه ده‌بێ
که هه‌موو ئه‌حزابی کوردی یه‌کگرتووانه به دژی
گرتنی کۆنفرانس ده‌رکه‌ون، هه‌ر وه‌ک پێشتر باسم کرد
حکوومه‌تی هه‌رێم (پارتی‌و یه‌کیتی) له مه‌وقعیه‌تێکی
وه‌ها به هێز دا نین که به زۆر‌و زۆداری ئه‌و کاره
له‌سه‌ر کورد دا بسه‌پێنن، چوونکی گه‌لی کورد زۆر
له‌وه وریاتره که ئیجازه بدا تا له‌سه‌ر خاکی
رزگارکراوی کوردستان کۆنفرانسی دژی به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وی خۆیان ببه‌سترێ، پێش هه‌موویانه‌وه گه‌لی
کورد له به‌شی باشوورکه بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان
تووشی ده‌یان بوویه‌ر وتراێدیی مه‌زن بوون ، وه‌ک
ئه‌نفال، شیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه وهتد ...
هیوادارم که پارتی‌و یه‌کیتی وه‌ک دوو حیزبی
به‌رپرس‌و خوه‌دی ڕابردوویه‌کی دوور‌و درێژ‌و هه‌زاران
شه‌هید ، وه‌ها کۆنفرانسێک نه‌گرن که به قازانجی
نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌بێ.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان