"خۆم له مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌كه‌متر
نازانم"
ئا: یه‌حیا به‌رزنجی
ئه‌ندامی
ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی،
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌یه‌وێت حیزبێكیتر دروست بكات، ئه‌وا له
چایخانه‌و له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ش ده‌توانی دروستی
بكات، به‌ڵام من ئه‌وه‌نده‌ی له‌خه‌باتدا فێربووم
هه‌موو شتێك له ناوه‌وه ده‌گۆڕێت، یه‌كێتیش ده‌بێت
له‌ناوه‌وه بگۆڕدرێت، ئه‌م بۆچوونه‌و چه‌ندان
بۆچوونی تر له میانه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا
ده‌خوێنیته‌وه.
ئاوێنه: راسته مام جه‌لال ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 3ساڵ له كرێی مانگانه‌ی
ئوتێلی سلێمانی پاڵاس لێت خۆش ببن، كه پاره‌كه‌ی
ده‌كاته یه‌ك ملیۆن‌و نۆسه‌د هه‌زار دۆلار؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی
له‌به‌ر ده‌ستانه‌و خۆشت دیوته من ته‌نها 3 مانگه
كرێم نه‌داوه، تاكو ئێستا نۆكانیش جێبه‌جێیان
نه‌كردووه‌و لێشم خۆش نه‌بوون. داوای لێخۆشبونه‌كه‌ش
بنچینه‌یه‌كی هه‌یه، كه ئه‌و ئوتێله
كه‌لاوه‌بووه، كاتێ من نۆژه‌نم كردووه‌ته‌وه بڕی
دوو ملیۆن‌و سێ سه‌د هه‌زار دۆلارم تیا خه‌رج
كردووه، داوام له نۆكانیش كردووه كه خاوه‌نی
موڵكه‌كه‌یه بێن لیژنه بێنن‌و سه‌یری ئه‌و
خه‌رجییانه بكه‌ن له ئوتێله‌كه‌دا خه‌رجم كردووه،
هه‌ركه‌سێكیش ئه‌وه وه‌كو به‌رتیل سه‌یر ده‌كات كه
بۆ من ته‌رخان كراوه، ئه‌وا بابێن خه‌رجییه‌كانم
بده‌نه‌وه، من واز له ماندوبونی ساڵ‌و نیوێكی
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌هێنم‌و ئوتێله‌كه‌ش بۆ خۆیان.
من زه‌وی منداڵه‌كانم‌و خانووه‌كه‌م له‌و ئوتێله‌دا
خه‌رج كردووه.
ئاوێنه: واته ئه‌و داوایه‌ی تۆ نه‌كه‌وتووه‌ته
قۆناغی جێبه‌جێ كردنه‌وه؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: من داوام كردووه، ئه‌گه‌ر
لێشم خۆش نه‌بن، ئه‌و پاره‌یه‌یان پێناده‌م، چونكه
پاره‌یه‌كی زۆرم له ته‌عمیری ئوتێله‌كه‌ی ئه‌واندا
خه‌رج كردووه.
ئاوێنه: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و لێخۆشبوونه
له پای ئه‌وه بۆت كراوه كه له مانگی سێ‌دا
هه‌ستاوی به موساڵه‌حه كردنێك له نێوان
نه‌وشیروان‌و مام جه‌لالدا؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: به‌داخه‌وه رۆژنامه‌كان
زۆرجار دوای پڕوپاگه‌نده‌ی بێئه‌ساس ده‌كه‌ون، كاك
كۆسره‌ت رۆیشته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێك گۆڕان بكات،
وتیان نازانم چه‌نده پاره‌ی وه‌رگرتووه، من
چاوه‌ڕوانی پاره ناكه‌م له هیچ كه‌سێك‌و
چاوه‌ڕوانی پشتیوانی ناكه‌م، نه له مام جه‌لال نه
له كاك نه‌وشیروان، من خۆم هه‌ندێ بیروڕام هه‌یه،
به هه‌ردووكیانم وتووه، كه‌س منی رانه‌سپاردووه.
پاش ئه‌وه‌ی براده‌ره‌كانم له مه‌كته‌بی سیاسی
ئیستیقاله‌یاندا، هه‌ستم كرد له‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌و
حیزبه، به‌ره‌به‌ره خه‌ڵكی شاری سلێمانی تیا
نامێنێ، كه ئه‌وه‌ش بۆ ته‌ركیبه‌ی یه‌كێتی‌و
مێژووه‌كه‌ی شتێكی جوان نییه. به‌كاك نه‌وشیروانم
وتووه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت یه‌كێتی نیشتمانی بگۆڕیت،
یه‌كێتی له ناوه‌وه ده‌گۆڕێت، وه‌ره هه‌مومان
به‌یه‌كه‌وه زۆرینه‌یه‌ك دروست بكه‌ین له مه‌كته‌بی
سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه، با به‌و زۆرینه‌یه
بیگۆڕین‌و یه‌كه‌مجار پرۆژه‌ی ئه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ین،
كه خه‌رج‌و داهات له بودجه‌دا شه‌فاف بێت‌و بدرێت
به په‌رله‌مان‌و رۆژنامه‌كان، ئه‌وسا دوای ئه‌وه‌ش
ده‌ست به چاكسازی تر ده‌كه‌ین، له دژی كه‌س هیچ
رانه‌گه‌یه‌نین، به‌ڵكو ئیجرائاتێكه بۆ میلله‌ت‌و
وڵاته‌كه‌مان بیكه‌ین. به‌ڵام كاك نه‌وشیروان ئه‌گه‌ر
ده‌یه‌وێت حیزبێكیتر دروست بكات، ئه‌وه له‌م ژوره‌و
له چاخانه‌و له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ش ده‌توانی دروستی
بكه‌یت، به‌ڵام گۆڕان له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیدا،
وه‌ك گۆڕان له ناو بینایه‌كدا وایه، له‌ناوه‌وه
ده‌زانیت چی زیاده‌و چی ده‌گۆڕیت، من ئه‌وه‌نده‌ی
له‌خه‌باتدا فێربووم هه‌موو شتێك له ناوه‌وه
ده‌گۆڕێت، ده‌ره‌وه ده‌توانێت فاكته‌رێكی ده‌ره‌كی
بێت، فاكته‌ری ناوه‌وه كه فاكته‌رێكی ئه‌ساسییه
له ناوه‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیدایه، من ئه‌وه‌م
وتووه، غه‌یری ئه‌مه من باوه‌ڕ ناكه‌م پرۆسه‌ی
گۆڕان‌و لیستی جیا به‌مزوانه سه‌ر بگرێت. من به‌كاك
نه‌وشیروانم وتووه، ئێستا 13 كه‌س هه‌یه له
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌قسه‌ی ده‌كه‌ن، 13 كه‌س
هه‌یه كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌ون، من ترسم هه‌یه كه
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له 13 كورسی زیاتر بهێنێ، من
ئه‌وانه‌م خستووه‌ته به‌رچاوی، به وجودی مسته‌فای
سه‌یدقادر‌و كاك عوسمان‌و مامۆستا جه‌لال‌و عومه‌ری
سه‌ید عه‌لی‌و قادری حاجی عه‌لی‌و مولازم عومه‌ر.
هه‌روه‌ها به مام جه‌لالیشم وتووه، كه ئه‌م حیزبه
هی هه‌مومانه، هه‌مومان تیای هیلاك بوین، كاك
نه‌وشیروان مێژوییه‌كی دورودرێژی له‌م حیزبه‌دا
هه‌یه، تۆ من نیت یان یه‌كێكیتر نیت كه توڕه‌بێت
عاجز بێت ، تۆ ده‌وری باوكت هه‌یه، تۆ مه‌سئولی
هه‌مومانی‌و ئه‌بێت دڵت گه‌وره بێت‌و كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر بكه‌یت، مام جه‌لالیش بۆی گێڕامه‌وه، كه
چه‌ند جار موباده‌ره‌و هه‌وڵیداوه، وتویه‌تی هه‌ر
كه‌سێكتان شتێكی پێده‌كرێت بۆ پاراستنی یه‌كێتی،
له‌یه‌ك نه‌ترازاندنی ره‌فیقه‌كانمان، بیكه‌ن‌و منیش
پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌م.
ئاوێنه: واباس ده‌كرێت كه تۆ دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا زۆر به‌هێزه، له‌و دانیشتنه‌تدا له‌گه‌ڵ كاك
نه‌وشیرواندا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ په‌یامی
ئێرانییه‌كانت پێداوه، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
نین لیستی جیاوازیان هه‌بێت؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: جا خۆ من نۆكه‌ری ئێران نیم،
به‌هێندی نه‌وشیروان‌و مام جه‌لال‌و سه‌ركرده‌كانی
یه‌كێتی‌و له‌وه‌ش كه‌متر من په‌یوه‌ندیم هه‌یه،
له‌گه‌ڵ ئێران‌و توركیا‌و سوریا، ماوه‌یه‌كی زۆر
مه‌له‌فی ئێران‌و كێشه‌ی توركیا‌و سوریا له‌لای من
بووه، چونكه به‌رپرسی په‌یوه‌ندی نیشتمانییه‌كان
بووم، به‌رپرسی راگه‌یاندن بووم، خه‌ڵكی زۆر
ده‌ناسم، له سوریا به‌رپرسان زیاتر ده‌ناسم له‌چاو
ئێران‌دا، من عه‌بدولكه‌ریم خه‌دام كه ئێستا وازی
هێناوه چه‌ندینجار له‌گه‌ڵی دانیشتووم، هه‌روه‌ها
له ئێرانیش، ئێمه له ساڵی 1983ه‌وه په‌یوه‌ندیمان
له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تێكچووه، تاوه‌كو 1986 من
به‌رده‌وام عیلاقات‌و هاتوچۆم كردووه، به‌ڵام من نه
سه‌فیری ئێرانم، نه نۆكه‌ری ئێرانم، تاوه‌كو
به‌هۆی منه‌وه راسپارده بنێرن. له‌هه‌موو كه‌سێكیش
له‌و وڵاتانه خۆم به پیاوتر ده‌زانم، من تێكۆشه‌رێكم
خاوه‌نی مێژوییه‌كی دوور‌و درێژم، نه له مام
جه‌لال‌و نه له كاك نه‌وشیروان خۆم به‌كه‌مترنازانم،
نه له هیچ كه‌سێكیتر، ئه‌گه‌ر له زۆربه‌یان زیاترم
نه‌كردبێت كه‌مترم نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر من زیندانیم
دیوه، له‌هه‌موو جێیه‌كی كوردستان شه‌قم له‌به‌رد
هه‌ڵدا بێت، له ئاشتیداو له شه‌ڕه‌كانیدا‌و له
ئیداره‌و مفاوه‌زاته‌كانیدا، ره‌نگه زۆركه‌س هه‌یه
به‌شێكی كه‌می كردبێت.
ئاوێنه: له ئێستادا تۆ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دایت،
یان له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان؟ له‌كاتێكدا تۆ له ساڵی
2004 دا یه‌كێك بویت له‌و كه‌سانه‌ی داوای
گۆڕانكاریت كردووه‌و ئیمزای یاداشته‌كه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسیت كرد؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: من چه‌نده‌ها شه‌و له‌گه‌ڵ
كاك نه‌وشیروان‌و كاك كۆسره‌ت دانیشتوین‌و وتومانه
ئه‌م حیزبه هی هه‌مومان بووه، ئێستا
ده‌سه‌ڵاته‌كانمان كه‌م كراوه‌ته‌وه، چ له بڕیاری
سیاسی‌و چ له به‌ڕێوه‌بردندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێمه ره‌نجێكی زۆرمان داوه له بیناكردن‌و
دامه‌زراندنیدا، ئه‌بێت داوا بكه‌ین هه‌قی خۆمان له
بڕیاری سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردندا بده‌نه‌وه،
داوامانكردووه كه به‌پێی پرنسیپه‌كانی
حیزبایه‌تی، قه‌راری سیاسی دروست بێت‌و به‌هه‌مان
پرنسیپیش قه‌راری سیاسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، نه وه‌كو
كه‌سێك بتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، مه‌كته‌بی
سیاسی ئه‌و ده‌زگا نازیجه بێت بۆ لێكتێگه‌یشتن.
ئێستاش من داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌م، به‌ڵام من
فه‌رقم هه‌یه له‌چاو كاك نه‌وشیروان، كاك نه‌وشیروان
هاوڕێی 40 ساڵیمه، لای من پیاوێكی زۆر گه‌وره‌یه
له بزاڤی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان‌و له‌ناو
یه‌كێتی نیشتمانی، به‌ڵام من له بیروڕادا له‌گه‌ڵی
جیاوازم ، من كه‌سێكم دانیشتوم‌و چوومه‌ته
كه‌ناره‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه بۆخۆم دوو كه‌رت
كردن‌و لاوازیی یه‌كێتی به ره‌وا ده‌زانم ، نه بۆ
كاك نه‌وشیروانی ره‌فیقی 40 ساڵه‌شم به ره‌وای
بزانم، كارێك بكات بۆ دوو كه‌رت بوون، یان لاوازبوونی
یه‌كێتی. من پێموایه ئه‌و سه‌رمایه‌ی هه‌مانه
له‌خه‌باتماندا له‌ناو یه‌كێتیدایه، چۆن رازی ببم
یه‌كێتی نیشتمانی، هه‌موو سه‌رمایه‌ی عومری خۆم،
تێك بدرێت‌و بیڕوخێنین‌و ناشیرینی بكه‌ین، كاك
نه‌وشیروان هه‌قی خۆیه‌تی بیروڕای جیاوازی هه‌بێت،
من باشترین حاڵه‌ت پێموایه كه به‌هه‌مووان ده‌توانین
زۆرینه‌یه‌ك دروست بكه‌ین‌و له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌و
گۆڕانه دروست بكه‌ین. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشمان دروست
كردنی حیزبێكیتره له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، هه‌موو
كه‌سێك ده‌توانێت حیزبێك دروست بكات، ئیتر چه‌ند
كاریگه‌ری ده‌بێت یاخود لاواز ده‌بێت.
ئاوێنه: له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشوی ئاوێنه‌دا
محه‌مه‌د تۆفیق، كه سه‌ر به باڵی نه‌وشیروانه،
ئاشكرایكردووه كه لیستی سه‌ربه‌خۆ راده‌گه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌ی باڵی مام جه‌لال له هۆڵی
هونه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌نجاندا، به‌كارهێنانی هه‌ندێ
ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك «قوله‌ی قاف‌و زوبانی
هه‌ڕه‌شه»ی لێكه‌وته‌وه، تۆ وه‌ك سیاسییه‌ك پێت
وانییه ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له
ئاینده‌دا ئه‌و ململانێیانه توندوتیژی
لێبكه‌وێته‌وه؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: با ئه‌وه‌مان له بیر
نه‌چێته‌وه، تۆ وتت من له‌گه‌ڵ كامیاندام، من
له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادرم كه دانیشتووه،
كاسبی ده‌كات، به‌ڵام مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان
ره‌فیقی عومرمن‌و پێكه‌وه له‌كه‌ڵه‌كه به‌ردێكدا
ژیاوین، من هه‌روه‌كو ره‌فیقێكی گه‌وره سه‌یری
هه‌ردوكیانم كردووه‌و سه‌یری ره‌فیقه‌كانی تریشم
ده‌كه‌م. چونكه ئاگادارم هه‌ركامێكیان چه‌ند
چه‌رمه‌سه‌ری چه‌شتووه‌و چۆن شه‌ریفانه
ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه. من نه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دام كه بڵێم یه‌كێتی هیچی نه‌كردووه، نه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام كه یه‌كێتی به‌هه‌شتی بۆ
گه‌له‌كه‌مان دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر
كه‌سێك پێم بڵێ له‌گه‌ڵ كام لایاندای، ئه‌وانه
هه‌ردولایان ره‌فیقمن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ
هه‌رلایه‌كییاندا بومایه، ئه‌وه‌نده ترسنۆك نیم،
ئێستا له‌گه‌ڵ لایه‌كیاندا راده‌وه‌ستام.
بۆ زانیاریشت، من به‌ئاماده‌یی ئه‌و براده‌رانه‌ش،
كاك نه‌وشیروان پێیوتوم له‌گه‌ڵماندایت؟ ئه‌گه‌ر
له‌گه‌ڵیشماندا نابیت، ئه‌وا دژمان مه‌به، من هه‌رگیز
ناتوانم دژی براده‌ره‌كانم بم.
بابێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، من خۆم
ته‌بیعه‌تم وایه میانڕه‌وم، له‌به‌كارهێنانی
ئه‌لفازدا، ورد‌و نه‌رم قسه ده‌كه‌م، ته‌نانه‌ت بۆ
ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌گه‌ڵیان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی
ئیختیلافمان هه‌بوبێت، هه‌ر هه‌وڵم داوه نه‌رم بین،
به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌دۆست هه‌ر ناشێ ره‌ق بین،
هه‌ڕه‌شه‌ش لازم ناكات، چ له‌مبه‌ر بێت یان له‌و به‌ر،
هه‌ڕه‌شه ئه‌نجامی باش نادات به‌ده‌سته‌وه، تۆ
هه‌مان كار بێ هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌توانیت بیكه‌یت، قائیمه
پێشكه‌ش ده‌كات، لیستی خۆیه‌تی، پێی رازیت،
ده‌سه‌ڵاتت به‌ده‌سته‌وه‌یه، له‌چوارچێوه‌ی
پرینسیپه‌كانی یاسادا رێگه‌ی پێبده، پێی رازی نیت
هه‌ڵوێستی خۆتی لێوه‌ربگره، هیچ پێویست ناكات
هه‌ڕه‌شه بكه‌یت، به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ش، مه‌علومه كه
لایه‌نی ئه‌و براده‌رانه‌ی ناڕه‌حه‌تی پیشان
ئه‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر كاك نه‌وشیرواندا، به‌هێزترن‌و
حكومه‌ت‌و پاره‌و ئیمكانییه‌ت‌و تێكۆشه‌ری زۆریان
له پشته‌وه‌یه، ئه‌توانن كاریگه‌ری زۆرتر بكه‌ن،
میدیای هه‌مه‌جۆره‌یان له به‌رده‌ستدایه، كاك
نه‌وشیروانیش كه ئه‌و بڕیاره‌ی داوه،
به‌ئێستاشه‌وه، بانگه‌وازی كاك نه‌وشیروان ده‌كه‌م،
یه‌كێتی با له‌ناو یه‌كێتییه‌وه بگۆڕین،
له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ردیسه‌ری‌و كێشه‌كانی
زۆره، ئه‌گه‌ر گوێ له‌كاك نه‌وشیروان بگرین ره‌نگه
تێزێكی زۆر مه‌نتیقی بۆ باس بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
كه با ئێمه بێین یه‌ك جاریش بێت له ده‌سه‌ڵات
ده‌رچین‌و ده‌نگی سێهه‌م دروست بكه‌ین‌و گه‌شه بكات،
به‌ڵام ئه‌وه بۆ ته‌مه‌نی من‌و كاك نه‌وشیروان زۆری
ماوه، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام هێزی سێهه‌م دروست
بێت‌و زه‌روره‌تیشه، به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كی زۆر دورو
درێژه.
ئاوێنه: له‌دنیادا لایه‌نه ركابه‌ره‌كانی
هه‌ڵبژاردن، ده‌كه‌ونه دژایه‌تی یه‌كتری تا ئه‌و
په‌ڕی، به‌ڵام له كوردستاندا پێتوایه ئاستی
هوشیاری خه‌ڵكی ئێمه له‌و ئاسته‌دا بێت،
دژایه‌تییه‌كه هه‌ر له بازنه‌ی تۆمه‌تباركردنی
یه‌كتری بخولێته‌وه‌و نه‌بێته شه‌ڕه تفه‌نگ؟ ئایا
هه‌ردولا نابێت له وتاره‌كانیان ئاگاداربن؟
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتی
ئێمه وه‌ك وڵاته‌كانیتر خه‌ڵك به‌ته‌نها قه‌ڵه‌می پێ
نییه، زۆرتر چه‌كی پێیه، ره‌نگه ناكۆكی‌و
ململانێی چه‌ك به‌ده‌سته‌كانی هه‌ردولا شه‌ڕی
لێبکه‌وێته‌وه، هیواشم وایه كاری وه‌ها روونه‌دات.
من باوه‌ڕناكه‌م به بڕیاری سیاسی له‌هه‌ردولا،
بڕیاری شه‌ڕكردن بدرێت، ته‌وه‌قوعی ئه‌وه ناكرێت،
به‌ڵام له‌خواره‌وه خه‌ڵكی تیایه باش
له‌مه‌سه‌له‌كان ناگات‌و باشیش حاڵی نه‌بووه،
ره‌نگه له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌یه‌كی بچوك شه‌ڕ بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام كه
شتێكی وه‌هاش كه‌وته‌وه، به‌هه‌مومان نابێت بهێڵین
ته‌شه‌نه بكات، چونكه ته‌شه‌نه بكات، ته‌وقوعی
ئه‌وه ده‌كرێت. چۆن ئێستا هه‌مومان په‌لامار ئه‌ده‌ین
گڕ سارد بكه‌ینه‌وه، ئه‌وساش له ئه‌گه‌رێكی وه‌هادا
هه‌روا ده‌كه‌ین، به‌بێ ئه‌و پارانه‌ش كه خه‌ڵك
ته‌وه‌قوعی ده‌كات وه‌رمانمگرتووه، یان
وه‌ریده‌گرین، من بۆ زانیاریتان كه خه‌ڵك باسی پاره
ده‌كات، من له‌شاری سلێمانیدا خانووم نییه، كه‌م
به‌رپرس هه‌یه له یه‌كێتی خانوی نه‌بێت، من خانوم
نییه، ئێستا كرێچیم‌و رووشم نایه‌ت بچمه
خانووه‌كه‌وه، له‌ماڵی براكه‌م دانیشتووم.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئاوێنه