به‌رزو پیرۆز بێت 8 مارس رۆژی ئازادی‌و
به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ژنان له ته‌واوی وڵاتان
ن:
هوما عه‌سکه‌ری
8
مارس تاریخی شۆرش کردنه به‌رامبه‌ر به نیزامی
دیکتاتوریه‌ت‌و چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان‌و گشت
ئینسانێکی ماف په‌روه‌ر.
ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی که سیستمه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌مای
ره‌تکردنه‌وه‌ی ژنان بێت. له شاخێکی گڕ کانی
ده‌چێت، که خه‌ریکه ده‌ته‌قێته‌وه‌و به‌رده‌وام
دوچاری ئاشوب ده‌بێت، به جۆرێک وا دێته به‌رچاو
که ژیاربه‌ره به‌ره هه‌ره‌س دێنێت.
هوشیاری جه‌سته ده‌خولقێنێت ئه‌ندامی جه‌سته‌مان
له هه‌ندێ سیستمی وزه‌یی بزوێنه‌ر پێکهاتووه،
که له ژێر کاریگه‌ری رژیمه جیاوازه‌کان،
په‌یوه‌ندیه‌کان بۆ ماوه که‌لتوور هه‌ڵسوکه‌وت‌و
ئه‌م فاکته‌رو چالاکیانه دایه.
ئێمه که‌مترین زانیاریمان ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی
کار کردنی سیستمی ئه‌ندامانی جه‌سته‌مان به
یه‌که‌وه نییه‌و لێیتێناگه‌ین، ئیدی چۆن
ده‌توانین له په‌یوه‌ندیی جه‌سته‌مان له گه‌ڵ
سیستمی جه‌سته‌ی که‌سانی تر بگه‌ین ؟ له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌خیر که وه‌کوو ژنێکی ماف
په‌روه‌ر په‌یوه‌ندیم له گه‌ڵ کتێب‌و
نوسراوه‌کانی ژنان‌و رێکخراوه جیاوازه‌کانی ژنانی
چالاك‌و ماف په‌روه‌ر بووه. به ته‌واوی بۆم
ئاشکرا بووه که چاره‌سه‌ر کردن کاتێ له سه‌ر
ژنان کاریگه‌ریی ده‌بێت که به شێوه‌یه‌کی جیدی
هه‌ندێ له‌و بڕوا‌و گریمانه نه‌شیاوانه بگۆڕن که
ناهۆشیارانه بۆیان ماوه‌ته‌وه، یان له کلتوری
خۆیانه‌وه وه‌ریان گرتووه.
ئێمه کاتێك ده‌توانین دوباره مافی خۆمان به
ده‌ست بهێنینه‌وه‌و لافی به ده‌ست هێنانی مافی
ژنان بکه‌ین، که پێشتر تێگه‌یشتنێکی دروستمان
ده‌رباره‌ی کاریگه‌ریی کۆمه‌ڵگه له سه‌ر شیوه‌ی
فیکری‌و چۆنیه‌تیی چاودێری کردنی خۆمان هه‌بێت.
کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا
جه‌ختی له سه‌ر ئه‌فسانه‌ی پیاو سالاری‌و
ده‌سه‌ڵاتی پیاوان کردووه،
له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا باوکسالاری ته‌نها یه‌کێکه
له سیستمه‌کانی بونیادی کومه‌ڵایه‌تی. ته‌نانه‌ت
له‌م بواره‌شدا ئیمه له تواناماندا نابێت، که
بونیادێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تر بخوڵقێنین، مه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی چاره‌سه‌ر کردنی خۆمان
له کلتووری خۆماندا ئاماده بکه‌ین ،
زۆر جار له وڵاتی خۆمان ئه‌و دیمه‌نه‌م دیوه،
که کچێك له دایك ده‌بێت دایکی روو له
هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات‌و ده‌ڵێت .... ئازیزم
به‌داخه‌وه. ده‌ر بڕینی ناره‌حه‌تی له‌وه‌ی که
منداڵه‌که‌ی کوڕ نییه، ئه‌م متمانه به‌خۆ
نه‌بوونه‌ی دایکه‌که‌و داوای لێبووردن کردنی بۆ
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی که بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ به‌و
په‌ڕی ناره‌حه‌تییه‌وه هه‌ڵیگرتووه، جگه‌له
ئازاری منداڵبوون‌و هێنانه دنیای منداڵه‌که،
هه‌ر یه‌کێکیان بۆ خۆی ئه‌زمونێکی پڕ ئازار‌و
تاڵه. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کاتی دووه‌مین منداڵم
بوو، که کچ بوو ڕاچه‌نیم، وه‌ختێك که ده‌قاوده‌ق
هه‌مان ئه‌و داوای لێبوردنه‌م به بیر دا
هاته‌وه، که له کۆنه‌ستی نه‌ژادی مرۆڤه‌وه
هێرشی بۆ هێنا بووم، هه‌رگیز به ده‌نگی به‌رز
ئه‌و وشانه‌م نه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌و وشانه بێ
ویست‌و بێ ئیختیارله مێشکمدابه‌رجه‌سته بوون،
ئینجا تێگه‌یشتم که ره‌تکردنه‌وه‌و دوور
خستنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێ به شێوه‌یه‌کی وه‌کو یه‌ک
له لایه‌ن پیاوان‌و ژنانه‌وه چ ره‌گ‌و
ریشه‌یه‌کی قووڵ‌و کۆنی هه‌یه.
که‌لتووری ئێمه ئه‌م په‌یامه‌مان فێر ده‌کات که
جه‌سته‌مان، شیوه‌ی ژیانمان‌و ژن بوونمان پێویستی
به داوای لێبووردن هه‌یه، ئایا تا ئێستا
سه‌رنجتان داوه، ژنان تا چ ڕاده‌یه‌ك داوای
لێبووردن ده‌که‌ن ؟ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وپێش کاتێك
به شه‌قامدا ده‌ڕۆیشتم، له پڕ پیاوێك که به
په‌له به لای خانمێکدا که پیاسه‌ی ده‌کرد
تێپه‌ڕی‌و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاکه‌ته‌ی که
به ده‌ستیه‌وه بوو بکه‌وێته خواره‌وه، وێنای
ناکه‌ن که ژنه‌که چۆن داوای لێبووردنی کرد.
هه‌ستی داوای لێبووردن کردن، بۆ ده‌ربڕینی بوونی
ته‌واومان شوێنێکی قووڵی له ناخی ئێمه‌ی ژناندا
هه‌یه. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (ئانا ڤیلسن سکاف )
باسی ده‌کات گوناهی بنه‌ڕه‌تیی ژن بوون به
نووسینه‌کان قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه .. ئیتر ئێوه
له زانکۆ‌دا به هه‌چ پله‌یه‌ك بگه‌ن‌و چه‌ند
بڕوانامه‌ی رێزلێنان وه‌ر بگرن، هه‌رگیز ناگه‌نه
ئه‌و ئاسته‌ی که له‌وانه‌یه یان پێویسته
پێیبگه‌ن. ئه‌گه‌ر وا بڕیار بێت که ئێمه له
رۆژی یه‌که‌می له دایکبوونمانه‌وه بۆ (بوونی )
خۆمان داوای لێبووردن بکه‌ین، که‌واته شتێکی دوور
نییه که سیستمی پزیشکی کۆمه‌ڵگه، هزری
ناوه‌کیمان به‌و بیانووه ره‌تبکاته‌وه که ئێمه
له بنه‌ڕه‌تدا (ڕه‌گه‌زی پله دووه‌م ) ین، پیاو
سالاری به هات وهاواره‌وه ئه‌م په‌یامه
راده‌گه‌یه‌نێت. که جه‌سته‌ی ژن له پیاو
نزمتره‌و پێویسته بخرێته ژێر چاودێریه‌وه‌و
کۆنترۆڵ بکرێت.
پیاو له‌و تایبه‌یمه‌ندییه به‌هره‌مه‌نده، که
خوا پشتگیری له‌و یاسایه ده‌کات که به ده‌ستی
ئه‌و دانراوه له به‌ر ئه‌وه‌ی پیاویش
فه‌رمانڕه‌وایی به سه‌ر ژن‌دا ده‌کات، بۆیه جێی
خۆشحالییه که ئه‌م به توانا بوون‌و ده‌سه‌ڵاته
له لایه‌نی خوای گه‌وره‌وه پێیدراوه ... له
نێوان مه‌سیحی‌و جوله‌که‌و موسڵمانان‌و زۆربه‌ی
ئاینه‌کانی تردا پیاو له لای خواوه به‌هێزتر
کراوه، بۆیه ترس له خوا هه‌موو جۆره
ئه‌نگیزه‌یه‌ك بۆ یاخیبوونی ژنان سه‌رکوتده‌کات.
ئه‌م بڕوایه که پێویسته پیاوان به سه‌ر ژناندا
حوکم بکه‌ن. ره‌گ‌و ریشه‌یه‌کی قووڵی له زۆربه‌ی
نه‌ریه‌ته‌کانی خۆرئاوادا هه‌یه.
دووباره پیرۆزبایی 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان به
ته‌واوی ژنان‌و پیاوان زه‌حمه‌تکێش پیرۆز ده‌که‌ین
.
ژنان وه پیاوانی ئازادی خوازنیزامی ته‌به‌قاتی‌و
ئیستعمار سه‌رمایه‌داری له ناو به‌رن ،به چاندنی
گوڵی سوور‌و نه‌مامی سه‌ر سه‌وزی ئازادی‌و ره‌هایی
به‌شه‌ریه‌ت ،ژنان‌و پیاوانی ئازادی خواز بکێڵن،
ئازادی بۆ ئینسانه‌کان
له گۆڕ نان بۆ کۆنه‌په‌ره‌ستان