روونکردنه‌وه
له سه‌ر هه‌واڵێکی ناراستی کوردستان پۆست

مه‌حیه‌دین پاڵانی
له رێکه‌وتی 8ی 3 ی 2010 ی زایینی ئاگادار کرامه‌وه
که،سایتی "کوردستان پۆست "کۆمه‌ڵێک تاوان‌و بوختانی
وه‌پاڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوا‌و ئیدعای
کردوه‌و که گوایه،حیزبی دێموکرات داوای له ئه‌ندامانی
کردوه له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق دا به قازانجی
لیستی هاوپه‌یمانی ده‌نگ بده‌ن
!
من که بابه‌ته بێ سه‌ره‌و به‌ره‌که‌م خوێنده‌وه، ده‌ست
به‌جێ چاوم له داوینی به قه‌وڵ هه‌واڵه‌که کرد تا
هه‌والنیر یان باشتر بڵیم " سرباز گمنام 'ه که بناسم‌و
بزانم کییه ئه‌و پاڵه‌وانی ویژدان ساقه وا که‌شف‌و
که‌رامه‌تی نواندوه‌و مه‌چه‌کی به قه‌وڵی خوی دز‌و
ساخته‌چی له کاتی که‌تنا گرتووه.به داخه‌وه وه‌ک
هه‌میشه تیر دیاره‌و ساحیب تیر له حه‌شاره. وا دیاره
ده‌بێ زیاره‌تی رووی موباره‌کی ئه‌ویشمان له ز‌هووری
مه‌هدیدا به‌نسیب بێت.ئه‌وه‌ی بۆ کشت لا روونه، ئه‌م
سایته(سه‌ر بێ خێوه) له که‌تنێک په‌ند وه‌رناگرێ‌و لاقی
خۆشناوی لێ هه‌ڵکردوه.بۆیه من رووی قسه‌م ناکه‌مه
ئه‌وان‌و ته‌نیا به حورمه‌تی بیر‌و ڕای گشتی خه‌ڵکی
کوردستان‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئیران له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و
روونکردنه‌ویه بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
"
سرباز گمنام "ـه‌که‌ی کوردستان پۆست هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
به بێحورمه‌تی‌و سووکایه‌تی پێکردن ده‌ستی پێکردوه‌وه تا
گه‌یشتووه‌ته ئه‌و جێگایه که" وینه‌ی ئیمامی له مانگ
دا دیوه و" به‌قوڵی خۆی دوو به‌ڵگه‌ی دادگا په‌سه‌ندی له
پێوه‌ندی له ته‌ک ئیدعاکه‌ی دا وه‌چنگ که‌وته‌وه:
1-
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران
،دۆستان‌و ئه‌ندامانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه
به ته‌سکه‌ره‌ی پارتی‌و یه‌کیتی هێناوه‌ته باشووری
کوردستان تا ده‌نگ بۆ لیستی هاوپه‌یمانی بده‌ن!! دواتر
کوردستان پۆست وه‌ک وه‌ی ویستوویه‌تی بڵێ کوردم ،کڵاوی خۆی
کردوه‌ته قازی ودانی پێدا ناوه‌و وتوویه‌تی بۆ ئه‌و
تاوانه‌یان به‌ڵگه‌مان نیه! ئیمه‌ش ده‌ڵێن "فیدای سه‌ری
خۆت قه‌یدی نیه ئه‌وه‌یان فت
! "
2-
گوایه من مه‌حیه‌دین پاڵانی ،نه‌ک
پاوانی ، راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئیران ،نیشته‌جی له ڤانکۆڤیری کانه‌دا ، هه‌وڵم
داوه به که‌لک وه‌رگرتن له به‌ڵگه‌نامه‌ی عیراقی له
گه‌ڵ کۆمه‌لیک که‌سی تر، وه‌ک عیراقی له ده‌نگدان دا
به‌شدار بم و، به بریاری حیزبی دێموکرات ده‌نگ بۆ لیستی
هاپه‌یمانی کوردستان بده‌م .دواتر گوایه پێشم گیراوه
نه‌یان هیشتوه ده‌نگ بده‌م‌و ده‌ستم روو بوو په‌رده له
سه‌ر ته‌زویر کاری پارتی‌و یه‌کیتی ده‌ڵدراوه‌ته‌وه
!!
من لیره‌دا نامه‌وێ بچمه سه‌ر باسی ئه‌و هه‌موو جنیو‌و
بێحورمه‌تییانه که له‌و به ناو هه‌واڵه‌دا هاتوون. به
دوو هۆی زۆر روون .یه‌که‌م، له به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌و
زمانه پڕ ره‌مز‌و ڕازه شاره‌زانیم‌و لێده‌گه‌ڕیم بۆ
پسپۆرانی .دووه‌م، چون دلنییام له حافزه‌ی مێژووی‌و
داوه‌ریی ئه‌خلاقی خه‌ڵکی وشیاری کوردستان به‌گشتی.بۆیه
زۆرتر قسه‌م له سه‌ر ئه‌سڵی بوختانه‌که چڕ ده‌که‌مه‌وه.
1-
من له‌بنه‌ره‌ت را ئه‌سڵی هه‌واڵه‌که
ره‌د ده‌که‌مه‌وه‌و به درو‌و هه‌ڵبه‌ستراوی ده‌زانم.هه‌ر
که‌س‌و لایه‌نیک له چاوه‌دێرانی سندووقه‌کانی ده‌نگدان،
کورد یان عه‌ره‌ب،من یا هه‌ر ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێرانیان له ڤانکوڤری کانه‌دا دیوه به
مه‌به‌ستی ده‌نگدان روومان له سندوقه‌کانی ده‌نگدان
کردوه،با نه‌ترسانه‌وه راستوێژانه له رووماندا
راوه‌ستێ‌و شاهیدی بدات تا خه‌ڵکی کوردستان باشتر له
راستی ئیدعاکان ئاگادار بن. به نه‌بونی شاهید‌و به‌ڵگه
(که دڵنیام بوونی نیه) پێم وایه "سرباز گمنام "ه‌که‌ی
کوردستان پۆست داوای لێبوردنێکی تر به حیزبی دێمۆکرات
قه‌رزار ده‌بێت.
2-
حیزبی دێموکرات هه‌موو ده‌م پایبه‌نده
به پرنسیبی‌و ئه‌سلی ده‌ستوه‌رنه‌دان له کاروباری
به‌شه‌کانی تری کوردستان ورێزدانان بۆ سه‌ربه‌خۆی
بریاردانی تیکۆشه‌رانی پارچه جیاوازه‌کانی تری
کوردستان.ئه‌م حیزبه‌نه‌ک هه‌رگیز خۆی له کاروباری نێوخۆی
هیچ به‌شێکی تری کوردستان هه‌ڵنه‌قورتاندوه،به‌ڵکوو تا
له ده‌ستیشی هاتوو له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکی برایه‌تی
بێ چاوه‌ڕوانی درێخی نه‌کردووه‌و مێژووش بۆ ئه‌م
ئیدعاییه شاهیده. ئێمه له کاتێک دا که له دڵه‌وه
پیرۆزبایی ئه‌و ده‌سکه‌وه‌ته مه‌زنانه له براکانمان له
باشووری کوردستان ده‌که‌ین،له‌وه‌ش دلنیان که ئه‌وان قاڵ
بووی مه‌یدانی خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌کانین‌و به لێزانی‌و
وریای‌و برایه‌تی ده‌توانن پارێزه‌ر‌و داکۆکیاری چاکی
ده‌سکه‌وته دێموکراتیک وئینسانیه‌کانی ده‌یان ساڵ خۆێن‌و
کئمیاباران‌و ئه‌نفالکرانی کوردی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان
بن.ئه‌وه‌ش باش ده‌زانین که ئه‌وان بێجگه له دڵسۆزی هیچ
چاوه‌روانیه‌کی ترییان له ئێمه نیه.
له کۆتایی دا،من جاریکی دیکه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ئه‌و
هه‌واڵه له بنه‌ره‌ت را درۆیه‌و حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئیران، به یه‌ک چاو، چاو له هه‌موو قه‌واره
کوردییه‌کانی به‌شدار بوو له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی
عیراق دا ده‌کات‌و ئاواتی سه‌رکه‌وتنی هه‌مووانه له
خزمه‌ت به‌خوشک‌و براکانمان له‌و پارچه ئازاده‌ی کوردستان.
راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئیران
مه‌حیه‌دین پاڵانی
9ی
3ی 2010 ی زایینی ڤانکۆڤر ـ کانه‌دا