پیرۆز بێ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وری دووهه‌می پارلمانی
عێراق
هه‌ڵبژاردنه‌كانی
دووهه‌مین ده‌وری پارلمانی عێراق دوای رووخانی رێژیمی
به‌عس سه‌ر له به‌یانیی رۆژی 7ی مارس به‌رانبه‌ر به
16ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1388ی هه‌تاوی ده‌ستی پێ
كرد‌و سه‌عات 5ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كوتایی پێ‌هات.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا زیاتر له 300 قه‌واره‌ی سیاسی‌و
ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی دێموكراتیك
له كێبه‌ركێیه‌كی سه‌رده‌مییانه‌و ئازاد‌دا به‌شدار بوون
تا له كۆی نیزیك به 6000 پالیوراو325 نوێنه‌ر بۆ
پارلمانی عێراق هه‌ڵژبژێرن. له سێ پارێزگای
كوردستانیشد
سه‌رجه‌م 16 قه‌واره‌ی سیاسی كه 600 پالیوراوی له خۆ
ده‌گرت به‌شداری هه‌ڵ بژاردنیان كرد. به هه‌زاران
چاوه‌دێر له نوێنه‌رانی قه‌واره سیاسی‌یه‌كان،
رۆژنامه‌وانان‌و میدیای ئازاد له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه
چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردنیان كرد. هه‌ڵبژاردن له كات‌و ساتی
دیاریكراو له ژێر رێوشوێنێكی ئه‌منییه‌تیی تونددا
به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له به‌غدا‌و چه‌ند
شوێنێكی دیكه چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویان دا‌و چه‌ندین
كه‌س كوژران‌و بریندار بوون، خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڕێ كه‌وتن‌و
رێژه‌ی ده‌نگده‌ران به‌گشتی به گوێره‌ی راگه‌یاندنه
به‌رایی‌ییه‌كان له نیزیك به 62 له سه‌د بووه له
ناوچه سوننی نشینه‌كان ئه‌و رێژه‌یه دوو به‌رابه‌ری
ده‌وری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق بووه‌و
له كوردستانیش رێژه‌ی به‌شداری له ده‌نگداندا به
شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاتر له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق
بووه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌نگده‌ران
له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان كه به ده‌یان هه‌زار
كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوه‌كانیان
له لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه
نه‌ناردرابووه حه‌وزه‌كانی ده‌نگدان، له به‌شداریكردن
له‌م پرۆسه‌یه‌دا بێ‌به‌ش كران‌و هێندێك سكاڵاش له لایه‌ن
هێندێك له قه‌واره سیاسی‌یه‌كانه‌وه پێشكه‌ش به
كۆمیسیونی باڵای هه‌ڵبژاردن كراوه كه بڕیار وایه له
لایه‌ن ئه‌و كۆمیسیونه‌وه لێكۆلێنه‌وه‌یان له سه‌ر
بكرێ، به‌و حاڵه‌ش به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق‌و به تایبه‌ت له كوردستان
هه‌نگاوێكی به‌رچاو له به‌ره‌و پێش چوونی پرۆسه‌ی
دێموكراسی له‌م وڵاته‌و له ناوچه‌كه‌دایه‌و
مزگێنیده‌ری داهاتوویه‌كی گه‌ش له شێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی له‌م وڵاته‌یه‌و بێ‌گومان
شوێندانه‌ریی ئه‌رێنی له سه‌ر وڵاتانی دراوسیش ده‌بێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی
پارلمانی عێراق‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌و كات
باشتر ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران‌و به
تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ده‌وری ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری
ئه‌و وڵاته له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه به‌راورد بكرێ.
پرۆسه‌ی ئازادی‌و دێموكراسی له عێراقدا كه به
رووخانی رێژیمی دیكتاتۆری له ساڵی 2003ی زایینی‌دا
ده‌ستی پێ كرد‌و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێش چووه
تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م رۆژه‌و هه‌ڵبژاردنی ده‌وری
دووهه‌می پارلمانی عێراق، ئه‌زموونێكی به‌نرخه بۆ
هه‌موو ئێرانی‌یه‌كان‌و به تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له‌وان
كه ماوه‌ی زیاتر له بیست ساڵه تێ ده‌كۆشن له
چوارچێوه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا رێگا به‌ره‌و
دێموكراسی بكه‌نه‌وه. مێژووی دوور‌و نیزیك‌و به‌تایبه‌ت
ئه‌زموونی عێراق ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه هه‌ر
وه‌ك چۆن له زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پێشووی
عێراق دا هیچ چاوه‌ڕوانی‌یه‌ك به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی ئازادی
نه‌بوو و، سه‌رتای دێموكراسی به نه‌مانی رێژیمی
ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست پێ ده‌كا. بۆیه پێویسته له جیاتی
بیر كردنه‌وه له رێفورم له‌و رێژیمه‌دا هه‌موو هه‌وڵ‌و
قوربانیدانه‌كان له راستای نه‌مانی ئه‌و حكوومه‌ته‌دا
بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سه‌ركه‌وتنی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه وه‌ك به‌ره‌و پێشچوونی دێموكراسی له
وڵاتێك دا ده‌بینێ كه دوای ده‌یان ساڵ حكوومه‌تی
دیكتاتۆری تازه پێی ناوه‌ته ئه‌زموونی پرۆسه‌ی
دێموكراسی، به تایبه‌ت له كوردستاندا كه ده‌سه‌ڵات
كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی سالم‌و ئه‌منی بۆ هه‌موو
قه‌واره‌كانی ئوپۆزیسیون ره‌خساند تا خه‌ڵك بتوانن
نوێنه‌رانی دڵخوازی خۆیان هه‌ڵ بژێرن، هه‌ر بۆیه‌ش به‌و
ئاڵوگۆڕه دڵخۆشه‌و پێشوازیی لێ ده‌كا. به‌م بۆنه‌وه
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی له
خه‌ڵكی ئازادیخوازی عێراق به‌گشتی‌و كوردستان
به‌تایبه‌تی، نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو‌و هه‌روه‌ها
سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ده‌كا‌و له خۆشیی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا خۆی به
هاوبه‌شی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق ده‌زانێ. ئاواتمان
سه‌ركه‌وتنی زیاتری خوشك‌و براكانمان له كوردستانی
عێراق له به‌ده‌ست هێنانی هه‌موو مافه‌كانیانه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
9-3-2010ی
زایینی
18ی
ره‌شه‌مه‌ی 1388ی هه‌تاوی