روونكردنەوەی کاوە بەهەشتی زادە
لەسەر هەواڵێکی وێبسایتی بۆ رۆژهەڵات

ڕۆژی پێنج شەمە رێکەوتی 2010/02/25 لەسەر وێبسایتی بۆ
رۆژهەڵات هەواڵێک لەژێر ناوی "بەشێک لەئەندامانی حیزبی
دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوڵاتی بریتانیا پشتیوانی
خۆیان بۆ بانگەوازی یەک بوون راگەیاند" بڵاو کراوەتەوە کە
لەو هەواڵەدا ناوی من، کاوەبەهەشتی زادە، هاتووە.
زۆر بەپێویستی دەزانم که روونی بکەمەوە که ناوی من لەو
هەواڵەدا بەبێ ئاگاداری من هاتووەو سەبارەت بەو هەواڵه
بڵاو کراوه هیچ ئاگاداریم نەبووە. من وەک یەکێک له
مەسوولانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کەزیاتر لە11
ساڵ لەنێو ریزەکانی حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دام
هەموو کاتێک توانیومه بیرو رای خۆم سەبارەت بەمەسەله
ناوخۆییەکانی حیزب لەگەڵ رێبەرایەتی حیزبەکەم دا باس
بکەمو هیچ کات نەبووه که نەتوانم سەبارەت بەمەسەلەکان
بیرو رای خۆم دەرنەبرمو پەنا بۆ کۆمەڵیک وێبسات ببەم.
لەنێو حیزبی ئێمەدا دێموکراسییەکی تەواو هەیە وهەموو کەس
دەتوانێ بیروو رای خۆی سەبارەت بەمەسەله ناوخۆییەکان
دەرببڕێتو مەسەلەکان لەگەڵ رێبەرایەتی هەڵبژێردراوی
کونگرەی 14 حیزبەکامان باس بکات. بۆیه دیسانەوه تەئکید
لەسەر ئەوه دەکەمەوه که هاتنی ناوی من لەو هەواڵەدا
بەبێ ئاگاداری من بووە وبوونی ناوی من بۆ هەوڵ دان بۆ
یەکگرتنەوه لەو رێگایەوه بەدرۆ دەخەمەوه.
کاوە بەهەشتی زادە
بەرپرسی کومیتەی بریتانیای حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران
لەندەن
2010/02/25
ــ بۆ ئاگاداری خوێنەران، بەڕێز رەحیم بێهرووزیش لە
رێكەوتی 25ی فێورییەی 2010 روونكردەنەوەیەكی بڵاو
كردۆتەوە لەمەڕ بەدرۆبوونی ناوی ئەو لەو لیستەدا.