بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دوو پێشمەرگەی حدكا بە هۆی رووداوێكی دڵتەزێنەوە شەهید بوون

 

دوانیوەڕۆی‌ پێنج شەممە، رێكەوتی‌ 6‌ رەشەممەی‌ 1388ی‌ هەتاوی‌، لە رووداوێكی‌ رانندەگیدا 2 پێشمەرگەی‌ تێكۆشەری‌ حیزب بە ناوەكانی‌ كاك سادق رەئوفی‌ ناسراو بە چیا، خەڵكی‌ ئاوایی‌ "ویزیەری‌" ناوچەی‌ كامیاران‌و كاك جەمشید پیری‌ ناسراو بە "وەستا جەمشید" خەڵكی‌ كامیاران، لە جاددەی‌ شاری‌ كۆیە ـ ئازادی‌ لە رووداوێكی‌ دڵتەزینی‌ هاتوچۆدا گیانیان لە دەست دا‌و بە یەك دونیا ئاواتەوە چوونە ریزی‌ كاروانی‌ شەهیدانی‌ كوردستان‌و ئەركی‌ درێژەدان بە خەباتە پیرۆزەكەیان بۆ هاوسەنگەرەكانیان‌و رۆڵە نیشتمانپەروەرەكانی كوردستان بەجێ‌‌ هێشت.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ تەرمەكانی ئەو شەهیدانە برایە گۆڕستانی‌ شەهیدانی‌ حیزب‌و بە بەشداریی مستەفا هیجری‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزب، ئەندامانی‌ رێبەریی‌ حیزب، كادر‌و پێشمەرگەكان، بنەماڵەكانی‌ حیزب‌و ژمارەیەكی‌ بەرچاو لە ئەندامانی‌ حیزب‌و بنەماڵەی‌ سەربەرزی‌ ئەم 2 شەهیدە، لە رێوڕەسمێكی ئایینیدا لە نێو ئاپۆرای هاوسەنگەرەكانیاندا بە خاك سپێردران.

شایانی باسە هەر بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو دوو پێشمەرگەیە، ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 10ی بەیانی، رێوڕەسمێك بۆ سەرخۆشی‌و رێزگرتن لەو شەهیدانە لە بنكەی دەفتەری سیاسیی حیزبدا بەڕێوە چوو.

لەو رێوڕەسمەدا سەرەتا خولەكێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان راگیراو دواتر چەند ئایەت لە قورئانی پیرۆز پێشكەش كرا. پاشان بەڕێز محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب، بەو بۆنەوە لە لایەن دەفتەری سیاسییەوە پەیامێكی پێشكەش كرد. پاشان پێشمەرگەی حیزب "كەیهان یوسفی" لە ماتەمی شەهیدبوونی هاوسەنگەرەكانیدا پەخشانێكی خوێندەوە.

هەروەها لەو رێوڕەسمەدا لە لایەن بورهان ئەكبەری، ژن برای شەهید جەمشید پیری، پەیامی هاوبەشی بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە پێشكەش كرا.

لە كۆتاییدا، بەشدارانی رێوڕەسمەكە، سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە كرد‌و خەم‌و پەژارەی خۆیان راگەیاند.

بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەو دوو پێشمەرگەیەوە، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەو كەس‌و كار‌و هاوسەنگەرانی ئەو شەهیدانەو هەروەها خەڵكی نیشتمانپەروەری ناوچەی كامیاران دەكا.

 

ــ بەناوی‌ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"ەوە پرسە‌و سەرەخۆشیی‌ خۆمان ئاراستەی‌ هەموو خەڵكی‌ كوردستان بەتایبەت شاری‌ كامیاران‌و بنەماڵە بەڕێزەكانیان‌و هەروەها هاوسەنگەرانی‌ ئەو شەهیدانە دەكەین. هیوادارم هەموومان رێبوارانی‌ بەئەمەگی‌ رێگای‌ ئەو 2 شەهیدە سەربەرزە‌و هەموو شەهیدانی‌ كوردستان بین. رۆحیان شاد‌و رێگایان پڕرێبوار بێت.

 

 

 

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com