بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

پەیامی‌ سەرەخۆشیی‌ دەفتەری‌ سیاسيی PDKI

بە بۆنەی‌ شەهیدبوونی‌ پۆلێك لە پێشمەرگەكانی‌ كۆمەڵەی‌ زەحمەتكێشانی‌ كوردستان

 

 

بەڕێز دەفتەری سیاسی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

وێڕای سڵاو!

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی پولێك لە هاوڕێیانی كۆمەڵە، لەرۆژی 2ی رەشەمەی ساڵی 1388ی‌ هەتاوی لە ناوچەی سەردەشت بەدەستی هێزە دژی گەلییەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانمان پێگەیشت، ئەم رووداوە دڵتەزێنە وەك هەموو جینایەتەكانی رێژیم دژی خەڵكی ئازادیخوازی ئێران و گەلی نیشتمانپەروەری كورد، جێگەی داخەو ئینسانكوژانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە گەورەیەش لاپەڕیەكی پڕ لە ریسوایی و شەرمەزاریی دیكەیان خستەسەر كارنامەی رەشی رێژیمەكەیان.

دەفتەری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای مەحكووم كردنی ئەم جینایەتە سامناكە لە دەفتەری سیاسی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هاوسەنگەرانی ئەم شەهیدە سەربەرزانە، بنەماڵەیان و خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان هاوخەمی و سەرخۆشیی خۆی رادەگەیەنی و سڵاو دەنێرێ بۆ گیانی پاكی ئەم شەهیدە سەربەرزانەو هیوادارە رۆڵە ئازادیخوازەكانی كورد بە درێژەدان بە خەباتی پڕ لە شانازییان وەدێهێنەری ئاوات و ئامانجەكانی ئەم شەهیدە سەربەرزانەو هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری كوردستان بن.

 بەسپاسەوە

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

دەفتەری سیاسی

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com