بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

سەردانی‌ هیلاری‌ كلینتۆن بۆ ناوچە‌و ئامانجەكانی

سەلام

سەردانی‌ ئەم دواییەی‌ هیلاری‌ كلینتۆن، وەزیری‌ دەرەوەی‌ وڵاتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمریكا بۆ ناوچەی‌ رۆژهەڵاتی‌ ناوەڕاست‌و بەتایبەت وڵاتانی‌ عەرەبیی‌ ناوچەی‌ كەنداو، نیشاندەری‌ گرنگی‌‌و بایەخی‌ سیاسی‌‌و ئیستراتژیكی‌ ئەم ناوچە هەستیارە لە هاوكێشە سیاسیەكانی‌ جیهاندا بوو.

لە دوای‌ سەردانی‌ هیلاری‌ كلینتۆن بۆ قەتەر، وێستگەی‌ دووهەمی‌، وڵاتی‌ عەرەبستان بوو، ئەم سەردانە لەچەند رووەوە شیاوی‌ سەرنج‌و گرنگی‌پێدانە‌و هەموو ئەوانەش بە شێوەیەك پەیوەندی‌ لەگەڵ‌ پرسی‌ ئێران‌و پێگە‌و سەنگی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ لە هاوكێشەكانی‌ ناوچەدا هەیە.

یەكەم ئەوەی‌ كە وڵاتی‌ عەرەبستان لە مێژە هەم وەكوو هێزێكی‌ ناوچەیی‌‌و هەم وەكوو وڵاتێكی‌ خاوەن پێگە‌و كارتێكەری‌ لەنێو جیهانی‌ ئیسلامدا، ركەبەری‌ كۆماری‌ ئیسلامییە‌و پێوەندیی‌ بە هێز‌و رێككەوتنە یەك لە دوای‌ یەكەكانی‌ لەگەڵ‌ رۆژئاوا‌و یە تایبەت ئەمریكادا هەمیشە جێگەی‌ رەخنە‌و تەنانەت ئێرەیی‌ كۆماری‌ ئیسلامییە‌و ئەو رێژیمە هەر جۆرە بەهێزبوونێكی‌ عەرەبستان لە ناوچە‌و جیهاندا بە لەمپەرێك لەسەر گێچەڵخوازییە دەرەكییەكانی‌ خۆی‌ دەزانێت، بەتایبەت ئەگەر ئەو بەهێزبوونە لە رێگەی‌ دۆستایەتی‌‌و هاوپەیوەندی‌ لەگەڵ دوژمنانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و لە سەرەوەی‌ هەمووان، ئەمریكاوە بێت.

دووهەم ئەوەی‌ كە سەردانەكەی‌ كلینتۆن لەكاتێكدایە كە كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و عەرەبستان لە ناوچەی‌ هەستیاری‌ ژئۆپۆلیتیكی‌ "خەلیجی‌ عەدەن‌و بابولمەندەب" شەڕێكی‌ ناڕاستەوخۆ لە نێوانیاندا هەڵگیرساوە‌و ئەم ناوچەیان كردۆتە شوێنی‌ ململانێی‌ سیاسی‌، ئیدئۆلۆژیك‌و سەربازیی‌ نێوان خۆیان. لەم بارودۆخەدا كە شیعەكانی‌ "حووسی‌" لە یەمەن، بە پشتیوانیی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌، دەسدرێژییان كردۆتە سەر خاكی‌ عەرەبستان‌و سوپای‌ یەمەنیان وەزاڵە هێناوە، هاوكاری‌‌و پشتیوانیی‌ سەربازی‌، سیاسی‌‌و لۆجستیكیی‌ ئەمریكا لە دەوڵەتی‌ یەمەن‌و عەرەبستان دەتوانێ‌ هاوكێشەكە بە قازانجی‌ ئەو وڵاتانە بگۆڕێ‌‌و رێگا لە ئاژاوەنانەوەی‌ هەرچی‌ زیاتری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ پەرەپێدانی‌ بیاڤی‌ ژئۆپۆلیتیكی‌ خۆی‌ بەرەو ناوچەكانی‌ شاخی‌ ئەفریقا‌و ناوەڕاستی‌ ئەفریقا بگرێت، كە رێژیم هەر ئێستاش لە هێندێك وڵاتی‌ وەك سۆمالی‌‌و سوودان، پێوەندییەكی‌ بەهێز‌و كارگەرییەكی‌ حاشا هەڵنەگری‌ لەسەر رێكخراوە تیرۆریستییەكان هەیە.

سێهەم ئەوەی‌ كە ئەم سەردانەی‌ هیلاری‌، پشتیوانییەكی‌ ئاشكرابوو لە رۆڵی‌ عەرەبستان لە پرۆسەی‌ ئاشتیی‌ نێوان ئیسراییل‌و وڵاتانی‌ عەرەبیدا‌و هەروەها هێوربوونەوەی‌ پێوەندییەكانی‌ سووریە‌و عەرەبستان كە دەتوانێت بوارخۆشكەر بێت بۆ دابڕانی‌ سووریە لە كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و لە ئاكامدا رێگرتن لە پشتیوانیی‌ رێژیم لە رێكخراوگەلی‌ وەكوو حەماس‌و حیزبوڵڵا‌و...‌و تێكدانی‌ پرۆسەی‌ ئاشتی‌.

چوارەم ئەوەی‌ كە وەك هیلاری‌ داوای‌ لە عەرەبستان كردووە، ئەمریكا دەیهەوێ‌ عەرەبستان دابینكردنی‌ نەوتی‌ وڵاتی‌ چین لە ئەگەری‌ سەپاندنی‌ گەمارۆ بەسەر ئێراندا، گەرەنتی‌ بكات‌و بەمجۆرە بە رەواندنەوەی‌ نیگەرانییە ئابوورییەكانی‌ چین، بەتایبەت لە بواری‌ وزە‌و سووتەمەنیدا، ئەم وڵاتە لە بەكارهێنانی‌ مافی‌ ڤیتۆ دژ بە گەمارۆی‌ نەوتیی‌ ئێران لە بڕیارنامەی‌ داهاتووی‌ ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ نەتەوەیەكگرتووەكاندا واز بهێنێت. عەرەبستان خاوەن نەوتێكی‌ زۆرە‌و دەتوانێ‌ ئەو خزمەتە بە رۆژئاوا بكات، بەڵام داخۆ چین بەو مامەڵە رازی‌ دەبێ‌؟ یان عەرەبستان رازی‌ دەبێ‌ نرخی‌ ئەو كارە بدات‌و گوێ‌ لە هەڕەشەكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ نەگرێت كە دەڵێ‌ یان هەموومان دەبێ‌ نەوت بفرۆشین یان هیچ كەس؟

پێنجەم ئەوەی‌ كە هیلاری‌ باسی‌ لە دانانی‌ بنكەی‌ قەڵغانی‌ دژەمووشەكی‌ لە وڵاتانی‌ عەرەبی‌ كەنداو كرد كە بێگومان رووی‌ ئەو هەڕەشانە هەمووی‌ لە ئێرانە، هەروەها دەبیسترێت ناوگانی‌ جەنگیی‌ تازە هاتۆتە ناوچە، كە ئەمانە هەمووی‌ دەتوانێ‌ هەڕەشەیەك بێت بۆ پاشەكشە كردن بە رێژیم لە بەرزە فڕییە ناوكی‌‌و مووشەكییەكانیدا كە هەڕەشە لە ئاسایش‌و سەقامگیریی‌ ناوچە دەكات.

بە لێكدانەوەی‌ هەموو ئەو تەوەرانە بەو دەرئەنجامە دەگەین كە ئەمریكا دەیهەوێ‌ هاوبەندییەكی‌ چڕتر لە ناوچەكەدا پێك بێنێ‌ بۆ تەریكخستنەوە‌و رێگرتن لە تەشەنەسەندنی‌ بیاڤی‌ دەستێوەردانەكانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ لە ناوچەكە‌و هەروەها لاوازتركردنی‌ پێگە‌و سەنگی‌ ئەم رێژیمە لە هاوكێشە جیهانییەكاندا.

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com