بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

روونكردنەوەی سكرتاریای حدكا

سەبارەت بە تۆمەتی كوشتنی پێنج كادر‌و پێشمەرگەی‌ شیوعی‌ لە لایەن حیزبەوە

 

لەم رۆژانەی‌ دواییدا سایتی‌ "نوچە" وتووێژێكی‌ لەگەڵ كەسێك بە ناوی‌ قادر رەشید كە كوتراوە سەركردە‌و كادری‌ دیرینی‌ حیزبی‌ شیوعی‌ بووە، ئەنجام داوە. لەو دیمانەیەدا ناوبراو ئاماژە بەوە دەكا كە لە شەڕی‌ پشت ئاشان كە لە نێوان یەكیەتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان‌و حیزبی‌ شیوعیی‌ عێراقدا روی داوە حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران دژ بە حیزبی‌ شیوعی‌ لە گەیاندنی‌ چەك‌و تەقەمەنی‌‌و كەل‌و پەل‌و خواردن یارمەتیی‌ یەكیەتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانی‌ داوە؟!‌و ئاماژەش بەوە دەكا كە پێنج كادر‌و پێشمەرگەی‌ شیوعی‌ لە لایەن حیزبی‌ دێموكراتەوە شەهید كراون؟!

بە لە بەرچاوگرتنی‌ پێوەندیی‌ دێرین‌و دۆستانەی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران لە گەڵ حیزبی‌ شیوعی‌ ئەو ئیدعایە بە تەواوەتی‌ ناڕاست‌و هەڵبەستراوە‌و هیچ بنەمایەكی‌ واقیعی‌ نیە.

لە پێوەندی‌ لەگەڵ ئەم كیشەیەدا پێویستە ئەو راستیەش وەبیربێنینەوە كە شەخسی‌ دوكتور سادق شەرەفكەندی‌ كە ئەو كات جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران بوو بۆ نێوبژیوانی‌‌و كۆتایی‌ بەو شەڕە ماوەی‌ چەند رۆژ لە نێوان هەر دوو لادا لە هاتوچوَدا بوو‌و تەنانەت چەند هاوڕێی حیزبی‌ شیوعیش كە لە لای‌ یەكیەتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستانەوە دەست بەسەر بوون بە هەوڵ‌و نێوبژیوانیی‌ دوكتور سادق شەرەفكەندی‌ ئازاد كران.

 

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

سكرتاریا

2009-12-21

30/9/1388

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com