بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

تاقیكردنەوەی مووشەكی دوورهاوێژی سێجێلی 2‌و

دۆخی گرژو ئاڵۆزی كۆماری ئیسلامی

 

  كەیهان یۆسفی

كۆماری ئیسلامی ئێران، هەنووكە گرنگترین هەڕەشەیە بۆ تەناهی نێونەتەوەیی‌و دۆخی نالەباری نێوخۆیی‌و كێشەی ناوكی ئەم وڵاتە گەرمترین باسی رۆژەڤی كۆڕ‌و كۆمەڵە نێونەتەەوییەكانە .

وەڵام نەدانەوە بە خواست‌و داخوازییەكانی كۆمەڵگای جیهانی‌و پێڕەونەكردنی یاسا‌و بەڵێین نامە نێونەتەوەییەكان بووەتە هۆی بە كارهێنانی گەمارۆی زیاتری ئابووری ئەم وڵاتە لە لایەن زلهێزە جیهانیەكانەوە. كۆماری ئیسلامی تۆمەتبارە بە دەستێوەردان لە كاروباری وڵاتانی دراوسێی‌و ئاڵۆزتر كردنی دۆخی نێوخۆیی ئەو وڵاتانەو پەرەپێدانی گرژی‌و تیرۆریزم‌و لەمەترسی خستنی ژیان‌و ئاسایش‌و تەناهی خەڵكی ئەم وڵاتانە وهەروەها نیگرانی كۆمەڵگای جیهانی.

هەرچەند ئەمڕۆ پێگەی ئێران لە ئاستی نێو نەتەوەییدا لە دۆخێكی زۆر خراپ دایە‌و تەریك كەوتووەتەەوە، بەڵام لە بەرەوپێشبردنی پلان‌و بەرنامەكانی خۆی بێ لە بەرچاوگرتنی خواست‌و داخوازییەكانی وڵاتانی جیهان‌و هاووڵاتیانی خۆی بەردەوامە.

رۆژی چوار شەمە 16ی دێسامبر، ئیدارەی پڕوپاگەندەی وەزارەتی بەرگری كۆماری ئیسلامی لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە كۆماری ئیسلامی بە سەركەوتنەوە مووشەكی دوور هاوێژی سێجێلی دووی تاقیكردوەتەوە.

مووشەكی سێجێلی 2 لە بەروارد لە گەڵ نموونەی تاقیكراوی پێشوو لە هێزی مانۆڕدانی زۆرتر‌و هەروەها ماوەی كەمتری كاتی هاویشتن بە هرەمەندەكە لە دەرنجامداتوانایی هێرشێكی زۆرتری هەیە. هەروەها ئەم مووشەكە لە سووتەمەنی بەستوو(جامد) كەڵك وەردەگرێت‌و لە دوو قۆناغدا دەهاوێژرێ. بە پێچەوانەی ئەو مووشەكانەی كە لە سووتەمەنی تراو(مایع) كەڵك وەردەگرن ئەم مووشكە بە شێوەی ئامادە بە كار دەهێنرێت‌و پێویست ناكا بەر لە هاویشتن ئەمباری سووتەمەنیەكەی پڕ بكات.

لە هاویشتنی مووشەكی دوو قۆناغیدا ، لە قۆناغی یەكەمدا ئەمباری یەكەمی سووتەمەنیەكە لێ جیا دەبێتەوەو مووشەكەكە بێ هەڵگرتنی كێشی زیادی بەرەو مەبەستی دیاریكراو بە هێز‌و توانایەكی زۆرترەوە رێگەكەی دەپێوێ.

بە ئیدعای بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی، بە كەڵك وەرگرتن لە ئەم مووشەكە دەتوانن لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەكی سەربازی ئیسرائیل یان ئامریكادا، وڵاتی ئیسرائیل‌و بەرژەوندییەكانی ئامریكا لە وڵاتانی ناوچەی كەنداو‌و هەروەها توركیە‌و بەشێك لە ئەورووپا بپێكێن‌و لە بەرامبەر هەڕەشە‌و هێرشەكانی ئەو وڵاتانەدا لە خۆ بەرگری بكەن.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە كۆماری ئیسلامی جیا لە قەیرانی ناوكی‌و گوشاری نێونەتەوەیی، لە نێو خۆی وڵاتیشدا تووشی كێشە‌و ناڕزایەتی خەڵكەو ماوەی زیاتر لە شەش مانگە خوپیشاندان وناڕزایەتیەكان دژی ئەم رێژیمە‌و دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد بەردەوامە. لە زۆربەی زانكۆكانی ئێراندا كۆمەڵانێكی زۆر لە خوێندكاران ناڕزایەتی خۆیان بەرانبەر بە ئەم رێژیمە دەردەبڕن‌و سەرۆك كۆمارەكانی پێشووی ئەم وڵاتە واتا خاتەمی‌و هاشمی رەفسەنجانی‌و هەروەها سەرۆك وەزیرانی دەیەكانی شەستی ئەم وڵاتە، میرحوسێنی مووسەوی‌و كەڕووبی سەرۆكی پارلمانی شەشمی ئەم رێژیمە لە ریزی ناڕازییەكانن‌و جیا لەمانەش زۆربەی كەسایەتیە ئایینیەكانی ئەم وڵاتەش وەكوو ئایەتۆڵڵا مونتەزری، پشتیوانی لە خۆپیشاندەران دەكەن.

دۆخی ئاڵۆزی نێوخۆیی كۆماری ئیسلامی‌و دروستبوونی كەلێنێكی بێ وێنە لە بازنەی سەروەی دەسەڵات لە ماوەی زیاتر لە سی ساڵ دەسەڵاتدارێتی ئەم رێژیمە‌و ملهۆڕی‌و گوێنەدانەكانی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی بە بەڵێن‌و خواستە نێونەتەوەییەكان‌و ویستی وڵاتانی جیهان بۆ بە كارهێنانی گەمارۆی زیاتر دژبە ئێران، كە نوێترینی ئەم گەمارۆیانە پەسەند كردنی گەمارۆی نەهەناردنی بەنزیین لە پارلمانی ئامریكادا بوو، دۆخی ئەم وڵاتەی بەرەو ئاكامێكی تایبەت بردووە. ئاكامێك كە كاربەدەستانی ئەم وڵاتەی خستوەتە ژێر گوشارێكی فراوانەوە.

هەر چەند بەر پرسانی كۆماری ئیسلامی بە رواڵەت لە بێ كاریگەر بوونی گەمارۆكان باس دەكەن بەڵام لە واقعدا ئابووری نەخۆش‌و دۆخی نالەباری بژێوی خەڵكانی ئێران‌و گرانی‌و رێژەی زۆری بێكاران ،سەرەڕای بەهرەمەند بوون لە كانگاكانی فراوانی سروشتی وەك دووهەمین وڵاتی خاوەن نەوتی جیهان‌و هەروها دووهەمین وڵاتی خاوەن گازی جیهان ئاوەژووی ئیدعاكانی بەرپرسانی ئەم رێژیمەیە.

كۆماری ئیسلامی لە دۆخێكی ئاوەها دا لە جیاتی خزمەتگوزاری‌و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی گیرو گرفت‌و داخوازییەكانی هاو وڵاتیانی، خەریكی تاقیكردنەوەی مووشك‌و دابینكردنی چەك‌و كەرەستەی نیزامیە.

تاقیكردنەەوی مووشەك‌و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە چەكی ناوكی‌و لە لایەكی دیكەشەوە شەپۆلی خرۆشانی خەڵكانی ناڕازی‌و زۆربوونی رێژەی دەستبەسەركراوان‌و زیندانیانی سیاسی‌و مەدەنی لە بەندیخانەكانی ئەم رێژیمە تەنیا بە هۆی داخوازی رەوا‌و بیرجیاوازیەوە ئەم پرسیارە دەهێنێتە ئاراواە كە ئایا ئەم كردەوانەی كۆماری ئیسلامیە لە راستای دابینكردنی بەرژەوەندی گشتی‌و نەتەوەیی دایە یان لە راستای مسۆگەركردنی حەز‌و خۆزگەی تاقمێكی تایبەت؟

ئایا لەم هەلومەرجەدا گەلانی ئێران پێویستیان بە باشتربوونی دۆخی بژێوی خۆیان‌و دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكانی ئابووری هەیە یان چەكی ناوكی‌و مووشەكی سێجێلی دوو؟

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com