بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

پەیامی‌ یەكیەتیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

بە بۆنەی‌ 26ی‌ سەرماوەزەوە

 

 

هەڤاڵانی‌ خۆشەویست!

خووشك‌و برای‌ هێژا!

ئێمە بە ناوی‌ یەكیەتیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانەوە، بە بۆنەی‌ 26ی‌ سەرماوەز رۆژی‌ پێشمەرگەی‌ كوردستان، پیرۆزبایی‌ گەرمی‌ خۆمان ئاراستەی‌ سەرجەم پێشمەرگەكانی‌ كوردستان‌و بە تایبەتی‌ پێشمەرگە ئەمەگناس‌و شۆڕشگێڕەكانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران دەكەین.

بیر‌وباوەڕ، هێز، ئیرادە‌و خۆڕاگریی‌ پێشمەرگە، لەگەڵ‌ ئەوەی‌ كە سەلمێنەری‌ زیندووبوونی‌ نەتەوەیەكن، خوڵقێنەری‌ دەیان‌و سەدان شانازیی‌ جۆراوجۆر لە مێژووی‌ رزگاریخوازیی‌ نەتەوەی‌ كوردیشە.

خۆڕاگری‌‌و فیداكاریی‌ پێشمەرگە، ورەبەخش‌و هاندەری‌ هەستی‌ نەتەوایەتی‌‌و خەبات بۆ دابینكردنی‌ ئازادی‌‌و دێموكراسییە. بۆیە جێی‌ خۆیەتی‌ خەڵكی‌ كوردستان‌و لاوان رێز لە ئیرادەی‌ پۆڵایینی‌ هێزی‌ پێشمەرگە بگرن، شانازیی‌ پێوە بكەن‌و شانبەشانی‌ هێزی‌ پێشمەرگە، لە پێناو داكۆكی‌ لە مافەكانیان تێ‌بكۆشن.

پێشمەرگە پارێزەرێكی‌ بە بیرو باوەڕە كە لە پێناوی‌ خەبات بۆ دێموكراسی‌، ئازادی‌‌و مسۆگەركردنی‌ مافی‌ نەتەوەیی‌ خۆی‌‌ لە هەموو مێتۆدێكی‌ خەبات كەڵك وەردەگرێت‌و دەیان ساڵە لە رەوتی‌ خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی‌‌و دابینكردنی‌ كۆمەڵگایەكی‌ دادپەروەرانەدا، رۆڵی‌ بەرچاوی‌ خۆی‌ گێڕاوەو هەمیشە لە مەتەرێزی‌ داكۆكی‌ كردن لە بەرامبەر دیكتاتۆران‌و حاكمانی‌ زاڵم بە سەر وڵاتەكەماندا خەبات‌و تێكۆشانی‌ بێ‌وچانی‌ خۆیان بە سەر بڵندییەوە بەڕێوە بردوەو لەو پێناوەشدا بە هەزاران قارەمانێتی‌‌و فیداكارییان نواندوە.

هەر بۆیە یەكیەتیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وێڕای‌ پیرۆزبایی‌ كردنی‌ ئەو رۆژە لە سەرجەم پێشمەرگەكانی‌ كوردستان، جارێكی‌ دیكە پەیمان نوێ‌ دەكاتەوە كە حەتا گەیشتن بە ئازادی‌‌و رزگار كردنی‌ یەكجاری‌ نەتەوەكەمان لە بندەستی‌، شان بەشانی‌ هێزی‌ پێشمەرگەی‌ كوردستان لە سەنگەری‌ هەرە پێشەوەی‌ خەباتدا تێكۆشانی‌ سیاسی‌‌و مەدەنی‌ خۆی‌ بەردەوام دەكات.

بەسپاسەوە

 

یەكیەتیی‌ لاوانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

26ی‌ سەرماوەزی‌ 1388ی‌ هەتاوی‌

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com