بەخێر بێن بۆ ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان"                                ماڵپەڕی‌ "هەڵۆی‌ كوردستان" ماڵپەڕی‌ هەموو كورد‌و كوردستانییەكە


ده‌سپێك
هه‌ڵۆی‌ كوردستان
سیاسه‌ت
كۆمه‌ڵایه‌تی‌
ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر
وتووێژ
شه‌هیدان
كتێب
سروود‌و وته‌ی‌ به‌نرخ
وێنه
فارسی
ئارشیو
پێوه‌ندی‌
لینك
 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بەیاننامەی‌ هاوبەش سەبارەت بە بڕیاری‌ داخستنی‌ D.T.P

 

رۆژی‌ هەینی‌، رێكەوتی‌ 11-12-،2009 دادگای‌ یاسای‌ بنەڕەتیی‌ توركیە بڕیاری‌ داخستنی‌ پارتی‌ كۆمەڵگای‌ دێموكراتی‌ توركیە (D.T.P) ی‌ بە تومەتی‌ هاوكاری‌ لەگەڵ ترۆریزم دەركرد‌و هاوكات ئەحمەد تورك، سەرۆكی‌ ئەو حیزبە‌و "ایسل توغلو‌و"و 37 كەس لە كەسایەتییەكانی‌ D.T.Pی‌ بۆ ماوەی‌ 5 ساڵ كاری‌ سیاسی‌‌و ئەندامەتی‌ لە هەر حیزبێكی‌ سیاسیی‌ توركیەیان لێ‌ قەدەغە كرا.

بڕیاری‌ ئەو دادگایەی‌ توركیە لە كاتێكدا دەردەچێ‌ كە لە ماوەیەك لەوە پێشەوە لە لایەن حكوومەتی‌ توركیەوە رەوتێك بۆ دابینكردنی‌ هێندێك لە مافە سەرەتایی‌یەكانی‌ گەلی‌ كورد دەستی‌ پێ‌ كردبوو‌و چاوەڕوان دەكرا درێژەی‌ ئەو رەوتە بە سەرئەنجامێكی‌ باش بە قازانجی‌ كوردەكانی‌ كوردستانی‌ توركیە‌و وڵاتی‌ توركیە بە گشتی‌ تەواو بێ‌، بەڵام بێ‌گومان ئەم بڕیارە دەتوانێ‌ كوسپێك لە سەر رێگای‌ بەرەوپێشچوونی‌ رەوتەكە دابنێ‌ بە چەشنێك كە هەر ئێستا بۆەتە هۆی‌ ئاڵوزی‌‌و بشێوی‌ زیاتر لەم وڵاتەدا.

ئێمە، وێڕای‌ مەحكوومكردنی‌ حوكمی‌ داسەپاوی‌ دادگای‌ یاسای‌ بنەڕەتیی‌ توركیە بە سەر D.T.Pدا هیواداری‌ دەردەبڕین سەرەڕای‌ ئەمەش رەوتی‌ كرانەوەی‌ دێموكراسی‌ بە رووی‌ كورددا بەردەوام‌و بەئاكام بێ‌. هەروەها هیوادارین كە خوشك‌و برا كوردەكان‌و دەوڵەتی‌ توركیە بتوانن بە هاوكاریی‌ زیاتر لە رێگای‌ تێ‌پەڕبون بە سەر ئەم ئاستەنگەدا، یارمەتیدەری‌ بەرەوپێشچوونی‌ هەنگاوەكانی‌ پرۆسەی‌ سیاسی‌‌و دێموكراتی‌ لەو وڵاتەدا بن.

 

 

حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

كۆمەڵەی‌ شۆرشگێری‌ زەحمەتكێشانی‌ كوردستانی‌ ئێران

سازمانی‌ خەباتی‌ كوردستانی‌ ئێران

پارتی‌ ئازادیی‌ كوردستان

14 – 12- 2009

 

 

 

 

لاپه‌ڕه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌

پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ڵۆی‌ كوردستان

بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ كوردستان"‌ قه‌ده‌غه‌یه

Copyright © www.heloykurdistan.com