روونكردنەوەیەك سەبارەت بە دوو كردەوەی نابەجێو
ناڕەوا
كە لە لایەن دەستوپێوەندییەكانی رێژیمەوەو بە ناوی
حدكا بەڕێوە دەچێ
ماوەیەكە
كەسانێكی نەناسراو لە ورمێو ناچەكانی دەوروبەری
دەستیان داوەتە نووسینی دروشم بە دژی پارتی كرێكارانی
كوردستان (پ ك ك)و لە ژێر هەر دروشمێكدا ناوی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران دەنووسن.
ئەم كردەوە پیلانگێڕانانەیە لە ناوچەی سۆماو لە
دەبیرستانەكانی بەناو ئیمام خومەینیو تاڵقانیی شاری
ورمێدا بەڕێوە چووەو تووڕەییو ناڕاحەتیی قوتابییانی
كوردو نیشتمانپەروەری ئەو خوێندنگایانەی بەدواوە بووە.
هەروەها لە ناوچەی سەلاسی باوەجانیشدا كەسانێكی
نەناسراو
دەستیان كردووە بە ئازار و ئەزیەتی خەڵكو بە ناوی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە، بە زوَر لە
خەڵكو كاسبكارانی ناوچەكە پارە وەردەگرن.
دەبێ بگوترێ ئەو جۆرە كردەوە نابەجێیانە لە هیچ
حیزبێكی شۆڕشگێڕو پێشكەوتوو ناوەشێتەوەو تەنیا لە
لایەن كەسانێكەوە بەڕێوە دەچێ كە دەستو پێوەندیی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی بن. بۆیە پێویستە خەڵكی
چاوكراوەی كوردستان لە پیلانەكانی رێژیم ئاگادار بنو
پووچەڵیان بكەنەوە.
كۆمسیۆنی تەشكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
رادەگەیەنێت كە ئەو كەسانەی كە ئەو جۆرە كارانەیان
كردووەو لە داهاتووشدا دەیكەن هیچ پێوەندییەیەكیان بە
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە نیە.