سه‌ردار پشده‌ری ناهێڵم ناویشت بنوسرێ
سه‌ردار پشده‌ری ـ له‌نده‌ن
هه‌موومان
ده‌زانین رژێمی جه‌مهوری ئیسلامی له‌و رۆژه‌ی هاتۆته ئاراوه
پێشێلکاری مافی مرۆڤ‌و یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێکیشه په‌نای بردوه بۆ دروستکردنی ئۆتۆم‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆرێش له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رانی ئێرانیش بۆ‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگ نه‌بێ‌و گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی
سیاسی له‌سه‌ر ئێران دروست بکات‌و هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر
بکاته‌وه، به توند کردنی سزای نێونه‌ته‌وه‌ی یان به
په‌لاماردانێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، بێجگه له‌وه‌ی که
ئێمه له‌پێش هه‌موو که‌سدا گۆڤاری
(Newsmax)
مان ده‌ست که‌وت که ده‌ڵێ ئێران به‌ره‌و رۆژێکی ره‌ش
ده‌روات‌و شه‌ڕێکی شه‌ش رۆژه‌ی گه‌رم به رێگاوه‌یه،
رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش له 19 – 5 – 2009 بابه‌تێکی بڵاو کرده‌وه
له‌ژێر ناوی (ئیسرائیل به‌ته‌مایه له‌كوردستانه‌وه هێرش
بكاته سه‌ر ئێران)، له هه‌ردووک روشه‌وه گه‌لی کورد
زه‌ره‌رێکی زۆری لێده‌که‌وێ، ئه‌و هۆکارانه‌ش ئێمه‌ی جولاندو
ویستمان له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و گێژه‌ڵوکه سیاسیه‌دا کێشه‌ی کورد
بجولێنینه‌وه له ناوخۆ‌و له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یدا
به‌شێوه‌یه‌کی سیاسی له رێگای خۆ کاندید کردنمان بۆ سه‌رۆک
کۆماری ئێران.
ئه‌وه‌بوو ئێمه له 28 – 4 – 2009 به ئیمێڵێک داوامان له
سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران کرد که فۆڕمی خۆ کاندید کردن بۆ
به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان بۆ بنێرێ، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی
به‌و خۆ کاندید کردنه‌ی ئێمه سه‌رسام بوون‌و وتیان ئه‌و
ماسته بێ موو نیه، سه‌ردار پشده‌ریه‌کی 30 ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری
نه‌ته‌وه‌یی ناسراو له‌ناو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی به موفت
خۆی کاندید ناکات، به‌شداری سه‌ردار له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا
بومه‌له‌زه‌یه‌کی سیاسی له ئێران دروست ده‌کات‌و کورده‌که‌مان
لێ راست ده‌کاته‌وه، به‌راستبوونه‌وه‌ی کورده‌کانیش به‌شێک
له فارس‌و تورک‌و عه‌ره‌به‌کانی ناو ئێران‌و ده‌ره‌وه لێمان
راست ده‌بنه‌وه‌و ئاگر له خه‌رمانی جمهوری ئیسلامی ئێران
به‌رده‌بێت.
له راستیدا ئێمه له‌سه‌ره‌تادا ده‌مانزانی که
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێگا به ئێمه نادات که خۆمان کاندید
بکه‌ین‌و وه‌ڵامی ئێمه ناده‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که
میداو رادوێ‌و ته‌له‌فزوێنه کوردیه‌کان که‌مته‌رخه‌م بوون‌و
بایه‌خێکیان بۆ خۆ کاندید کردنه‌که‌ی من دانه‌نا، به‌ڵام خۆ
کاندید کردنه‌که‌ی ئێمه زیاتر بۆ جولاندنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد
بوو، که کێشه‌که‌شی جولانده‌وه، بۆ یه‌که‌م جاره
ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران به‌و شێوه‌یه ناوی کورد
بهێنێ‌و ئایه‌توڵا کروبیه‌ک بهێننه ئاراوه‌و بڵێ من کوردم‌و
ده‌نگ بۆ من بده‌ن‌و پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانیان
هێنایه کایه، خامه‌نه‌یی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی
ئێرانی دوای 20 ساڵ بۆ یه‌که‌مجار هاته کوردستان‌و له‌شاری
سنه وتی (سه‌ردار پشده‌ریه‌ک خۆی کاندید کردوه بۆ
سه‌رۆکایه‌تی ئێران، ئه‌و پیاوه ده‌یه‌وێ ئێران
هه‌ڵبوه‌شێنێ)، بێجگه له هه‌لوێستی سه‌رانی جمهوری ئێرانی،
له‌پاڵ ئه‌و خۆ کاندید کردنه‌دا هه‌ندێ نامه‌ی سیاسیشمان بۆ
کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناردوه‌و توانای کوردمان نیشان داوه
بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئێران به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌سه‌ڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران
نه وه‌ڵامی داواکه‌ی منیان دایه‌وه‌و ناویشیان نه‌خستمه ناو
لیستی خۆ کاندید کردنه‌وه، که ئه‌وه‌ش به‌به‌رژه‌وه‌ندی من
ته‌واو بوو، به‌ڵام خۆ کاندید کردنه‌که‌مان هه‌ڵکه‌ندنی
سه‌نگه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و خۆ نیشاندانێکی پڕتوانایی بوو،
ئێمه تێک نه‌شکاوین، ناویان نه‌خستوینه ناو لیسته‌که‌وه تا
ده‌نگمان بۆ بدرێ‌و له هه‌ڵبژاردندا نه‌مان دۆڕاندوه، بۆیه
ئێستا خۆمان به‌سه‌رۆک کۆماری ئێران ده‌زانین‌و لێره‌ش
به‌دواوه وه‌ک سه‌رۆک کۆمارێکی داهاتووی ئێران په‌یوه‌ندی
به‌کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌که‌ین.
خۆشمان ئاماده کردوه بۆ هه‌موو گۆڕانکاریه‌ک‌و له‌هه‌ل‌و
مه‌رجێکی سیاسی دا به‌پشتیوانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئێران له رێگای کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه،
گه‌لی کوردیش لێره به‌دواوه داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێران
ده‌کات‌و هیچی تر خۆی به بچوکتر نازانێ له فارس‌و تورکه‌کانی
ناو ئێران‌و له‌به‌ر ئه‌وان ناپاڕێته‌وه‌و داوای مافیان لێ
ناکات.
21 – 5 - 2009