هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

وەفاداری بە ڕێبازی پیرۆزی شەهیدان، و ەفادارییە بەشیری حەڵاڵی دایکمان

چاپکردن

 خوێنەرانی خۆشەویست،ئازادی خوازان و نیشتمانپەروەرانی کوردو کوردستان،ڕۆڵە بەوەفاکانی گەلی کورد لەهەر چوارپارچەکەی کوردستان و سەرجەم ڕۆڵە بەشەڕەفەکانی گەلی کورد لە هەرگۆ‌شە و کەنارێکی ئەمجیهانە سڵاوی گەرمو شوڕشگێڕانەتان پێشکەش. ئازیزان ڕۆژی 10خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدرانی پێشەوای مەزن و بلیمەتی بێوێنەو سەرۆک کۆماری سادق و زاناو دڵسۆزی پاک و بێ گەردی کوردو کوردستان ،پێشەوا قازی محەممەدی سەردارو سەروەرمان و حمەحوسێن خانی سەیفی قازی و اتا ئامۆزای قازی محەممەدی مەزن و ئەبولقاسمی سەدری قازی و اتا برای قازی محەممەدی نەمرە.

 

xalid_xorinji_-_shahidan_xakalewa_2

 

قازی محەممەد لەساڵی 1900 زاینی لە شاری مهاباد لە بنە ماڵەیەکی ڕۆشەنبیرو نیشتمانپەروەر لە دایک بوا و کوڕی قازی عەلی کوڕی میرزاقاسم قازییە.قازی مەزن سەرەتا پەیوەندی دەکات بەکۆمەڵەی ژێکافەوەو دەشتە ناو کاروباری سیاسی تەشکیلاتی کۆمەڵەوەو پاشان بەهاوکاری تێکۆشەرانی کۆمەڵە،هەوڵدەدەن و دەیکەن بەحیزبی دێموکڕات و قازی نەمر بەهۆی و شیارێوە دەکرێ بە کسرتێری حیزب و پاشان لەڕۆژی 22-1-1946 کۆماری کوردستان ڕادەگەیەندرێ و قازی ئازاو زانا بە سەرۆک کۆماری کوردستان دیاری دەکرێ و هەزاران مخابن ئەو کۆمارە تەنیا 11مانگ تەمەنی دەبێ و هێزەکۆنەپەرستەکانی شای خائینزادە دەست بەسەر کوردستاندادەگرنەوەودوای ئەوەی کوردستان بەتەواوی دەخەنەوە ژێردەستی خۆیان ئەو جار پەنا بۆ تاوانێکی گەورەو لەبیرنەکراودەبەن و کاتژمێر 3:10 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی 10خاکەلێوەی 1326ی هەتاوی بەرامبەر 30-3-1947زاینی لە چوارچرای شاری مهاباد ، و اتا لەو جێگایەی کە ڕۆژی 2ی ڕێبەندانی ساڵی 1325ی هەتاوی، 1-22-1946 زاینی ڕێو ڕەسمە شکۆدارەکەی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستانی تێدا بەڕێوەچو، ڕاست لەو جێگایە و دوای چەند مانگ ڕاگرتنیان لە ژێر فشارو ئەشکەنجە، بەڵام کە زانیان ئەو ڕۆڵە دڵسۆزانەی کوردو کوردستان ئامادەنە پێشوازی لە مەرگی سەر بەرزانەیان لە پێناوی کوردوکوردستانا بکەن بەڵام ئامادەنین ژیانی سەرشۆڕانە قبوڵبکەن و پشت لە گەل و وڵاتەکەیان بکەن دوژمنانی داخلە دڵو شەوپەرستانی مێژوو لە بەناو دادگایەکی ئەو نیزامە گەندەڵەدا حوکمی ئیعدامیان بە سەردا سەپاندن و ئەو حوکمە زاڵمانەیان لەو ڕۆژەدا بەڕێوەبردو بخابن لەبنەماڵەی سەربەرزی قازێ کان 3 ڕۆڵەی چاونەترس و 3 میرخاسی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتیان لەدارداو بنەماڵەی ئەو سەر بەزانەیان بێ بەشکرد لە و تەشیرنەکانی ئەو ئازیزانەو کوردو کوردستانیشیان بێبەشکرد لە و تارە بەهێزەکانی سەرۆک کۆمارە و شیارو زاناکەیان. دوژمنانی کوردو کوردستان بە خەیاڵی خاوی خۆیان پێیان و ابوو ئەگەر قازی مەزن لەناو بەرن ئیتر کوردو کوردستان قازی تری لێ لەدایک نابێتەوە و بۆ هەتاهەتایە کورد دەکەن بە ژێر دەستی خۆیان و کوردستانیش دەکەن بە مۆڵگای حەسانەوەی خۆیان، بەڵام خۆشبەختانە ئاواتە گڵاوەکانیان بون بە بڵقی سەر ئاو و قازی مەزن هەر بەر لەئیعدامی بە کۆنەپەرستانی ڕاگەیاندو فەرمووی ئێوە ئێستا قازی محەممەدێک لەدار دەدەن بەڵام سبەی سەدان و هەزاران قازی محەممەدی تر لە دایک دەبن. هەزاران سڵاو لەو ڕۆڵە سەربەرزانەی کوردو کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان،هیوادارم سەرجەم ڕۆڵە بەشەڕەفەکانی کوردو کوردستان لە سەر ڕێبازە پیرۆزەکەی شەهیدانی سوور خەڵاتی گەل و نیشتمانە کەیان سووربن و بۆ وەدیهێنانی سەرجەم ئاواتە پیرۆزەکانیان کوردانەو مەردانەو ڕاستگۆیانەو نیازپاکانە قۆڵی هیممەت و خۆڕاگری هەڵماڵن و دەستی برایەتی و تەبای و هاوکاری بدەنەدەستی یەکتری و نەفرەت بکەن لە دوژمنانی ڕەنگاوڕەنگی کوردو کوردستان و ئەرکە ڕەسەن و ئەسڵێ کانی خۆیان فەرامۆش نەکەن و بۆ مقام و بەرژەوەندی بیرتەسکان و خۆ بەزلزانەکان و مقامپەرستە کان لە و ەزیفەی ئەسڵی و مێژووی سەر شانیان دوورنەکەونەوەو فریوی دەغەڵبازو جادوگەرەکان نەخۆن. هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردو کوردستان بەگشتی و شەهیدە نەمرەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بەتایبەتی و ڕوڕەشی و شەمەزاریش بۆ دوژمنانی کوردو کوردستان. هەر شەکاوەبێ ئاڵاپیرۆزەکەی دەستی سەرۆک کۆمارە جوانەمەرگەکەمان و پڕ ڕیبوارتربێ ڕێبازە پاکەکەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی و گشت شەهیدانی ڕێی ڕزگاری.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان