هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ئازادیی ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ له‌کۆت وبه‌ندی خورافات، نه‌ریت، ئایدیۆلۆژی و دیکتاتۆری

چاپکردن

nazdar_-_fedrealizm_2ئازادی چه‌مکێکی رێژه‌ییه‌، به‌ واتای" نه‌بوونی کۆت وبه‌ند و زۆر"ه‌ نه‌ک ئانارشیزم وبێ سه‌ره‌و به ره‌یی وبه‌ره‌ڵایی، ئازادی بریتیه‌ له‌و کرداره‌ جه‌سته‌یی وهزریانه ی که‌مرۆڤ له‌ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌یداوله‌ چواچیوه‌ی یاسایه‌کی دێموکراتیک وگه‌ل په‌سند دا ئه‌نجامی ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ که‌سانی دیکه‌ وبه‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌یه‌نێ، ئازادی هه‌قێکی ره‌وای مرۆڤه‌وهیچ چه‌شنه‌ ناهه‌قییه‌ک هه‌ڵناگرێ، ئازادی که‌رامه‌ت وشه‌خسییه‌ت ده‌دابه‌مرۆڤ ورێگه ‌نادا بکرێ به ‌ئامرازومۆره‌، ئازادی په‌ناو پشتیوان وپاسه‌وانی مافی مرۆڤه‌ونه‌خشی سه‌ره‌کیی هه‌یه ‌له‌هێنانه‌دی چاکه‌وبه‌خته‌وه‌ری وخۆشگوزه‌رانی بۆمرۆڤ و کۆمه‌ڵگا.

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئه‌قڵمه‌نده‌؛ ئه‌قڵ گرینگترین توانایه‌ که‌مرۆڤ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆی هه‌یه‌تی، ئه‌قڵ گه‌وهه‌ری یاسای ژیانی مرۆڤه ‌و چرایه‌که‌ بۆ رێنوێنی کردنی خواسته‌کان، واته رێنوێنی ده‌دابه ‌مرۆڤ که‌چ بخوازێ و چ بڵێ و چ بنووسێ وچۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکات. ئه‌قڵ چه‌مکێکی رێژه‌ییه‌و به‌رامبه‌ر به‌زۆری وگه‌وره‌یی وجۆراوجۆری زانیارییه‌کان سنوورداره‌. "دیکارت"گوتوویه‌تی:"ئه‌قڵ ده‌ره‌نجامی لۆژیکی شته‌ گه‌وره‌وبچووک وروون و ئاشکراکانه‌".

مه‌به‌ست له"ئازادی و‌سه‌روه ر‌یی ئه‌قڵ" هه‌مووجۆره‌ ئه‌قڵێک نیه‌، به‌ڵکووئه‌و ئه‌قڵه‌یه‌ که‌ پێوه‌ندی پته‌و وراسته‌وخۆی به‌ ئازادییه‌وه‌ هه‌یه‌ وله‌گه‌ڵ "بنه‌ما نه‌گۆڕ و ڕه‌هاکاندا نه‌گونجاوناته‌بایه‌وله‌پێناوی ئازادکردنی ئه‌قله‌ کۆت وبه‌ندکراوه‌کان دا"ئازایانه‌ خه‌بات ده‌کات.پێوه‌ندی ئه‌قڵ وئازادی رێژه‌یی وداهێنه‌رانه‌یه‌وده‌بێته‌

هۆی نرخاندن و گه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئه‌قڵی مرۆڤ وله‌ کاروباری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری وزانستی کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ونه‌خشی کاریگه‌روگرینگی هه یه‌.

 

nazdar_-_andishe_2


مرۆڤ به‌ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌یه‌؛واته‌ خاوه‌نی بیر ، بیرۆکه‌ ، بیر کردنه‌وه، گومان ، ترس ، خه‌م ونیگه‌رانی وهه‌روه‌ها خاوه‌نی روانگه‌، تێڕامان، تێڕوانین، تێبینی، پرسیار، ره‌خنه‌، پێشنیار، ڕاڤه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوێست وبڕیاره‌.

ئه‌ندیشه‌ چه‌مکێکی ڕێژه‌ییه‌؛کاری بیروئه‌ندیشه‌ ته‌نیا قبووڵ کردن نیه‌، به‌ڵکوو به ‌پله‌ی یه‌که‌م وسه‌رکیی داهێنانه‌، سنووری زانست وئه‌ندیشه‌ نابێ دیاری کراو بێ، له ‌بیرکردنه‌وه‌و ئه‌ندیشه‌دا ده‌بێ جێگه‌ بۆگومان هه‌بێ وده‌رفه‌تی هاتنه‌کایه‌ی هزری نوێ بۆمرۆڤ بڕه‌خسێ.

له‌چاخ وسه‌ده‌کانی دێریندا، ئایدیای ره‌هاولایه‌نگرانی نه‌رێت، "شک وگومان و وه‌ڵامی ڕوونیان"بۆگرینگ نه‌بوو، بیروبۆچوونی خورافی وپڕ له‌ وه‌هم مرۆڤی له‌ مرۆڤایه‌تی دوورخستبۆوه‌، تان وپۆی ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌کان لێک ئاڵابوون، ژیان و مه‌رگ به‌ ‌هۆی ئه‌فسانه‌کانه وه‌ ڕاڤه ده‌کران، ‌سێحروجادوخورافات ببوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ مرۆڤ نه‌توانێ ژیرانه‌ زانست وتێگه‌یشتنی خۆی بۆباشکردنی دۆخی ژیانی به‌کاربێنێ.پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌به‌ره‌ مرۆڤی به‌ره‌و ئه‌وه‌بردکه‌ هوشیاری وزانیاری له‌سه ر‌خۆی وشته‌کان ودیارده‌کان زیاتر بێ، گه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ بوو به‌ رووناک که‌ره‌وه‌ی رێگای رزگاری مرۆڤ له‌ کۆت و به‌ندی سێحرو جادووئه‌فسانه‌و خورافات.

ئه‌ومرۆڤانه‌ی که‌ به ‌رووناکی گه‌یشتوون و رووناکبیروبیرکراوه‌ن وخۆیان وه‌ک مرۆڤ ده‌ناسن وله‌شوێن وکاتی جیاوازدا خاوه‌نی بیرن وده‌زانن که‌چاوپۆشی له‌ رۆشنگه‌ری پێشێل کردنی مافی مرۆڤه‌، هه‌رگیز له‌تاریکی ناترسن وکارده‌که‌ن له‌پێناوی گۆڕینی شێوازی بیری ئه‌فسانه‌یی بۆ بیری واقیعی، خه‌بات ده‌که‌ن بۆئازادی له‌به‌کارهێنانی ئه‌قل وئه‌ندیشه‌ وئازایه‌تی له‌راگه‌یاندنی زانست وزانین.

ئه‌وبیروئه‌ندیشانه‌ی" که‌ شته‌ گه‌وره‌ وبچووک وروون و ئاشکراکان وراستییه‌ ڕێژه‌ییه‌کان "وه‌ک ره‌ها و"مقدس" یان بیروبۆچوونی خورافی وپڕله‌ وه‌هم وه‌ک "حقیقت" به‌خه‌ڵک بناسێنن، زیان به‌زانست وگه‌شه‌ و پێشکه‌وتنی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنن.ئه‌وبیروئه‌ندیشانه‌ی که‌سه‌رکوت وسرێنه‌وه‌ی بیروبۆچوون وده‌نگ وره‌نگه‌ جیاوازه‌کان به‌"پیرۆز و ره‌وا"بزانن دژی ئازادی ومافه‌کانی مرۆڤن، ئه‌و بیروڕایانه‌ش که‌

زاده‌ی پێویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتن وچه‌سپاندنی ئه‌قڵانیه‌ت، سه‌روه‌ریی گه‌ل، ده‌سه‌لاتی دیموکراتی وئازادی کۆمه‌ڵگا بن کاریگه‌ر ده‌بن ودرێژه‌ به ‌ره‌وایی رێژه‌یی خۆیان ده‌ ده‌ن.

له‌جیهانی ئه‌مرۆدا که ‌سه رده‌می ده‌سه‌ڵاتی زانیاریی ، سه‌روه‌ری ئه‌قڵ، سێکۆلاریزم، شارستانیه‌ت، هه‌مه‌ ره‌نگی، فره‌لایه‌نی، ئازادیی دژه‌کان وبیروڕای جیاوازه‌، مافی" دواحوکمی ره‌ها" بۆ هیچ فه‌لسه‌فه‌، ئه‌ندیشه‌

، ئایین، ئایدیۆلۆژی، تێز وده‌سه‌ڵاتێک بۆ هه‌میشه‌ پارێزراو ده‌سته‌به‌رنابێت.

کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، بۆ بنبڕکردنی بیرو ئه‌ندیشه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ و چه‌قبه‌ستوو ئه‌فسانه‌یی، بۆسڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری ناله‌باری ئایدلۆژیای ره‌هاگه‌راونه‌گۆڕ، پێویستی به‌ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی ئازادوڕێژه‌یی، بیری ره‌خنه‌یی، ره‌خنه‌گری ئازا، ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر، لێکۆله‌ری واقێعبین و به‌تواناوداهێنه‌ر، دامه‌زراوه‌وسه‌رچاوه‌ی زانستی ولێکۆلینه‌وه‌ی به‌هیزو چالاک، دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆو ئازادوبه‌رپر‌س هه‌یه‌.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان