بە گوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی "داگبلادە"، ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ٢٢ی فێبریوەری بڵاوی کردۆتەوە، دیپلۆماتێکی پایەبەرزی ئێرانی، کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لە سەفارەتی ئێران لە نۆروێژ کاری کردووە، لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە، سەفارەتی بەجێهێشتوە و لە گەڵ بنەماڵەکەی داوای پەنابەریان لە وڵاتی نۆروێژ کردوە.
وەکیلی ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە، دەڵێ ئەو بە هۆی ئەو مەترسیانەی لە سەر خۆی و بنەماڵە و کەسوکاری هەن، نایەوێ وتوویژ لە گەل مێدیاکان بکات و لە سەر ئەو بابەتانە قسە بکات کە پێوەندی بە داواکەیەوە هەیە.
ڕۆژنامەی "داگبلادەت"، پێوەندی بە سەفارەتی ئێرانەوە کردوە و لە سەر ئەو مەسەلە داوای ڕوونکردنەوەی کردوە. کەسێک کە وتویەتی بە ناوی سکرتێری سەفیروە قسەدەکات وتویەتی لەو بارەوە هیج ڕوونکردنەوەیەکی نیە.
پۆلیسی نۆرویژ ئاگاداری مەسەلەکەیە . بەڵام دەڵێن ئەوان بە خاتری پاراستنی گیانی ئەو دیپلۆماتە ئێرانیە، لەو بارەوە لێدوان نادەن.
لە رابردووشدا دیپلۆماتێکی دیکەی ئێرانی لە نۆروێژ داوای پەنابەری لەو وڵاتە کرد. ئەو مەسەلەیە قیرانی دێپلۆماسی لە نێوان ئێران و نۆروێژدا درووست کرد.
چاوەڕوان دەکرێ ئەوجاریش ئەو مەسەلەیە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشە لە پێوەندیی نێوان ئێران و نۆروێژدا.
بۆ زانیاری زیاتر لە رۆژنامەی "داگبلاد" دەتوانن چاو لەو لینکەی خوارەوە بکەن:
http://www.dagbladet.no/2013/02/22/nyheter/innenriks/diplomati/iran/avhoppere/25851908/
