به‌ڕیز مسته‌فا هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکرات، په‌یامێکی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی سه‌رکۆماری تازه هه‌ڵبژێردراوی فه‌ڕانسه کرد‌و حیزبی سوسیالیستی فەڕانسه وەڵامی په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری دایه‌وە.
ده‌قی هه‌ردوو په‌یامه‌كه به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، بۆ به‌ڕێز فڕانسوا هۆلاند
به‌ڕێز فرانسوا هۆلاند!
سه‌رکۆماری کۆماری فه‌رانسه!
به‌ڕێز سه‌رکۆمار!
سه‌ربه‌رزم که به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان بۆ سه‌رکۆماریی فه‌رانسه، له ناخی دڵه‌وه پیرۆزباییتان پێ بڵێم و له‌پێناو وه‌دیهاتنی ئامانجه به‌رزه‌کانتان بۆ خزمه‌ت به پێشکه‌وتن و دادپه‌روه‌ریی زۆرتر له وڵاته‌که‌تاندا، ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان بۆ بخوازم.
به‌ڕێز سه‌رکۆمار، به‌و تێگه‌یشتن و ناسینه‌ی که من له ئۆگر بوونی قووڵی سوسیالیسته‌کان به به‌هاکانی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری هه‌مه، گومانم نییه که هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان به سه‌رکۆماریی فه‌رانسه ده‌ورێکی ئه‌رێنیی له گه‌شه‌ی ئه‌م به‌ها به‌رزانه له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌بێت که ئێمه تێیدا ده‌ژین، ئه‌و به‌هایانه‌ی که ئێمه له‌پێناو وه‌دیهێنانیاندا، خه‌باتێکی دژوار و پڕ نرخی بۆ ده‌که‌ین.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، پیرۆزبایی دۆستانه‌ی ئێمه قه‌بووڵ بفه‌رموون.
مسته‌فا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کوردستان، ٠٩/٠٥/٢٠١٢ی زایینی
وه‌ڵامی حیزبی سوسیالیستی فه‌ڕانسه بۆ په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
جه‌نابی سکرتێری گشتی!
په‌یامی به‌ڕێزتان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز هۆلاند به سه‌رکۆماریی فه‌ڕانسه، به ناوبراو گه‌یشت، به ناوی به‌ڕێز هۆلاند و به ناوی حیزبی سوسیالیستی فه‌ڕانسه، سپاسی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان ده‌که‌ین بۆ هه‌ناردنی په‌یامه‌که‌تان.
دڵنیاین که هه‌ڵبژاردنی فرانسوا هۆلاند، ده‌بێته هۆی سه‌ربه‌رزیی فه‌ڕانسه له بواری به‌ها گشتگیره‌کانی وه‌ک دێمۆکراسی و دادپه‌روه‌ریدا. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی فه‌ڕانسه و ئورووپا له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا. دڵنیاین هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که سه‌رکۆمار له وته‌کانی دوای وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی سه‌رکۆماریدا رایگه‌یاند: "فه‌ڕانسه رێز له گشت نه‌ته‌وه‌کان ده‌گرێ و له هه‌ر شوێنێک به ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیی خۆی که بریتییه له داکۆکی له ئازادیی گه‌لان، که‌رامه‌تی زوڵم لێکراوان و که‌رامه‌تی ژنان، پابه‌ند ده‌مێنێ".
هیوای سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتن بۆ حیزبه‌که‌تان به ئاوات ده‌خوازم و له‌و رێگه‌یه‌دا هاوڕێ و پشتیوانتانین. به هیوای چاوپێکه‌وتن له یه‌کێک له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست، یان له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا!
له‌گه‌ڵ رێزمدا:
ژان کریستۆف کامبادلی
سکرتێری نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئورووپا و به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
حیزبی سوسیالیستی فه‌ڕانسه
٢١ی مه‌ی ٢٠١٢ی زایینی
