هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی

چاپکردن

دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی پەیامی هاوخەمیی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نارد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

 

pdki_-_frsat_1


بەڕێز سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

لەگەڵ سڵاو و ڕێزمان

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک دوکتور فرسەت سۆفی عەلی، پارێزگاری هەولێرمان بەهۆی نەخۆشییەوە پێ گەیشت و بوو بەهۆی خەم و پەژارەی هەموو لایەکمان.

بەبۆنەی ئەم هەواڵە ناخۆشەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و بنەماڵەی نیشتمانپەروەری ئەم ڕۆڵە دڵسۆزەی گەلەکەمان دەکەین.

کاک فرسەت سۆفی، کەسایەتییەکی ئاکادێمی و سیاسی بوو و لە ماوەی کار و تێکۆشان و خزمەت بە ئامانجەکانی گەلی کورد لە بواری زانستی، یەکێک لە مامۆستا پلەبەرزەکانی کوردستان بوو و هاوکات لە بواری یاسادانان و بەشداری لە پرۆسەی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستانیشدا یەکێک لە سیما ناسراو و بەتواناکانی پارلمانی هەرێمی کوردستان بوو و لە دوایین ئەرکی ئیداری و خزمەتگوزاریشدا یەکێک لە کەسایەتییە خەمخۆرەکانی گەلەکەمان بوو.

کۆچی دوایی ئەم ڕۆڵە بەتوانا و بە بڕشتەی گەلەکەمان بۆ پارتی دێموکراتی کوردستان و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، خەسارێکی گەورە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو دۆستان و هەڤاڵانی حیزبی و حکوومیی هاودەردی و سەرەخۆشی دەکات.

سڵاو لە گیانی پاکی فرسەت سۆفی عەلی

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای پێوەندییە گشتییەکان

محەممەدنەزیف قادری

28ی خەزەڵوەری 1399ی هەتاوی

18ی نۆڤامبری 2020ی زایینی

 

  _______________________________________

 بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ یان ناردنی‌ بابه‌ت كليك بكه:

  Facebook Telegram


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان