هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی "دەگاگا" لە نێوان شارەکانی کامیارانو سەوڵاواو سەر بە پارێزگای سنە، هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەیەکی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.
کاتژمێر ٥ی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پۆلی کۆساڵانی هەڵۆکانی زاگرۆس، مۆڵگەی تەپە عوسمانی هەوارمارانیان لە دەگاگا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر داوەتە بەر گورزی ئاگرینی چەکەکانیان. لە ئاکامی ئەو هێرشەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا، ژمارەیەک لە هێزەکانی دوژمن کوژراوو بریندار بوونهو زیانی ماڵی بە کەلوپەلی موخابراتیو لۆجێستیکیی سپای دژی گەلیی ڕێژیمی تاران کەوتووە.
هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاویان کردووەتەوە، خەڵکی نیشتمانپەروەری دەگاگا لە ڕەوتی خەباتی نوێی گەلەکەماندا چالاکانە بەشدارییان لە بزووتنەوەدا کردووەو بە گیانو ماڵ پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە بوون. سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە مەبەستی سەرکوتو ترساندنی خەڵکی گوندی دەگاگا دوو مۆڵگە لە جاشو پاسدارەکانی خۆی لە نێو گوندو بەرزایییەکانی ئەو گوندەدا داناوە. کوڕەی گڵێن کە بە تەپەعوسمانیش ناسراوە، لەمێژە بەو کوانەوە ئاوساوە کە بێزراوی خەڵکی ئاواییو ناوچەکەیەو هێمای دزێوی ڕوخساری داگیرکەرانی کوردستانە، هەڵۆکانی زاگرۆس بڕیاریان دا بۆ دەربڕینی ئەو ڕقو بێزارییە زەبرێکی کاریگەر لەو مۆڵگەیەی دوژمن بوەشێنن.
_______________________________________
ــ بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرى ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
