به نزیكبوونه‌وه له 22ی پووشپه‌ڕ، ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی بانگه‌وازی ئه‌م حیزبه سه‌باره‌ت به مانگرتنی خه‌ڵك‌و داخرانی دووكان‌و بازاڕ له 22ی پووشپه‌ڕدا، هێزه‌كانی رێژیم‌و دهستو پێوه‌ندییه‌كانیان كه‌وتوونه‌ته چاوترسێن كردنی خه‌ڵك‌و هه‌ڕه‌شه‌ی پلۆمپ كردنی دووكانه‌كان له ئه‌گه‌ری به‌ستنی دووكانه‌كانیان له 22ی پووشپه‌ڕدا.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئیداره‌ی ئه‌سناف به شێوه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڕه‌شه‌ی له دووكانداران كردووه كه نابێ له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا دووكان‌و بازاڕ دابخه‌ن.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له رابردوو زیاتر له لایه‌ن رێژیمه‌وه پارازیت خراوه‌ته سه‌ر كاناڵه كوردییه‌كان‌و له‌و نێوه‌دا ته‌له‌ڤزیۆنی تیشك له هێندێك شوێنی كوردستان به‌ته‌واوی پارازیتی له‌سه‌ره‌و نابیندرێت.
هه‌روه‌ها سه‌دان كه‌س بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون‌و پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه له‌ژێر چاوهدێریدانو ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه هیچ چالاكییه‌ك بۆ PDKI نه‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هێزانه كه به شێوه‌ی ئاشكرا‌و نهێنی له شهقامو كۆڵانه‌كانی شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له هه‌موو كوردستاندا خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت‌و به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به 22ی پووشپهڕنو هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه هه‌موو كوردستان له حاڵه‌تێكی نائاساییدایه.
شایانی باسه كه چه‌ندین ساڵه PDKI چه‌ندین پێشنیار ده‌خاته به‌رده‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا ئه‌و داواكارییانه جێبه‌جێ بكهنو خه‌ڵكیش زۆر به‌جوانی وه‌ك هه‌میشه به‌ده‌م بانگه‌وازی حیزبه پێشڕه‌وه‌كه‌ی خۆیان دێن.
یه‌كێك له گرفته‌كانی رێژیم له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت خۆفرۆشهكانیش دووكانه‌كانیان ده‌به‌ستن تا له‌نێو خه‌ڵكدا سووك‌و ریسوا نهبنو ئه‌مه بۆته هۆی تووڕه‌یی زیاتر رێژیم.
هه‌روه‌ها هێندێك له ورده حیزبه‌كانی دیكه ـ كه پێشتر به به‌ڵگه‌وه له شاری سه‌قز ئه‌وه سه‌لمێندراوه ـ به ئه‌ندامانی خۆیان ده‌ڵێن كه به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه نهیهنو به دژی ئه‌و بانگه‌وازه چالاكی بكه‌ن كه ئه‌و چه‌ند كه‌س لایهنگرهشیان هاوكات له‌گه‌ڵ جاشه‌كان نا‌وێرن به دژی بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چالاكی بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌بۆنه‌ی بانگه‌وازی PDKI چه‌ندین كه‌س خراونه‌ته زیندان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار دراون‌و هه‌روه‌ها ده‌یان دووكان جه‌ریمه كراون، به‌ڵام به‌هۆی به‌رینبوونی مانگرتنه‌كه رێژیم هیچی پێ ناكرێ‌و خه‌ڵكى خۆڕاگری كوردستان به رێژیمی تیرۆریست‌و تیرۆریست پهروری كۆماری ئیسلامی ئێران‌و نه‌یارانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌یسه‌لمێنن كه رێبازی دوكتور قاسملوو رێبازی خهباتیانهو سیاسه‌ته‌كانی چرای رێگای تێكۆشانیانه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی: ناوی نووسه‌ر به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌تی له ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" پارێزراوه
