هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "هه‌ڵۆی كوردستان" گه‌یشتوون، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ی به‌فرانباری 1395ی هه‌تاوی، له پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی "حدك"دا ده‌ست لهكاركێشانهی خالید عه‌زیزی، سكرتێری ئه‌و رێكخراوه په‌سند كرا‌و مسته‌فا مه‌ولوودی وه‌كوو سكرتێری "حدك" دیاری كرا.
مسته‌فا مهولوودیو خالید عه‌زیزی
پێشتر‌و دوابه‌دوای كۆمه‌ڵێك كێشه‌و گرفتی نێوخۆیی ئه‌و رێكخراوه‌و دوای چه‌ندین ساڵ ململانێ له‌گه‌ڵ كێشه‌كان سكرتێری ئه‌و رێكخراوه به‌ناچار نامه‌ى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به رێبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كه‌ی دا‌و ئه‌مڕۆ پێش له هه‌ڵبژاردنی سكرتێری نوێ، نامه‌كه په‌سند كرا‌و له‌نێوان دوو به‌ربژێری سكرتێریدا واته له‌نێوان ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده كوڕی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده‌و مسته‌فا مه‌ولوودیدا، مسته‌فا مه‌ولودی وه‌كوو سكرتێری ئه‌و رێكخراوه دیاری كرا.
عه‌بدوڵڵا حهسهنو زاده‌و كوڕه‌كه‌ی
پێویسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده جیا بوونەوەو لە ژیر ناوی "حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێ‌کرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتن‌و کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستا‌و پاش 10 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
له تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ
