ههڵۆی كوردستان: ئێوارهی رۆژی سێشهممه 16ی خەرمانان، لە لە ناوچەی بوڵفەتی سەردەشت له شوێنێک لە نێوان ئاواییەکانی کانی زەرد، وەردێو گڵکەند چهند پێشمهرگهی "حدک" کەوتوونە نێو مەیدانی مینو دواتریش لە مۆڵگەکانی رێژیمەوە دراونە بەر تۆپو خومپارە بارانو لە ئاکامدا دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی ئازاد نالیو ئەمیر نستانی شەهید بوون.
پێوسته بگوترێ رێکەوتی 15ی سەرماوەزی ساڵی 1385 کۆمەڵێک کەس لە پێکهاتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جیا بوونەوەو لە ژیر ناوی " حیزبی دێموکراتی کوردستان" (حدك) چالاکی سیاسی ـ تەشکیلاتی خۆیان لەناوچە کوردنشینەکان دەست پێکرد.
هەتا ئێستا حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانەوە بە فەرمی دانی پێدا نەنراوە، بەڵام دانیشتنو کۆبوونەوەکانیان بە مەبەستی یەکگرتنەوە بەردەوامە.
رێبەرایەتی هەر دوو لا پێداگرن لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەو یەکگرتنە روو بدات بەڵام هەتا ئێستاو پاش 10 ساڵ ئەو دوو لایەنە سیاسییە بەشێوەی جیا چالاکی دەکەن.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوهندی گرتن لهگهڵ بهڕێوهبهرو ماڵپهڕ له رێگهی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
