هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامیی "حدكا" لەمەڕ پەیوەست‌بوونەوەی کاوە ئاهەنگەری بە "حدكا"

چاپکردن

کۆمیسۆنی سیاسی ـ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەمەڕ پەیوەست‌ بوونەوەی کاوە ئاهەنگەری ئەندامی ڕێبەریی هاوڕێیانی پێشوو، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

sn_-_kawa_2


کاوە ئاهەنگەری تێکۆشەری دیاری نێو ڕیزەکانی بزووتنەوی نەتەوەیی دێموکراتیکی گەلەکەمان کە دوای دابڕانی هاوڕێیانی پێشوومان لە پاش کۆنگرەی سێزدەهەمی حیزبی دێموکرات، ڕیزی هاوڕێیانی جیابۆوەی هەڵبژاردبوو‌و تا ڕۆژی ڕاگەیاندنی بڕیاری پەیوەست ‌بوونەوەی پلەی ئەندامەتیی ڕێبەریی ڕێکخراوەکەیانی هەبوو، لە بڵاو کراوەیەکدا، درێژەی خەبات‌و تێکۆشانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا ڕاگەیاند.

کۆمیسیۆنی سیاسی ـ نیزامی، وێڕای ئەوەی خۆشحاڵیی خۆی لە پەیوەست‌بوونەی هاوڕێ کاوە دەردەبڕێ، هیواش دەخوازێ کە لە سەنگەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، سەرکەوتنی زیاتر وەدەست بێنێ .

کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامی

١٧ی جۆزەردانی١٣٩٥ی هەتاوی

٧ی ژوئەنی٢٠١٦ی زایینی

 

بابه‌تی‌ پێوه‌ندیدار:

 ئه‌ندامێكی‌ كۆمیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ "حدك" په‌یوه‌ست بوو به‌ ریزه‌كانى "حدكا"وه‌

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان