هه‌ڵۆی كوردستان: دوابه‌دوای بڵاوكردنی هه‌واڵی شه‌هید بوونی شه‌هید نیگار حسێنیو ئاشكراكردنی ته‌مه‌نی شه‌هید نیگار له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"ـه‌وه، كۆمه‌ڵێك باس‌و ره‌خنه هاتۆته به‌ر باس وه‌كوو: نابێ له‌م كات‌و ساته‌دا باس له ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌ی نیشتمانمان بكرێ‌و هێندێك كه‌س ده‌ڵێن هەستی کوردایەتی نیگار هه‌ستی كه‌سێك 20 ساڵان بووه‌و زۆر قسه‌و نووسینی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دیكه‌ش له‌م پێوه‌ندیه‌دا!
سه‌یر له‌وه‌دایه كه هه‌موو ئه‌م كه‌سانه خۆیان به چالاكی سیاسی‌و مافی مرۆڤـ دهزاننو زۆریشیان له وڵاتانی ده‌ره‌وه ژیان دهكهنو به وردی له یاسا‌و رێساكانی پێوه‌ندیدار به منداڵ ئاگادارن‌و ئه‌گه‌ر ئێستاش باسمان نهكردایهتو ئه‌م باسه‌مان دانایه‌ت بۆ دوایی، هه‌ر ئه‌مان ده‌یانگوت بۆ له كاتی خۆیدا باستان نه‌كردووه!
دوابه‌دوای ئاشكراكردنی ته‌مه‌نی ئه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌ی نیشتمانمان، هاوسه‌نگه‌رانی هه‌ر یه‌ك به جۆرێ كه‌وتنه داپۆشینی ته‌مه‌نی شه‌هید نیگار‌و لێدوانه‌كانیان بۆ راگه‌یه‌نه‌كان لێك ناچن. بۆ وێنه له BBC فارسی ته‌مه‌نی شه‌هید نیگار 20 ساڵ‌و له كاناڵی NRT ته‌مه‌نی 19 ساڵ وترا.
هه‌ر دوابه‌دوای ئاشكراكردنی ته‌مه‌نی شه‌هید نیگار له‌لایه‌ن "هه‌ڵۆی كوردستان"ـه‌وه، هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید نیگار ده‌ستكاری فه‌یسبووكی شه‌هید نیگار دهكهنو رێكه‌وتی له‌دایكبوونه‌كه‌ی له 25ی ئۆكتۆبری 1999 ده‌گۆڕن به 16ی سێپتامبری 1995، یانی ته‌مه‌نی له 15 ساڵهیییهوه ده‌گۆڕن بۆ 19 ساڵه‌یی! ئیتر بیریان له‌وه نه‌كردبۆوه كه ئێمه پێشتر وێنه‌مان له لاپه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه! ئه‌و هاوسهنگهرهشی كه ره‌مزی فه‌یسبووكی شه‌هید نیگاری لا بووه‌و به دڵنیایه‌وه دڵسۆز‌و جێی باوه‌ڕی بووه ئه‌گینا رهمزهكهی لا نابوو، سه‌یره كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبيی، ده‌ستكاری ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره‌ی له فه‌یسبووكدا كردووه! هه‌روه‌ها له كاناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی NRTدا روون كراوه‌ته‌وه كه شه‌هید نیگار له پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تی بووه‌و به‌م پێیه‌ش دیسان روون ده‌بێته‌وه كه ته‌مه‌نی ئه‌و شه‌هیده سه‌رووی 15 ساڵ نه‌بووه. هه‌وروه‌ها له‌و كاناڵه ئاشكرا كرا كه شه‌هید نیگار ماوه‌ی 5 ساڵه شانبه‌شانی باوكی له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بووه! یانی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر 19 ساڵیشی بووبێ شه‌هید نیگار له 15 ساڵه‌یی بووه به پێشمه‌رگه! به‌پێی ئه‌م هه‌موو به‌ڵگانه پێ ده‌چێ له داهاتووشدا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبایه‌تی ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ش بگۆڕن یان بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره بخه‌نه ژێر فشار كه ته‌مه‌نی شه‌هید نیگار سه‌رووی 18 ساڵ رابگه‌یه‌نن.
وێنه‌ی گۆڕانكاریی له فه‌یسبووكی شه‌هید نیگار به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
ئه‌گه‌رچی دایكی شه‌هید نیگار له وتووێژدا له‌گه‌ڵ كاناڵی NRTدا فه‌رمووی كه كچه‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ناره‌زایه‌تیی ناوبراو چووه بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ، نابوایهت به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی ئه‌و ئیزنه‌یان دایه‌ت كه ئه‌و منداڵه بڕواته به‌ره‌كانی شه‌ڕو به‌پێی هه‌موو یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی، پارتی ئازادیی كوردستان یاسای شه‌ڕو مافی منداڵانی پێشێل كردووه.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به شانازییه‌وه به‌رگری له مافی مرۆڤـ‌و ژنان‌و منداڵان‌و به‌تایبه‌ت به‌گری له مافی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره دهكاو داوا له‌هه‌موو رێكخراوه‌كان‌و پارێزه‌رانی پارێزه‌ری مافی منداڵان‌و مافی ژنان‌و مافی مرۆڤـ به‌گشتی ده‌كا كه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی خوار 18 ساڵ ته‌مه‌ن له‌نێو هه‌موو حیزب‌و رێكخراوێكی خاوه‌ن پێشمه‌رگه بكهنو چیدیكه مه‌هێڵن به پێشێلكردنی مافی منداڵان پڕۆپاگه‌نده بۆ رێكخراوه‌كه‌یان بكه‌ن یان به‌و بۆنه‌وه بیانهه‌وێ ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان زۆر نیشان دهن!
له ئاخردا ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید نیگار‌و كهسو كار‌و ههوسهنگهرهكانی دهكاو خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین. بێگومان به‌ڕاده‌ی دڵۆپه خوێنه‌كانی شه‌هید نیگار ساته‌كانی گه‌یشتن به ئازادی كورتتر بۆته‌وه.
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
داعش كچه پێشمه‌رگه‌یه‌كی 15 ساڵ ته‌مه‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی شه‌هید كرد
