تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان": چه‌ندین هه‌زار كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ شهر كردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام ناسراو به "داعش".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان" رایگه‌یاند كه هه‌زاران كه‌س له ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌رێمی باشووری كوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ "داعش". زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه پێك هاتوون له پێشمه‌رگه به ئه‌زموونه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی چه‌كداریی نێوان حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئه‌م چه‌ند هه‌زار كه‌سه به زووترین كات رێك دهخرێنو له ئه‌گه‌ری پێویست بوون به‌ڕێ ده‌كرێن بۆ شه‌ڕگه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاشكراشی كرد كه سه‌دان كه‌س له ئه‌ندامانی حیزب له ئورووپا‌و ئامریكا‌و باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر دو‌ژمنێك كه بیه‌وێ ته‌ناهیی هه‌رێمی باشووری كوردستان بشوێنێو له سه‌رووی هه‌موانیشه‌وه "داعش".
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به "هه‌ڵۆی كوردستان"، به‌شێك له پێشمه‌رگه‌كانی نێردراو بۆ شه‌ڕگه‌كان، ئێستا له به‌ره‌كانی شه‌ڕدان له ناوچه‌كانی مه‌خموورو زممار.
ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان" به ره‌چاوكردنی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێ له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریی ورد‌و تایبه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا...
بابه‌تی پێوه‌ندیدار:
ـ پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چوونه شه‌ڕی داعش
ـ چەند هێزێکی پوشتە و پەرداخ لە پێشمەرگەی دێموکرات، رەوانەی بەرەکانی شەڕ لە کوردستانی باشوور کران
