دوای زیاتر لە یەک مانگە کە سێ ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراوی مەریوانی شەریف باجوەر، ئیرەج قادری و بهرووز داروەند، هەروەها بێ سەروشوێنن.
ئەم سێ چالاکە ژینگەپارێزە کە ڕێکەوتی 1ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون، بڕیاری دەستبەسەرکرانی یەک مانگەیان بۆ بڕابوەوە؛ ئێستا دوای تێپەڕاندنی ماوەی دابینکراو، چارەنووسیان نادیرە.
دوای تەواو بوونی ئەم ماوەیە رۆژی سێ شەممە 1ی ئەم مانگە، لە سەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە ماوەی دەستبەسەر کرانیان بۆ یەک مانگی تر درێژ کرایەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر بنەماڵەکانیان ئاگادار کرابوونەوە کە دوای تەواو بوونی مانگێک ئازاد دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ چالاکە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوانن کە ئەنجومەنێکی ژینگەییە و تەواوی چالاکییەکانی ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەن لە پێوەندی لەگەل ژینگەدایە.
