هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

دوو پێشمەرگەی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون

چاپکردن

فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانی، تۆپخانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە، دوو پێشمەرگەی کوردستان شەهید بوون و درێژەی ڕێگایان بە هاوسەنگەرانیان ئەسپارد.

دەقی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان بەم چەشنەیە:

 

PDKI_2_SHEHID_TOPBARAN_1


راگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پیشمەرگەی کوردستان


خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان

لە درێژەی کردەوە دژە مرۆیی و تاوانبارانەکانی ڕێژیمی دژی گەلیی کۆماری ئیسلامیدا، رۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧ سوپای تیرۆریستیی پاسداران ناوچە شاخاوییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سنوورەکانی پیرانشار و چۆمان وسیدەکان دایە بەر تۆپی رق و کین و ئەو ناوچانەی تۆپباران کرد. به هۆی چڕی تۆپبارانەکه زەرەر و زیانی مادیی زۆر لە خەلکی ناوچەکە کەوت و بەداخەوە دوو پێشمەرگەی بەوەجی هێزی پێشمەرگە به ناوەکانی ڕەحیم ڕۆستەم داستان خەڵکی مەهاباد و ئیدریس دەرویشی خەڵکی پیرانشار شەهید بوون و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەکەمان.

لە لایەن ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خەلکی کوردستان و هاوسەنگەرانیان دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە تا گەیشتن به مافه نەتەوایەتییەکانی گەلی کورد درێژه به ڕێگایان دەدەین.

رۆحی شەهیدیان شاد و رێگایان پڕ ڕێبوار بێ

 

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧

١٧ی ژووئیەی ٢٠١٨

 

___________________________________

 ــ بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان