هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

تێکهەڵچوون لە ناوچەی پیرانی سەر بە پیرانشار هاتە ئاراوە

چاپکردن

هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی پیران هێرشیان کردە سەر گوندی زێوەی پیران و چەند ماڵیان وێران کرد.

 

shar_shax_piranshar_1


هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانیان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوەی پیران، سەر بە شاری پیرانشار و بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار لە هێزەکانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشی پێچەوانە، زەربەی کاریگەریان لە هێزەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا.

بەپێی زانیاریەکان هێزەکانی ڕێژیم چەند ماڵی خەڵکی ئاساییان بە تەواوی وێران کردووە و لە دەرگیریەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراون و بریندار بوون کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان جەنازەی شەش کوژراوی هێزەکانی ڕێژیمیان بۆ نەخۆشخانەی پیرانشار گواستووەتەوە.

زانیاریی زۆرتر و وردتر دوایە بە ئاگاداریی خوێنەرانی بەڕێز دەگەیەنین.

 

 _________________________________________

بۆ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌گه‌ڵ‌ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌ 

 


ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان