ـ هه‌ڵۆی كوردستان: به‌پێی زانیارییه‌كان كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هه‌تاوی، ههڵۆكانی زاگرۆس لە نێو شاری شنۆ لە نێوان گوڕستانی شەهیدان‌و مەجیدئاباد، هێرشیان كرده سه‌ر جاشێکی بەناوبانگ بە ناوی "مستەفا وەیسی" ناسراو بە "مستەفا دڕوو" کوڕی "کەریم"و به دەسڕێژی گوللـە بە سزای خەیانەتەکانیان گەیاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دوێنێش واته دووشه‌ممه، 24ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ر به تاوانی خولقاندنی كاره‌ساتی قه‌ره‌قه‌سه‌ل، ههڵۆكانی زاگرۆس له به‌رده‌م مۆڵگه‌یه‌كی جاشه‌كان له شاری شنۆ هێرشیان كرده سه‌ر جاشێك به‌ناوی غه‌فوور سهلاحیو ده‌ستڕێژی لێ ده‌كه‌ن. له‌م ده‌ستڕێژه‌دا ئه‌م تاوانباره به توندی بریندار بووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی "عارفیان"ی ورمێ كراوه.
پێویسته بگوترێ لە ڕێکەوتی 26ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی به‌رامبه‌ر به 15ی ژووئه‌نی 2016ی زایینی، دەستەیەک لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکی سیاسی‌و تەشکیلاتی لە ناوچەی شنۆ بوون، بۆ پشوودان ڕوو دەکەنە گوندەکانی قەرەسەقەڵو سەرگیز کە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕێژیم‌و ناچار بە بەرگری لە خۆیان دەبن‌و لە ئاکامدا شەڕو تێکهەڵچوونێکی قورس‌و خوێناوی ڕوو دەدا کە بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێری خایاند. لەو تێکهەڵچوونەدا 6 پێشمەرگە پاش شەڕێکی قارەمانانە شەهید بوون‌و بە دەیان کەس لە فەرماندەو جاش‌و پاسداری ڕێژیم کوژران‌و بریندار بوون.
ئێستا‌و دوای چه‌ند مانگ ،له‌م دوو رۆژه‌دا ئه‌مه دوهه‌مین جاشه كه به تاوانی حولقاندنی كاره‌ساتی قهرهقهسهلو هاوكاریی رێژیم به سزای خهیانهتهكانیان ده‌گه‌ن.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا ههڵۆكانی زاگرۆس له سه‌راسه‌ری كوردستان چه‌ندین هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی رێژیم‌و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له هێزه‌كانی رێژیم به‌ده‌ست ههڵۆكانی زاگرۆس كوژراو‌و بریندار بوون‌و به سزای خۆیان گه‌یشتوون.
ده‌وترێ هەڵۆکانی زاگرۆس کە خۆیان بە هێزێکی پاڵپشتی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانن، باڵی چه‌كداریی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانن له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵام حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران تا ئێستا به فه‌رمی له‌م باره‌وه هیچی رانه‌گه‌یاندووه.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵپه‌ڕ له رێگه‌ی فهیسبووكهوه ئێره كلیك بكه
له تێلێگرامی "هه‌ڵۆی كوردستان"یش به‌ردوام زانیاری‌و فیلم‌و وێنه‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێ
