هەڵە
  • JFolder::create: Could not create directory

داخرانی دوکانه‌که‌ی خاته‌می و موسه‌وی!

چاپکردن

له گه‌ڵ شکڵ گرتنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی زۆرن ئه‌و ئاخوندانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌کان ڕێژیم یا هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی خومه‌ینی گرتوه‌و پایبه‌ند نه‌بونه به ولایه‌تی خومه‌ینی و خامنه‌‌ای، ئایه‌توڵڵا مونته‌زری، ئایه‌توڵڵا خوراسانی، شیرازی، تاڵقانی، و زۆر که‌سی که، زۆر جار به دژبه‌ری خومه‌ینی ناویان لێده‌به‌ن.

 daxrani_dokan_xatami_2

(كاريكاتۆر: هادى ئيراندووست)


له لایه‌کی که‌وه له‌م ئاخیرانه‌دا، و له‌ گه‌ڵ ده‌سپێکردنی هه‌ڵبژاردنی خردادی 88، و لایه‌نگریی ئاشکرای خامنه‌ی له‌ ئه‌حمه‌دینژاد وه‌ک ته‌نیا ئه‌مینی خۆی و درێژه‌ده‌ری ڕێگای ئیمام، بینیمان که دو ده‌سته‌ییه‌ک که‌وته نێو ئاخونده‌کانه‌وه هه‌ر له شارى قوم کانگای دینییانه‌وه تا شاره‌کانی که‌ی ئیران. زۆر له مه‌راجعی ئاینی شیعه سه‌یید میر حوسه‌ین موسه‌ویان به شه‌خسێکی شیاو بو سه‌رۆک کۆماری ده‌زانی به ئاشکراش دژی خامنه‌ی ده‌وه‌ستان ئایه‌توڵڵا سانعی، ده‌ستغه‌یب، غه‌فاری، نوری، جهانگیری ... .

فه‌رقی ده‌سته‌ی دوهه‌م ئه‌وه‌یه که وه‌کو ئه‌حمه‌دی نژاد و باقی ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان به پێره‌وی ڕێبازی ئیمام ده‌زانن، هه‌مویان به ته‌واوی وجودیان ویلایه‌تی فه‌قیهیان قه‌بووڵه و خۆیان له‌و بازنه‌ به‌ده‌ر نابینن. به‌ڵام ئوسوڵگه‌راکان یا به‌یتی ڕیبه‌ری به خۆیان و تیئۆریسیه‌نه‌کانیانه‌وه له چه‌ندین قۆناغی جیاجیادا، چه‌ندین سیناریۆیان ته‌ڕاحی کردبو که قۆناغی یه‌که‌م له سه‌رۆک کۆماری خاته‌میه‌وه ده‌ست پێده‌کات که خاته‌می و کابینه‌که‌ی ڕێبه‌ریان ده‌کرد. قۆناغی دوهه‌م ساڵی 88 موسه‌وی و کۆنه ڕیفورمیسته‌کان ڕێبه‌ریان ده‌کرد که ڕێبه‌ر(خامنه‌ی) خوری لێ کردن به ڕێسه‌که. به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت که که‌ڕوبی نه ڕیفۆرمیست بوو نه خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی بوو، که‌روبی به باوه‌ری من ئاخوندێکی سونه‌تگه‌را بو که بۆ گه‌رم کردنی بازاڕی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتبوو، به‌ڵام که ئه‌و هه‌مو زوڵم و زۆره چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌ی ده‌ڕحه‌ق هاوڕێیانی بینی خوێنی لوڕیگه‌ری وه‌جۆش هات و هاته‌ ده‌نگ،

سه‌رانی به ناو ڕیفورمیست که کاربه‌ده‌ستان و دامه‌زرێنه‌رانی نیزامن و له هه‌موو سڕو، تڕی ده‌سه‌ڵات ئاگان که دیتیان گرێی نیزام که‌وتوه‌ته لێژی خۆبه‌خشانه خۆشیان له ته‌ڕڕاحانی ئه‌و سیناریویانه‌ن، له حه‌قیقه‌ت بۆ ڕیفۆرم نه‌هاتوون، ئه‌وان به ناو هه‌ڵگری ئه‌و دروشمانه بون. هاتبوون له گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ن تا به‌ڵکوو عه‌قڵیه‌تی کۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌ورانی زێڕینی ئیمام، به‌ڵام ڕێبه‌ری ئیستای ئیران به ئه‌نقه‌ست به غه‌ڵه‌ت لێیانی وه‌رگرت و تۆمه‌تی به‌ر‌ئه‌ندازی ڕێژیمیان لێ دان. به‌ڵام کۆمه‌ڵگا له ڕوی نائاگاهیه‌وه باوه‌ڕی ته‌واویان کردبو که ئه‌مانه ڕیفورم خوازن.

ڕۆڵی هاشمی له‌م نێوه‌دا؛ هاشمی که که‌سی دوهه‌می نیزام بوه دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 76ی ئیران بۆ مه‌جلیس ویستی وه‌ک نوێنه‌ری خه‌ڵکی تاران بڕواته‌وه‌ مه‌جلیس به‌ڵام دیتمان که ئاخرین ده‌نگی هیناو نه‌یتوانی بڕواته مه‌جلیس، له دوای ئه‌و ساڵه‌ش که وه‌زنی هاتبووه ده‌ستی ڕێبه‌ر که‌م‌که‌م له ده‌سه‌ڵات دور خرایه‌وه‌و پۆستێکی بێده‌سه‌ڵاتیان بۆ داتاشی. که دیتی هه‌م له ده‌سه‌ڵات بووه‌و هه‌م له‌ خه‌ڵک ئه‌م جاره به ژێستی ڕیفورمیستیه‌وه خۆی وه‌ پاڵ خاته‌می و موسه‌وی دادا، ده‌زانێک ته‌مه‌نی خامنه‌ی زۆری به دنیاوه‌ نه‌ماوه بۆیه ئه‌م چه‌ن ساڵه‌ش ته‌حه‌موڵ ده‌که‌ن.

دیکتاتۆره‌کان نیشانیان داوه بۆ وه‌ده‌ر کردنی ڕه‌قیبان حازرن هه‌موو نرخێک بده‌ن و له هیچ جینایه‌تێک باکیان نیه. هه‌ر بۆیه دیتمان زه‌ره‌رو زیانێکی زۆریان چ له زه‌مانی خاته‌می چ دوای 88 ته‌قه‌بوڵ کرد. له‌وانه‌یه زۆر که‌سی ساویلکه بڵێن که زۆر ده‌لاقه‌ بۆ چالاکانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆ ڤ سه‌رده‌می خاته‌می کرایه‌وه، به‌ڵام قه‌ت بیریان له ده‌سکه‌وته‌کانی ڕێژیم له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌کردوه‌ته‌وه که سه‌د قاتی ئه‌و نیمچه‌ به‌ناو ئازادیانه‌ بوو.

مه‌به‌ستی من زیاتر له‌م نووسینه‌ ئه‌وه‌ بو باسێک له‌و سیناریویانه بکه‌م که ئاخوانده‌کان ته‌ڕاحیان کردبون بۆ خۆیان تاوانباریان به لادان له ڕێبازی ئیمام کردن بۆ خۆشیان توشی دۆڕان و داڕمانیان کردن به‌ڵام به‌شێک له‌ ته‌ڕاحه‌کانی به‌قه‌وڵ خۆیان (چاه‌کن در بیخ چاه) چاڵیان بۆ خه‌ڵک هه‌‌ڵ که‌ند به‌ڵام خۆیانی تێکه‌وت.

ئه‌م لادانه‌ شتێکی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، بۆ به‌ناو ریفۆرمیسته‌کان که ڕێبه‌ر زۆر بێ به‌زه‌ییانه‌ توشی کردن سیناریۆی ئه‌م جاره‌ی ڕێبه‌ر بۆ شۆردنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌که‌ی پێشوی سه‌ییداته؛ سه‌وز، ڕه‌نگی به‌نه‌وشی هه‌ڵبژاردو هه‌مو لاده‌ران ئۆتۆماتیکی ڕۆشتنه ژێر چه‌تری هاشمی، هاشمیش ئه‌و لاشخۆره‌یه‌ که هه‌مو که‌س ده‌کات به‌ قوربانی کورسی. مه‌ئموریه‌تی حه‌سه‌نی ڕوحانی ئه‌وه بوو که دووکانی خاته‌می دابخات، پرته‌و بۆڵه‌یان نه‌هێڵێت. ئه‌گه‌ر خامنه‌ی عه‌مری باقی بوو تا 4 ساڵیکه ڕوحانی ئه‌و مه‌ئموریه‌ته‌ی به باشی بۆ بباته‌ سه‌ر ئه‌وا ده‌که‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تی ڕێبه‌ر و ئیلاهی.

 

ناردن بۆ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان