دیاره گفتوگۆ شێوازێكی دیاریكراوی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ كێشه و جیاوازی و ناكۆكیه‌كان و چاره‌سه‌ر كردنیان. به تایبه‌تیش گفتوگۆی سیاسی، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌نجامی بوونی كێشه و كێشمه كێشی سیاسی یه گه‌ر بشگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رچاوه زانستیانه‌ی قسه له‌سه‌ر گفتوگۆ وه‌ك بابه‌تێكی زانستی دهكهنو، واقعی سیاسی و ئه‌زمونی گفتوگۆ ئه‌نجام دراوه‌كانیش بخوێنینه‌وه و شی بكه‌ینه‌وه، ئێمه له روانگه‌ی چه‌ند قه‌ناعه‌تێكی دیاریكراوهوهگفتوگۆ ده‌كه‌ین، به كورتی له خواره‌وه له دووتوێی (3)سێ خاڵدا ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین :
یه‌كه‌م: واقیعێك هه‌یه دووچاری كێشه و گرفت بووه و لێ ی ناڕازین و ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین و گۆڕانكاری تێدا بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر له واقیعه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و، په‌یوه‌ندی نێوان هێز و ته‌وژمه‌كان رازی بین و، ته‌ندروست و بێ كێشه‌بن، یاخود كێشه‌ی وایان نه‌بێت كار له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندی یه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان بكات، ئه‌و كاته پێویستیمان به گفتوگۆی سیاسی نابێت. چونكه دام و ده‌زگا و چوارچێوه ده‌ستوری و یاسایی و سیاسی و فكری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان، شایسته و كارایی ئه‌وه‌یان تێدا ده‌بێت ئاراسته‌یه‌كی ته‌ندروست به كۆمه‌ڵگا بده‌ن و مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروستیش له‌گه‌ڵ كێشه و ده‌رهاویشته‌كان بكه‌ن و، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چاره‌یان بكه‌ن و نه‌هێڵن كه‌ڵه‌كه و قوڵببنه‌وه و، سه‌ره‌نجام ببن به قه‌یران و ئاسه‌واری خراپ به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا به‌جێ بهێڵن. لێره‌شدا مه‌رج نیه لایه‌نه‌كانی گفتوگۆكارو ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری گفتوگۆ ده‌كه‌ن، به هه‌مان ئه‌ندازه و وه‌ك یه‌ك له‌واقیعه‌كه ناڕازی بن .
چونكه هێزه‌كان له دیدگای جیاواز و به گوێره‌ی پێوه‌ر و مه‌رجه‌عیه‌تی جیاواز سه‌یری واقیع ده‌كه‌ن و وێنای ده‌كێشن. بۆ نموونه ئۆپۆزیسیۆن و لایه‌نه حوكومڕانهكان بۆچوون و ههڵسهنگاندنو داوه‌ری هاویهكیان بۆ واقیع و دیمه‌نه‌كانی نیه. ده‌كرێت هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن له واقیعێكی دیاریكراو سودمه‌ند بن، یاخود له به‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌رك به خراپ و نالهباریهكانی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه نه‌كه‌ن و، پێیان وانه‌بێت پێویستی به گۆڕان و چاكسازی هه‌یه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن و توێژی تر هه‌ست ده‌كه‌ن له واقیعی یاو زیانمه‌ندن و، ره‌وتی گشتی كۆمه‌ڵگا به پێچه‌وانه‌ی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاواته‌كانی ئه‌وانه‌وه ده‌چێته پێش. لێره‌شه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و كۆمه‌ڵگا له ده‌ست كاری كردنی ئه‌و واقیعه‌دا ده‌بیننه‌وه، كه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه، ئه‌وه‌ی لێره‌شدا جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌وه‌یه كه رازی بوونی لایه‌نێك له واقیع، یاخود لانی كه‌م وانهبینینی كه ببێته هۆی لێكه‌وتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی كێشه و قه‌یرانی راسته‌قینه بۆ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و هێزێكی باڵاده‌ست، یه‌كسان نیه به بوونی واقیعێكی باش، یاخود پێویست نه‌بوونی گفتوگۆ. چونكه هه‌ر ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌و به ناهه‌موار یاخود خراپی نابینێ، یاخود باوه‌ڕی به خراپی بارودۆخه‌كه هه‌یه و له سۆنگه‌ی درێژه‌دان به باڵاده‌ستی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆیه‌وه دان به‌و راستی یه‌دا نانێت و، وێنه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی نیشانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی و كۆمه‌ڵگا و رای گشتی نادات، ده‌شێ ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین كێشه و، ناڕهزایهتیهكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و گیروگرفتی راسته‌قینه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی نێوان هێزه‌كان دروست بكاتوبێنه پێشه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه دووچاری گرژی و ئاڵۆزی بكات‌و كۆمه‌ڵگا بخاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه و شڵه‌قانی تێدا دروست ده‌كات .
هه‌ربۆیه دووباره خوێندنه‌وه‌ی (واقیع) و شی كردنه‌وه‌ی بۆ ره‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی و ده‌ست نیشان كردنی ئاڵۆزی و كێشمه كێش و پرسیاره‌كانی ناوی، بایه‌خێكی گه‌وره‌یان هه‌یه .
هێزه باڵاده‌سته‌كان ئه‌وانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كیان له پێدانی مۆركێكی دیاریكراو به واقیع وئاراسته كردنی هه‌یه و بوون و مانه‌وه و هێزی خۆشیان به هه‌مان واقیعه‌وه گرێ داوه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و دوارۆژی خۆیان و كۆمه‌ڵگا و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه، له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كاندا خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و قوڵ و بابه‌تیانه‌یان بۆ واقیع‌و ئاڵۆزی و گۆڕانه‌كانی ناوی هه‌بێت. خوێندنه‌وه‌یه‌ك دور بێت له دیدی ئایدۆلۆژی و سیاسی و حزبی داخراو و رووكه‌ش .
چونكه خوێندنه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره و سه‌یر كردنی واقیع له ده‌لاقه‌ی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی گروپی یه‌وه، یاخود ته‌نانه‌ت دیدێكی دیاریكراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و خێر‌و خۆشی هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگا، كه قابیلی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه نه‌بێت هێزه‌كان دووچاری بڕیار و هه‌ڵسه‌نگاندن و له پێشگرتنی سیاسه‌تی هه‌ڵه و كوشنده ده‌كات، خوێندنه‌وه‌ی واقیع بۆ ئه‌وه‌ی له راستی یه‌وه نزیك بێت ده‌بێت زانستی و هه‌مه‌لایه‌نه بێت، زانستی بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌كی یه‌كانی بیركردنه‌وه و به‌ره‌نجامگیری لۆژیكی و راست بن و، حه‌ز و مه‌یلی شه‌خسی و گروپی و هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی وه‌سفی تاكه‌كه‌سی روكه‌شی تێكه‌ڵ نه‌بێت و، به‌مه‌ش به‌ره‌نجامگیری یه‌كان هه‌ڵه و ناته‌واو ده‌رنه‌چن. هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بن، چونكه پێداویستی یه‌كی زانستی بوون و بینینی دیمه‌نه‌كه‌یه له هه‌موو لاو گۆشه‌كانیه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت و حه‌زی پێ ده‌كه‌ین و ئاواتی پێده‌خوازین. كه ئه‌مه‌ی دواییان ده‌ردی كوشنده‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیانه و تێڕوانینی گروپیانهی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی به‌رته‌سكه و كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌م روه‌وه باجی زۆری داوه .
به‌هه‌ند وه‌رگرتنی خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و ته‌نانه‌ت دژیش له‌م نێوه‌نده‌دا، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه. چونكه جیاوازی خوێندنه‌وه و بینین و به‌ره‌نجامگیری یه‌كانی هێزێك، نابێته ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌رخستنی تێڕوانینی كۆی كۆمه‌ڵگا و هێزه‌كانی. هێزێك باباڵادهستیش بێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ باری سه‌رنج و بینینی خۆی بۆ واقیع بكاته باری سه‌رنجی به‌رامبه‌ر و قه‌ناعه‌تی پێ بكات، نابێت خوێندنه‌وه و بۆچوونی ئه‌و به‌نادیده بگرێت و له حساباتی سیاسی و كارگێڕی و دارایی و ئابوری و سیاسی و میدیایی خۆیدا پشت گوێی بخات بیكاته ده‌ره‌وه، بۆیه بۆ پێویست بوونی گفتوگۆ و په‌رۆشی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، ئه‌وه‌نده به‌سه كه به‌شێ له هێزه‌كان و كۆمه‌ڵگا، ناڕازی و توڕه بن و، خواستی ده‌ستكاری كردنی واقیعی له ئارادا بوو یان هه‌بێت. ئه‌ركی لایه‌نی دووه‌می هاوكێشه‌كه‌ش كه زۆرجار هێز و نوخبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن، جوان گوێ بگرن و بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵیاندا و وه‌ك هاوبه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و خودی ئه‌وه‌ش بكه‌نه ده‌رفه‌تێكی تری به‌خۆداچونه‌وه و دوباره تهتهڵهكردنوههڵسهنگاندنهوهی خوێندنه‌وه و وێنا و پرسیار و چاره‌سه‌ر و سیاسهتو نه‌خشه ومامهڵهكانیان.
دووه‌م: خاڵی دووه‌م هێزه‌كان بۆیه ئاماده‌ن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن چونكه بڕوایان به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یهكو گرتنه پێشی رێگا و رێكاری ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا هه‌یه. ئه‌وه روونه كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كان، یاخود به‌شێ له‌وان، بڕوایان به بوونی ره‌وایه‌تی یه‌كتر نهبێتو، مه‌یلی له ره‌گ ده‌ركێشانی یه‌كتر و ره‌تكردنه‌وه‌یان تێدا به‌هێز بێت و، باوه‌ڕیان به به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه و كێ بڕكێی مه‌ده‌نی نه‌بێت، یاخود لاواز بێت، ئه‌وه به سروشتی حاڵ ئاماده‌ی گفتوگۆكان نابن، یاخود ئاماده ده‌بن به‌ڵام نه‌ك به نیاز و مه‌به‌ستی گه‌یشتن به دید و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه‌كان، به‌ڵكو بۆ سود وه‌رگرتن له ناو و روپۆشی گفتوگۆ بۆ هێنانه دی هه‌ندێ مه‌رامی سیاسی تری تایبه‌ت .
گفتوگۆی سیاسی كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، كه زه‌مینه‌ی فكری له‌بار هه‌بێت و, هێزه‌كان قه‌ناعه‌تێكی فكرییان به گفتوگۆ وه‌ك شێوازێكی عه‌قڵانی و مه‌ده‌نی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و ناكۆكیه‌كان و كۆتایی پێكهێنان و چاره‌سه‌ركردنیان به‌هێز بێت. هه‌ر بۆیه گفتوگۆ پێش ئه‌وه‌ی ناوێك بێت و له هه‌ندێ كۆبوونه‌وه و دانیشتن بنرێت، قه‌ناعه‌تێكی فكری و رۆح و هه‌ناسه‌یه، ئاماژه‌یه به زههنیهتێكی ئاشتیخواز و نه‌رم و چاره‌سه‌ر خواز، كه توانای په‌یوه‌ندی دروست كردنی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵیدا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و ناكۆكیه‌كان هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هۆش و بیركردنه‌وه‌یه‌كه كه جوان له به‌ره‌نجامه‌كانی پشت گوێ خستنی گفتوگۆ و ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كان و ململانێ توند و هه‌ندێ جار خوێناوی و وێرانكاره‌كان تێگه‌یشتووه، له‌و روانگه‌شه‌وه لێپرسراوێتی نیشتمانی و ئه‌خلاقی و سیاسی و ئینسانی و ئاینی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و، هه‌وڵده‌دات كێشه‌كان بكات به ته‌حه‌دایه‌كی هاوبه‌ش له‌به‌رده‌م لایه‌ن و هێزه جیاوازه‌كان، به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی زه‌مینه و رۆحیه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان .
گه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه سه‌یری گفتوگۆمان كرد به ئاسانی بێ ناوهڕۆك بوونی هه‌ندێ بانگه‌شه‌ی گفتوگۆمان له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و ده‌سه‌ڵات و رژێمه‌وه، بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌ناهه‌ق و بۆ چه‌واشه‌كردن و به مه‌به‌ستی سیمای خۆجوانكردن یاخود خۆ ڕزگاركردن له قه‌یرانێكی قوڵ داوای ده‌كات و میدیای بۆ ده‌خاته گه‌ڕ و ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتێت.
له وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، رژێمێك بڕوای راسته‌قینه‌ی به فره‌یی و دیموكراسی و ژیانی ده‌ستوری و مافی خه‌ڵك له فه‌رمانڕه‌وایی كردن و چاودێری كردن و لێپرسینه‌وه نه‌بێت، وه رێزیكی قوڵی جیاوازیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و ناسنامه جیاوازه‌كانی نهگرێتو، بواری گوزارشت له خۆدانهوهیهكی ئازادی بۆ نهڕهخساندبن، وه مافی بوون و چالاكی و ئازادی هێز و ته‌وژمه‌كانی به فه‌رمی نه‌ناسیبێت، چۆن ده‌توانێت خاوه‌ندارێتی له گفتوگۆیه‌كی شارستانی و قوڵ و ناوه‌ڕۆكدار بكات ؟ هێزێك بڕوای به گفتوگۆ هه‌بێت وه‌ك به هاومیكانیزم و رێباز و شێواز، خزمه‌ت به قوڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مانایانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كات و باوه‌ڕی به‌به‌كارهێنانی هێز و توند و تیژی له ژیانی سیاسی‌دا نی یه، هه‌ر بۆیه هێز و ده‌سه‌ڵاتێك ته‌نها ئه‌وه‌نده ئاماده‌ی گفتوگۆ بێت كه له ته‌نگژه‌یه‌كی خنكێنه‌ر به رواڵه‌ت رزگاری بێت، یاخود له‌پاڵ گفتوگۆكردندا ئه‌ڵته‌رناتیڤی به‌كارهێنانی هێزی هه‌بێت و تاسه‌ر له‌گه‌ڵ رێكاره ئاشتیخوازانه‌كان نه‌ڕوا و به‌دیلی گفتوگۆ به خودی گفتوگۆ یاخود رێكاره مه‌ده‌نیه‌كانی خه‌بات نه‌زانێت، ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبڕینی دروشمی گفتوگۆ تاسه‌ر راستگۆ و وه‌فادار بێت .
هه‌ربۆیه ئه‌و هێزانه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و بڕوایان به‌كات كوشتن و ده‌ستی ده‌ستی پێ كردن و بڕوبیانو و پێ گرتن و ساده‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و مامه‌ڵه‌ی كهرنهڤاڵیانه له‌گه‌ڵ گفتوگۆدا هه‌یه، به گفتوگۆ خواز له‌قه‌ڵه‌م نادرێن. له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماده‌بوون بۆ گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و ناكۆكیه‌كان نه‌ك هه‌ر لاوازی نیه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ به‌هێزی ئه‌خلاقی و متمانه به‌خۆبوون و ره‌وایه‌تی داخوازیه‌كان و به پێویست زانینی چاره‌سه‌ره‌كان هه‌روه‌ها بڕوابوونه به ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی هاوڵاتیان له ژیانێكی ئاشتیانه ی دور له ترس و تۆقاندن، هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ی ده‌چێته گفتوگۆوه وازی له داخوازیه‌كانی خۆی نه‌هێناوه و خۆی به ده‌سته‌وه نه‌داوه، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه، رێگایه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه و عه‌قڵانی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گرتۆته به‌ر .
ســێهه‌م: سێهه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه ئێمه بۆیه گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش بۆ قه‌یران و كێشه‌كان بگه‌ین، ئه‌ویش له‌و سۆنگه‌وه كه كۆمه‌ڵگا هێز و لایه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له خۆ دهگرێتو، ئاشتی و ئاسایش و پێشكه‌وتنیش وا له گره‌وی هاوكاری كردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. ئه‌مه‌ش ئهوهه ده‌خوازێت هێزه‌كان له هه‌موو ئه‌و كات‌و شوێنانه‌ی پێویسته‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌یخوازێت، لێپرسراوێتی هاوبه‌ش له ئه‌ستۆ بگرن و له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ش هاوكار و هاریكاری یه‌كتر بن، یه‌كێ له‌و كاتانه‌ش كه له ئه‌ستۆ گرتنی لێپرسراوێتی هاوبه‌ش ده‌خوازێت، كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه و ناكۆكی و قه‌یرانه‌كانه. ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی كۆمه‌ڵگا له هه‌ندێ روه‌وه ده‌خاته حاڵه‌تی له‌ناكاو، یاخود لانی كه‌م دۆخێكی نائاسایی یه‌وه، دۆخی سروشتی و ئاسایی ئه‌وه‌یه هێز و ته‌وژمه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كدا كۆك بن‌و كێ بڕكێی مه‌ده‌نی بكه‌ن و به هه‌مووشیانه‌وه له‌خه‌می پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵدا بن، كاتێك په‌یوه‌ندی ئه‌م هێًزانه تێك ده‌چێت، وه كۆمهوڵێك كێشه یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێت و، جومگه جیاوازه‌كان به شێوه‌یه‌كی سروشتی كار ناكه‌ن و، ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ ناكه‌ن، دۆخێكی ناسروشتی دێنه كایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌خه‌مه‌وه‌بوونی هه‌مووان و كاری هاوبه‌شی ده‌وێت، بایه‌خی گه‌یشتن به دید و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش له‌وه‌دایه كه ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، ترسی ئه‌وه نامێنێ ناڕازی بوونی لایه‌نێك و هه‌ست كردن به مه‌غدوری و سته‌م لێچوویی و په‌راوێز خستن، سه‌رله‌نوێ فو به پشكۆی ناو ژیله‌مۆی كێشه‌كاندا بكاته‌وه و بڵێسه‌یان به‌رز بكاته‌وه. چونكه جێگره‌وه ( بدیل)ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش سه‌پاندنی چاره‌سه‌ری تاك لایه‌ن و هه‌ژمونی هێزه باڵاده‌سته‌كان و، حساب نه‌كردن بۆ دید و بۆچوونه جیاوازه‌كانه. له‌و حاڵه‌ته‌شدا چاره‌سه‌ره‌كان هه‌میشه‌یی و قوڵ نابن‌و سه‌رچاوه‌ی نائارامیهكان وشك ناكه‌ن .
یه‌كێ له بایه‌خه‌كانی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان به خاوه‌نی رێكه‌وتنه‌كه ده‌زانن و به په‌رۆشه‌وه له ههوڵًی جێ به‌جێ كردنیدا ده‌بن، به حوكمی ئه‌وه‌ی به به‌رهه‌می ره‌نج و هه‌وڵی هاوبه‌شی خۆیانی ده‌زانن و، له گهڵاڵهكردنیشیدا ره‌چاوی دید و به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌كانی تێدا كراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رێكه‌وتن و پێكهاتن له گفتوگۆی راسته‌قینه‌دا یه‌كسان ده‌بێت به گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش، به مانایه‌كی تر هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش له‌خۆ نه‌گرێت، وه مه‌به‌ستی جه‌وهه‌ری تێدا چاره‌سه‌ر كردنی هۆكاری كێشه‌كان نه‌بێت، ئه‌وه ته‌نها له رواڵه‌تدا رێكه‌وتنه، ده‌نا جگه له سات و سه‌ودایه‌كی سیاسی و، چاره‌سه‌ر كردنی ده‌رهاویشته‌ی كێشه‌كان و هه‌ندێ ده‌سكه‌وتی حزبی و گروپی هیچی تر نی یه و گوزارش له چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان ناكات. له رویه‌كی تره‌وه گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش واتای لێپرسراوێتی پیاده‌كردنی هاوبه‌ش ناگه‌یه‌نێت، بۆ نمونه ده‌كرێت ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ هێزه حوكمڕانه‌كاندا بگات به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش، به‌ڵام به‌شداری له حكومه‌تدا نه‌كات، لێره‌دا پیاده كردنه‌كه ده‌بێت به ئه‌رك و پابه‌ندی لایه‌ك و لایه‌كه‌ی تر له رێی پشتیوانی لێ‌كردن و یارمه‌تی دان و چاودێری و راست كردنه‌وه و هاندان و ره‌خنه لێ گرتن و فشاری مه‌ده‌نی یه‌وه، ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی له په‌یوه‌ندی به پیاده كردنی ناوه‌ڕۆكی چاره‌سه‌ره هاوبه‌شه‌كه به‌جێ ده‌كات.
ئێستا روون بۆوه ئێمه بۆچی گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
