به‌لای هه‌رکه‌سێکی ئاسایی له‌م کوردانهروونه که‌ئه‌حزابی ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندی کێدا کارده‌که‌ن؟
به‌ڵام ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه حاشا ده‌که‌ن كه په‌یوه‌ندیيان به ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌وه هه‌بێ به‌ڵام له‌روانگه‌ی وشیاری ئینسانه‌کان و تێگه‌شتنیان له‌کارو کرده‌وه‌ى ئه‌حزابی ئیسلامی له کوردستان بۆ مان روونه که به‌ڵی
ئه‌مانه نۆکه‌ری ده‌وڵه‌تانی ئێران و تورکیان .
ساڵانێک ده‌وریان ده‌گێرا و هاوکاری "وه‌زاره‌تی ئیتلاعات" بوون له ده‌ست نيشانکردنی به‌رهه‌ڵستکارانی ئێران و چاودێریکردنی کادرانی سیاسی حيزبه‌کانی رؤژهه‌ڵات هه‌ندێ کاتيش ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له گرووپه ئیسلامیه‌کانی کوردستانی عێراق هه‌ر به‌وه نه‌ده‌وه‌ستان ته‌نانه‌ت ده‌ستی ره‌شیان ده‌گه‌یشته گیانی ئه‌و خه‌باتکارانه.
من نامه‌وێ لێره‌دا باسی نموونه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونانه‌ی ئه‌وان بکه‌م له‌کارو کرده‌وه‌ی تیرۆر...
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ باسی تره ئه‌ويش "میدیا کارانی به‌کرێگیراو" كه له‌رۆژی 3/12/2012 له‌کاتی چالاکی گرووپی که‌م ئه‌ندامانی کوردستان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق له‌کاتی روماڵی چالاکیه‌که‌دا ملاحه‌زه‌ی کارێکی قێزه‌ونی "میدکارانی ئیسلامی"م کرد ئه‌وه‌بوو تیمی ته‌له‌فیزۆنی سپێده که که‌ناڵی یه‌کگرتووی ئیسلاميی کوردستانه به په‌رۆشیه‌وه کار بۆ ته‌له‌فیزۆنی كۆمارى ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن.
له‌پاڵ مایکی خۆیاندانا به‌ڵام به‌هه‌مان مایک به‌ڵام لۆگۆی جیاواز زۆر قيزهونانه دڵسۆزیان بۆ "تیفی سه‌حه‌ر" پێوه دیار بوو. له‌م وێنه‌دا که‌له‌پاڵ ئه‌م نوسینه‌مدا داده‌نێم خۆتان په‌رۆشییان باش ده‌بینن بۆ كۆمارى سێداره‌ی ئێران.
دیاره ده‌بێ هه‌ر که‌سێک که خۆی به‌خاوه‌نی هه‌ڵوێست ده‌بینی له‌ئاست ئه‌م نۆکهریهی ئه‌حزابی ئیسلامی له کوردستانی عێراق بێده‌نگ نه‌بێ. له‌ئاستێکی فراواندا رسواو مه‌حکووم بکرێت ده‌بێ له‌مه‌به‌دوا له هه‌ر شوێن چالاکیه‌کدا ڕیگا بهميدیا کارانی خۆفرؤش بگیرێ. رێگهنهدهین سيخوورى بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی ئازادیخوازانه‌وه.
له روانگه‌ى باوه‌ر بوونم به ئازادی بیر‌ورا پێم باشه ئازادی ته‌واو هه‌بێ بۆ میدیا کاران، به‌ڵام له‌مجۆره میدکارانه نا... چونکه به‌بروای من ئه‌مانه لهپێشهی ئه‌سڵی خۆیان لایان داوه ئه‌مانه میدیا کار نین به‌ڵکوو به‌کرێگیراوی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌ن و له‌هه‌رکاتێکدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بیانه‌وێ ده‌توانن به‌کاریان بێنن له‌دژی هه‌رلایه‌ک کهمهبستیان بێت.
_________________________________________
تێبینی:
ــ ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی كوردستان"
له به‌رامبه‌ر نێوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته به‌رپرسیار نیه‌و نووسه‌ری بابه‌ت به‌رپرسه له‌به‌رامبه‌ر بابه‌تی خۆیدا
ــ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و بابه‌تانه به هێنانی ناوی سه‌رچاوه یان له‌سه‌ر ئیزنی نوسه‌ر ئازاده
