نابێت هه‌مووکات بیرله‌وه بکرێته‌وه چاره‌سه‌ی کێشه‌کان له ڕێگای چه‌که‌وه چاره‌سه‌رده‌کرێ.
پارته سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوا ناکرێت مێژووی باشوری کوردستان دوباره بکه‌نه‌وه . لە باشووری کوردستان شەڕێکی خوێناوی ناوخۆییمان بۆ ماوەی چەندین ساڵ بینی لە کاتێکدا هیچ هێزێک تێیدا سودمەند نەبوو . ئەو شەڕە هەرێمی کوردستانی لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی دواخست.
ئەگەر کورد بتوانێت بە شێوەیەکی سیاسیانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکات دەتوانێت پێگه‌یه‌کی باشتری سیاسی هه‌بێت له ناوچهدابەڵام ئەگەر پەند لە ئەزموونەکانی باشووری کوردستان وەرنەگرێت به دڵنیایوه ناتوانێت ئه‌وپێگه‌یه هه‌بێت. له ڕوداوه‌کانی پاش بهشهرئهسهد لە سەرەتای شۆڕشەوە ئەو ترسە لای کوردان دروست بوو که جۆرێک له شه‌ڕی ناوخۆی دروست بێت، یان لەنێوان کورد و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا روو‌و بدات کە ئەوە لە زەرەری کورد و شۆڕشی سووریا دەشکێتەوە، ئەوە زیاتر ترسێکە بەڵام هیوادارین هەموو کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و خەباتی سیاسی چارەسەر بکرێت و رێگە نەدرێت بە هیچ شێوەیەک شەڕ هەڵبگیرسێت چونکە هیچ لایەنێک تێیدا سودمەند نابن"
ئه‌وئه‌رکه نهتهوهیيه ده‌که‌وێته سه‌رشانی پارته سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ له‌یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی پارته‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ له دوانه‌که‌وتنیان له ڕوداوه‌کانی سوریه. "رووداوەکانی سووریا پەیوەندی بە هەموو وڵاتانی دەورووبەرەوە هەیە. بە دڵنیاییەوە بەشار ئەسەد بەروە کۆتایی دەڕوات و کۆتایی بە دەسەڵاتی رژێمی بەعس دێت. دوای رووخانی بەشار ئەسەد، گۆڕانکاری لە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست روو دەدات لەڕووی سیاسییەوە و بارودۆخەکە بەرەو ئاقارێکی تازە دەبات کە ئەگەر کورد بتوانێت بە شێوەیەکی سیاسیانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکات دەتوانێت سودمەندی یەکەم بێت. ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو هێزانەی لە رۆژئاوای کوردستاندان کە لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چۆن مامەڵە دەکەن. دەکەوێتە سەر مامەڵەی سیاسی ئەوان چونکە ئەسەد بە دڵناییەوە بەرەو کۆتایی دەڕوات.پێویسته هه‌مووپارته سیاسیه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان بیرله‌وه بکه‌نه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی پێێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وتاکه‌که‌سی بخه‌ن.
